عادیلە خانم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەیەک دروست کرا بە 'خاتوو '''عادیلە خانم''' (١٨٥٩-١٩٢٤) ئافرەتی دەسەڵاتدار و کارگێری ھۆزی جاف و ھاوسەری [[وە...'
 
No edit summary
ھێڵی ٢:
 
== ژیان ==
بنەماڵەکەی لە دوای تێکچوونی فەرمانڕەوایی [[میرنشینی بابان]] لە ساڵی ١٨٥١دا لە [[سلێمانی]]یەوە چۆتە وڵاتی [[ئەردەڵان]] و عادیلە خانم لە ساڵی ١٨٥٩دا لە شاری [[سنە]]ی پایتەختی ئەردەڵان لە دایکبووە. بنچینەی خوێندنی قورئانی لە سەردەستی مامۆستای تایبەتی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٨٩٥دا لە [[ھەڵەبجە]] شووی بە وەسمان پاشای جاف کردووە. لە دوای مەحموود پاشای جاف، سەرۆکایەتی ھۆزی جاف دەکەوێتە ئەستۆی وەسمان پاشا و عادیلە خانم دەبێتە یارمەتیدەرێکی کارای ھاوسەرەکەی. کە وەسمان پاشا پیر دەبێت و ھەر وەھا لە دوای مردنی وەسمان پاشاش،پاشاش لە ١٩٠٥دا، عادیلە خانم ھەموو کاروباری ھۆزی جاف بەڕێوە دەبات و ناوبانگی لە ھەموو ناوچەی [[شارەزوور]] و [[ھەورامان]] و شوێنەکانی دیکەی [[باشووری کوردستان]] بڵاو دەبێتەوە و ڕێزێکی زۆری لە ناو خێڵەکانی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]یش دەبێ و فەرمانی جێبەجێ دەکرێ. ئەو بەندیخانەی تایبەتی دروست کردبوو بۆ بەند کردنی ئەو تاوانبارانەی کە فەرمانی بەسەردا دەدان.
 
عادیلە خانم زۆر ‌حەزی بە ئاوەدانی و پێشخستنی زانست و خوێندەواری کردووە. قوتابخانە و بازاڕێک و چەند باڵەخانەی گەورەی لە ھەڵەبجە بنیات نا و لە گوندێکی بچووکەوە کردیە شارێکی ئاوەدان و گەلێک باخ و سەیرانگای جوان و دڵگیری لێ دروست کرد.