ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١١:
ڕوانگەی بێلایەنانە، ھاوڕێیی بابەت ناکات و ھەروا دژایەتیشی ناکات؛ پێشنیاری وەرگرتنی بۆچوونێکی تایبەت ناکات. ھەروا کە لە ناوەکەی ئاشکرایە، ڕوانگەی بێلایەنانە خۆی ڕوانگەیەکی تایبەتە و ھەوڵی ڕاستاندن یا ڕەدکردنەوەی ڕەوانگەکانی دیکە نادات. وتارەکان دەبێ شی بکەنەوە ھەرکەس چ بڕوایەکی ھەیە و بۆچی بڕوای وای ھەیە و کام بڕوا باوترە. لەوانەیە بابەتێک ژمارەیەکی زۆر بیر و بڕوا و بۆچوونی لەسەربێت و وتارەکەی پێویست بێ ھەموو ئەوانە لەخۆ بگرێت. کاتی بەکارھێنانی سەرچاوەکان، ئاگاداری پێویستە؛ تاکوو لایەنگرانەبوونی سەرچاوە نەبێتە ھۆی لایەنگرانە بوونی وتار. ھەموو بەکارھێنەران و سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ھۆگری ڕوانگەیەکی تایبەتن؛ بەڵام گرینگ ئەوەیە چۆن بە بەکارھێنانی ھەموو سەرچاوەکان، وتارێکی بێلایەنانە بنووسرێت کە ھەموو ڕوانگەکان لەخۆ بگرێت.
 
ڕوانگەی بێلایەنانە بە مانای ھەڵسوکەوتی گەنجاوگونجاو لەگەڵ دوو یا چەن ڕوانگەی دژ بە یەک، لەھاوکات یەکلەیەک وتاردایە. ئەوە پێویست دەکات ھەموو ڕوانگە زۆرینەکان و ڕوانگە کەمایەتییە بەرچاوەکان، بە ئاماژە بە سەرچاوەوە، بێنەناو وتارەکەوە. بۆیە '''نابێ''' وتارێک بەھۆی ڕوانگەی لایەنگرانە '''بسڕێتەوە'''؛ ئەوە لەوانەیە لەم جۆرە وتارەدا بایەخی نەگونجاوینەگونجاو دابێتدرابێت بە ڕوانگەیەک؛ ڕێگە چارەی ئەوە کورت کردنەوە و گواستنەوەگواستنەوەیان بۆ وتارێکی سەربەخۆیە.
 
===فۆرمولەیەکی ساکار===