ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
transwiki links
دانان
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن}}
 
'''بێلایەنانەبوونی ڕوانگە''' یەکێکە لە ڕێبازە سەرەکییەکانی ویکیمیدیا و بناغەیەکی ویکیپیدیایە. ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێ لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانەوە نووسرابێتن، و بەڕوونی و تەواوی تا ئەو ڕادەیەی دەکرێ ھەموو ئەو کەرستە گونجاوەی، لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکەدا ھاتووە بێتە ناو وتارەکانەوە. بەھیچ شێوە نابێ لەم باسە چاو بپۆشرێ و ئەمە بۆ ھەموو وتارەکان و لە ھەموو بەکارھێنەران چاوەڕوان دەکرێت.
 
"بێلایەنانەبوونی ڕوانگە" لەگەڵ دوو رێبازی دیکەی "سەلماندنیبوون" و "لێکۆڵینەوەی خۆیی نەبوون"، سێ ڕیبازی سەرەکیی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێکدێنن؛ بەکارھێنەران دەبێ سەرجەم ئەم سێ وتارە پێکەوە بەرچاوبگرن. ئەمانە ڕێبازانە پێکەوە نیشان دەدەن کە چ کەرستەیەک بە چ شێوەیەک بێت، تا لە ویکیپیدیا وەربگیرێت. ھیچ ڕێبازێکی دیکە نابێ ئەم سێ ڕێبازە بشێوێنێت و ڕێککەوتنی بەکارھێنەران ناتوانێ گۆڕانێک لەمەدا درووست بکات.
 
 
==شیکردنەوەی بێلایەنانەبوونی ڕوانگە==
Line ٩ ⟶ ١١:
ڕوانگەی بێلایەنانە، ھاوڕێیی بابەت ناکات و ھەروا دژایەتیشی ناکات؛ پێشنیاری وەرگرتنی بۆچوونێکی تایبەت ناکات. ھەروا کە لە ناوەکەی ئاشکرایە، ڕوانگەی بێلایەنانە خۆی ڕوانگەیەکی تایبەتە و ھەوڵی سەپاندن یا ڕەدکردنەوەی ڕەوانگەکانی دیکە ناکات. وتارەکان دەبێ شی بکەنەوە ھەرکەس چ بڕوایەکی ھەیە و بۆچی بڕوای وای ھەیە و کام بڕوا باوترە. لەوانەیە بابەتێک ژمارەیەکی زۆر بیر و بڕوا و بۆچوونی لەسەربێت و وتارەکەی پێویست بێ ھەموو ئەوانە لەخۆ بگرێت. کاتی بەکارھێنانی سەرچاوەکان ئاگاداری پێویستە، تاکوو لایەنگرانەبوونی سەرچاوە نەبێتە ھۆی لایەنگرانە بوونی وتار.
 
===لایەنگری===
ھەموو بەکارھێنەران و سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ھۆگری ڕوانگەیەکی تایبەتن؛ بەڵام گرینگ ئەوەیە چۆن بە بەکارھێنانی ھەموو سەرچاوەکان، وتارێکی بێلایەنانە بنووسرێت کە ھەموو ڕوانگەکان لەخۆ بگرێت.
 
===فۆرمولەیەکی ساکار===
'''فاکت و ڕاستییەکان بەکاربێنن بۆ سەلماندن، تەنانەت ڕاستییەکان سەبارەت بە ڕوانگەکان، بەڵام نە خۆی ڕوانگەکان. لە وشەی "فاکت و ڕاستی" مەبەستمان "بەشێکی لە زانیارییەکانە کە گومانێکی بەرچاو نییە سەبارەت بەوانە". بۆ نموونە زەوی ھەسارەیە، یا ئەفلاتوون فەیلەسووف بووە، فاکت و ڕاستین کە گومانێکیان تێدانییە (یان گومانێکی بەرچاو و گرینگ نییە).
 
