ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دانان
پەرەپێدان
ھێڵی ٨:
"شیکاریی سەرەتایی قەدەغە" لەگەڵ [[ویکیپیدیا:بێلایەنانەبوونی ڕوانگە|بێلایەنانەبوونی ڕوانگە]] و [[ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون|سەلماندنیبوون]]، لە ڕێبازە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکن لە ویکیپیدیادا کە جۆرایەتی و چۆنییەتیی کەرستەی گونجاوی وتارەکان نیشان دەدەن. لەبەر ئەوەی ئەم ڕێبازانە شان بەشان پێکەوە کار دەکەن، دەبێ ھەرسێ پێکەوە بەرچاو بگیرێن.
 
==سەرچاوەکان==
لە نووسینی وتارێکی زانستنامەییدا ڕاگرتنی مەرجەکانی ڕێبازی ناوەڕۆک دەوری سەرەکی ھەیە. باشترین ڕێگە بۆ ھەوڵی نووسینی وتارێکی وەھا، کۆڵینەوە لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکان لەسەر بابەت و نووسینی پوختەی زانیارییەکان لە زاری خۆتەوەیە؛ بە شێوەیەک کە ھەر وتە یان ڕوانگەیەک لکێندرابێت بە سەرچاوەیەکەوە کە ئەوی دەربڕیوە. وتەکان دەبێ بە شێوەیەک کورتکرێنەوە کە ماناکەیان نەگۆڕێ و تووشی لێڵبوون نەبن. وریابن مەبەستی سەرچاوەکان نەگۆڕن؛ بە کورتی، پێبەندی سەرچاوەکان بن.
 
ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە نەبێت، بۆ کەرستە یان بابەتێک، ئەو نووسراوە نابێ بێتە ناو ویکیپیدیاوە.
 
===سەرچاوە بڕواپێکراوەکان===
ھەر نووسراوەیەک کە کیشەی لێ سازبێت یان ئەگەری سازبوونی کێشەی ھەبێ، دەبێ بە سەرچاوەی بڕواپێکراو پشتیوانی بکرێت. ئەو نووسراوەنەی کە سەرچاوەیان نییە، شیکاریی سەرەتایی بەرچاو دەگیرێن. تەنھا رێگە بۆ ئەوەی نیشان بدەیت کە نووسراوەکەت لێکۆڵینەوەی سەرەتایی نییە، ئەوەیە کە ئاماژەبکەی بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە کە ھەمان کەرستەی لەخۆ گرتبێت. تەنانەت ئەگەر بۆ نووسراوەکە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی باشت ھەبێ بەڵام، نووسراوەکەی تۆ و مەبەستی سەرچاوەکە یەک نەبن و نووسراوەکەت '''ڕاستەوخۆ و ئاشکرا''' لە لایەن سەرچاوەکەوە پشتیوانی نەکرێت، گومانی شیکاریی سەرەتایی دەکرێت لە نووسراوەکەت.
 
بە شێوەی گشتی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان ئەمانەن: چاپەمەنییەکان بە پێداچوونەوەی تاکەوە و کتێبەکانی بڵاوکراوەی زانکۆکان؛ دەقی بڵاوکراوەی زانکۆکان؛ گۆڤارەکان، چاپەمەنییەکان و کتێبەکانی وا لەلایەن دەستگایەکەی ناوداری چاپەمەنی بڵاوکراوەتەوە؛ و ھەروەھا ڕۆژنامە گشتییەکان. وەک یاسایەکی نەنووسراو، ھەرچی بەشداری جەماوەر لە ڕاستاندنی نووسراوکان و ھەڵسەنگاندن لەگەڵ ڕاستی ڕووداوەکانی نووسراوە لە سەرچاوەیەکدا زیاتر بێت، ئەو سەرچاوە بڕواپێکراوتر دەبێت. بڵاوکراوە خۆییەکان چ چاپەمەنی و چ سەرھێڵ وەک بڕواپێکراو بەرچاوناگیرێن، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە سەرچاوەکانی خۆبڵاوکراوە.
 
===بەکارھێنانی سەرچاوەکان===
ئەو زانیارییانەی لە وتارەکەدا ھاتوون دەبێ بە ئاماژە بە سەرچاوەی وەرگرتنیان، ڕاستاندن بکرێن. دیتانەی وتار بە تەواوی نابێ لەسەر وتەی بێ پێوەندی یان ناڕوون بنووسرێت؛ یان لەسەر وتەیەکی کاتی. ئەو وتانەی کە چەن مەنا و گەیاندنیان ھەیە دەبێ بە باشی و بە وردی ئاماژە بە سەرچاوەیان بکرێت یان یەکسر لە نووسینیان پارێز بکرێت. گرینگە کە ئاماژە بە سەرچاوە ھەم بۆ ناوەڕۆکی وتار بێت و ھەم بۆ بابەتی وتار.
 
