ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاکسازی
ھێڵی ٤٣:
 
بۆ ڕاگرتنی بێلایەنانەبوونی وتار، دەبێ ھەموو ئەو ڕوانگانەی لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکەدا ھاتوون، بە بەرچاوگرتنی ئاستی گرینگی، لە وتارەکەدا ھەبن. مەبەست لە بەرچاوگرتنی ئاستی گرینگی ئەوەیە کە ڕوانگەیەکی کەم بایەخ نابێ وەھا بە وردی فراوانی باس بکرێت کە خوێنەر وا تێبگات کە ئەوە بیرۆکەیەکی باوە؛ ڕوانگە بێ بایەخەکان ھەر نابێ بێنە ناو وتارەکەوە. بۆ نموونە لە وتاری زەویدا، نابێ وەھا باسی ڕوانگەی "تەختبوونی زەوی" بکرێ کە خوێنەر بیرکاتەوە کە، ئەوە ڕوانگەی باوی ئەمڕۆکەیە.
 
لە وتارەکەدا دەبێ سنووری ڕوانگەکان بۆ خوێنەر ئاشکرابێت، بە شێوەیەک کە دیاربێت کام ڕوانگە ھینی زۆرینەی کۆمەڵگایە و کام ڕوانگە ھین کەمایەتی. ئاستی چوونەناو وردەکارییەکانی ھەر بابەتێک پێوەندی ھەیە بە بایەخداربوونی ئەو ڕوانگە. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن ویکیپیدیا:تیئۆریا قەراغییەکان بخوێننەوە
 
جیمبۆ وەیلز سەبارەت بەم بابەتە لە ٢٠٠٣دا دەڵێت:
*ئەگەر ڕوانگەیەک زۆرینەیە، ئەوە بە ئاسانی دەکرێت بە سەرچاوەکانەوە سەلماندنی بکرێت؛
*ئەگەر ڕوانگەیەک ھینی کەمایەتییە، لەوانەیە بە ئاسانی بکرێت کەسایەتییە ناودارەکانی ھۆگری ئەو ڕوانگە ناو ببرێ؛
*ئەگەر ڕوانگەیەک ھینی دەستەیەکی زۆرزۆر بچووکە، ئەوە ھیچ شوێنێکی نییە لە ویکیپیدیادا؛ چ بسەلمێت چە نا؛ چ ڕاست بێت چ نا.
 
لەیادتان بێت کە مەرجی بایەخداربوونی ڕوانگەیەک، ئاستی بڵاوبوونەوەی ئەو ڕوانگەیە لە سەرچاوەبڕواپێکراوەکاندایە. نەک لەنێوان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا یا جەماوەری گشتی.