زرێبار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ناو و ئەفسانەی زرێبار
ھێڵی ٤:
 
== ناو و ئەفسانەی زرێبار ==
[[پەڕگە:QebriDerwêsh.jpg|وێنۆک|قەبری دەروێش لە ڕۆژھەڵاتی زرێباردا]]
 
[[ئەنوەر ڕەوشەن]] لێکۆڵینەر و نووسەری مەریوانی، لە ساڵی [[٢٠٠٨]] دا، فیلمێکی بەڵگەیی بەناوی [[زرێبار، شوناسێکی دێرینی ئەم ھەرێمە]] ئامادە کرد. لە بەشی یەکەمی فیلمەکەدا پسپۆڕان و لێکۆڵینەرانی شاری مەریوان لەسەر ناو و مێژووی زرێبار لێدوانێکی زۆر دەکەن و چەند پیرەوەپیاوی ناوچەکە ئەفسانەی دروست بوونی گۆلەکە دەگێڕنەوە. ئەفسانەکە وایە کە لە جێگەی گۆلەکەدا شارێک بووە کە حاکمەکەی ناوی '''فەیلەقووس''' بووە. دەروێشێک لەگەڵ ژنە دووگیانەکەی بە سواریی کەرێکەوە دەگەنە شارەکە و پیاوانی فەیلەقووس کلکی کەرەکە دەقرتێنن و ژنەکە دادەکەوێت و مناڵەکەی لەباردەچێ. دەروێشەکە سكاڵا دەکا لە حاکم. فەیلەقووس بە خراپتر وەڵامی دەداتەوە و دەروێشەکە دەچێتە سەر کێوێک و سەری لە سەر زەوی دادەنێت و دەپاڕێتەوە لە خوا. کە سەر بەرز دەکاتەوە شارەکە بووە بە ژێر ئاوەوە و گۆلی زرێبار بەم شێوە دروست دەبێ. لە بەرزایییەکانی باکووریڕۆژھەڵاتی زرێباردا قەبرێک ھەیە کە دەوترێ قەبری ئەو دەروێشەیە.
 
== گالەری ==