===سەرچاوە سەرەکییەکان و ئاستەکانی دواتر===
بە پێی ئاستی گرینگی و شێوەی ھەڵسوکەوت لەگەڵ سەرچاوەکانی وەرگرتنی زانیاری، سەرچاوەکان بۆ بەکارھێنان لە ویکیپیدیا دابەش دەکرێن بە سەرچاوە سەرەکییەکان، سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم و سەرچاوەکانی ئاستی سێھەم.
 
*'''سەرچاوە سەرەکییەکان''' زۆر نێزیکن بە ڕووداوەکە و زۆربەی کاتەکان کەسێکە دەینووسێت کە ڕاستەوخۆ تێکەڵە بە ڕووداوە و بابەتەکە؛ یان دەتوانێ زانیارییەکی نوێ و گرینگ لە ناوەندی ڕووداوەکە بدات، بەشێک لە مێژوو، بڕیارێکی ڕامیاری و ھتد. نووسراوەکانی شایەتی ڕووداوێکی ھاتووچۆ، دەتوانێ سەرچاوەیەکی سەرەکیی بێت بۆ وتاری ئەو ڕووداوە. بەڵگە مێژووییەکان وەک دەفتەری بیرەوەرییەکانی کەسایەتییەکان دەتوانێ سەرچاوەی سەرەکی بێت. نووسراوەکانی پسپۆڕێک سەبارەت بە تاقیکردنەوەیەک کە خۆی کردوویە سەرچاوەی سەرەکییە.
 
::'''ڕێبازی ئێمە:''' سەرچاوە سەرەکییەکان کە وەک بڕواپێکراو بڵاوکراونەتەوە دەتوانن لە ویکیپیدیا بەکاربێن، بەڵام بە وریایی، چون بە ئاسانی تووشی بەکارھێنانی نابەجێ دەبن. ھەرجۆرە شیکردنەوە و شەرحێک لەسەر سەرچاوەیەکی سەرەکی، پێویستی ھەیە بە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی دیکە لە ئاستی دووھەمدا بۆ ئەو شەرحە. سەرچاوە سەرەکییەکان تەنھا دەبێ بۆ دانانی وتە یان ڕوانگەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەکاربێن، بە شێوەیەک ھەرکەسێکی کە وتارەکەی خوێندەوە و دەستی بە سەرچاوەکە گەیشت بتوانێ ڕاستاندنی بکات. تکایە شیکردنەوە، شەرح و لێکدانەوە لەسەر کەرستەکانی سەرچاوە سەرەکییەکان '''مەکەن'''. گشت وتارێک لەسەر بنەمای سەرچاوەیەکی سەرکیی '''دامەنێن'''.
 
*'''سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم''' ئەوانەن کە تەنھا ھەنگاوێک لە سەرچاوە سەرەکییەکان دوورن. ئەوانە بڕوایان بە سەرچاوەی سەرەکیی خۆیان ھەیە و لەسەر ئەوە لێکۆڵینەوە یان بڕوای خۆیان دەنووسن. بۆ نموونە کاتێ گۆڤارێک پیاچوونەوەیەکی نووسراوەکانی پسپۆڕێک دەکات کە تاقیکردنەوەیەکی کردووە (لە سەروەوە باسیکرا) ئەوە دەبێتە سەرچاوەی ئاستی دووھەم.
 
::'''ڕێبازی ئێمە''': ویکیپیدیا زۆربەی کاتەکان بڕوادەکات بە سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم. ئەو وتارانەی لێکۆڵینەوە، باس یا ڕوانگەیەک پێشکەش دەکەن دەبێ ئاماژەیان ھەبێت بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوەی ئاستی دووھەم.
 
*'''سەرچاوەکانی ئاستی سێھەم''' ئەو بڵاوکراوانەی وەک زانستنامەکانن کە بە شێوەی گشتی پوختە و کۆگای زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئاستی دووھەمن. ویکیپیدیا خۆشی سەرچاوەیەکی ئاستی سێھەمە.
 
::'''ڕێبازی ئێمە''': سەرچاوکان ئاستی سێھەم کە بڕواپێکراو و بڵاوکراوەن، دەتوانن بۆ تەواوکردنی ئاماژە بەسەرچاوەی وتارەکان بەکاربێن؛ لەبەر ئەوەی بەشێک لە زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئاستی یەکەم و دووھەمی بە شێوەی پوختە تێدایە.