لەلایەکی دیکەوە، لە وشەی "ڕوانگە" مەبەست "بابەتێکە کە ڕێککەوتن نییە لەسەری". ئەوەی کە دزیکردن کردەوەیەکی خراپە، ڕوانگەیەکە. ئەوەی کە تاھیر تۆفیق گەورەترین گۆرانیبێژی کورد بووە، ڕوانگەیەکە. ئەوەی کە ئەمەریکا تەنھا وڵاتێ بووە لە شەڕدا چەکی ئەتۆمی بەکارھێناوە، فاکتە، ڕاستییە؛ بەڵام ئەوەی کە ئەو کردەوە باش بووە یا خراپ، دەبێتە ڕوانگە. ئەگەرچی زۆربەی کاتەکان سنووری ڕاستی و ڕوانگە ئاشکرایە، بەڵام ھێندێ جاریش لێک ناکرێنەوە.
 
کاتێ وتووێژ دەکەین لەسەر ڕوانگەیەک، ئەو ڕوانگە دەبێ بچەسپێنین بە کەسایەتییەک یان سەرچاوەیەک و ئەوەی کە ئەو کەسایەتییە ئەو ڕوانگەی ھەیە دەبێتە ڕاستی. بۆ نموونە بە جێگەی ئەوەی "تاھیر تۆفیق گەورەترین گۆرانیبێژی کورد" وەک ڕاستی بزانین و لەو ڕوانگەوە باسی بکەین، باشتروایە سەرچاوەیەک وەک ''ماڵپەڕی گۆرانیبێژانی مەزنی کورد'' بدۆزینەوە کە دەڵێت: "تاھیر تۆفیق گەورەترین کەسایەتی لە بواری گۆرانیی کوردی" و ڕوانگەکە بلکێنین بەو سەرچاوە. ھەڵبەت لەوانەیە ڕوانگەی "ناودارترین گۆرانیبێژی کوردی لای دانیشتوانی سڵیمانی، تاھیرتۆفیق" بە سەرچاوەیەک کە ئەوە بسەلمێنێت، ببێتە ڕاستی. کۆی ئەم باسە، وتەی ئەوەڵ ڕوانگەیەکی بێسوود، و وتەی دووھەم ڕوانگەیەک بە سەرچاوە کە ھاوتایی فاکت دەکات.
 
کاتێ بۆ نموونە باسی دوو ڕوانگەی دژ بە یەک دەکەین لە باسێکدا، دەبێ ئاگاداربین تاکوو ئاستی لایەنگرانی ھەردوو ڕوانگە بەقەد یەکبن. بۆ نموونە کاتێ باسی ھۆلۆکاست دەکەین و وتەیەک لە شارەزایەکی بوارەکە وەک سەلماندن دەگێڕینەوە، لە ڕەتکردنەوەشدا دەبێ وتەی شارەزایەکی بوارەکە یان کەسێک لەو ئاستەدا بگێڕینەوە.
 
کاتی باس لەسەر ڕوانگەکان، بەکارھێنانی "ھێندێ خەڵک پێیان وایە ..." یا "ڕای گشتیی ئەوەیە کە ..."، گونجاو نییە. تەنانەت کاتێ سەرچاوەی بڕواپێکراو دەڵێ کە کۆمەڵێک لە خەڵک بڕوایان بە ڕوانگەیەکە، دەبێ ڕوونی بکاتەوە کە ئەو کۆمەڵە چەندە گەورەیە. ھێندێ لە ڕوانگەکان پێویستیان ھەیە بە شیکردنەوە، تاکو خوێنەر لێی بگات؛ لەم کاتانەدا دەبێ پێناسەیەک لە ڕوانگەکە بدرێت یا شی بکرێتەوە بۆ بەشی بچووکتر و ھەر بەشە بلکێندرێ بە ھۆگرانیەوە.
 
ھەڵبژاردنی تەواو لە سەرچاوەکان، زۆر گرینگە بۆ ئامادەکردنی وتارێکی بێلایەنانە. کاتێ لەسەر ڕاستییەکانی بنەمای ڕوانگەیەک باس دەکرێ، باشتر وایە ڕاستییەکانی ڕوانگەی بەرامبەریشی باس بکەین تاکوو خوێنەر خۆ ھەڵسەنگاندن بکا و ڕاستی و درووستی بدۆزێتەوە.