ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاکسازی
ھێڵی ٣٩:
ھێندێ جار پێکھاتەی وتار، پێویستی بە ئاگاداری زیاتر ھەیە بۆ بەرگری لە لایەنگرانەبوون. بەشکردنی وتار بە ''سەرەکی'' و "بەشەکانی دیکە" بە شێوەیەک کە بەشی سەرکیی ڕوانگەیەکی دژ بە بەشەکانی دیکەی تێدا بێت، دەتوانێ ببێتە ھۆی گەیاندنی پەسندکراوتربوونی ئەو ڕوانگە، کە ئەمە دەبێتە ھۆی لایەنگرانەبوونی وتار. ئەمە بۆ سەردێڕەکان، بەشەکان، ژێربەشەکان، پەراوێزەکان و ھتد ھەروایە.
 
===بایەخی گونجاو و نەگونجاو===
لە وتاردا نابێ بایەخی تایبەت بدرێ بە ڕوانگەیەک، مەگەر ئەوەی ڕوانگەکە پێوەندیەکی نزیکی ھەبێت لەگەڵ بابەتی وتاردا. ھەرچەن لە سەرچاوەکاندا زیاتر باسی ئەو ڕوانگە کرابێت، دەکرێ ھەر بە ھەمان شێوە لە وتارەکەدا زیاتر باسی بکرێ.