لێدوانی بەکارھێنەر:AsosShafeek: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

:: کاکە ئاسۆس سڵام، وەڵاھی براکەم دیارە ئەو وتارەی تۆ زۆر جوان تر و تێر و تەسەڵ ترە با ھەر ئەوەی جەنابت بێت، بەڵام بۆ ناوەکەی:
کۆنەپارێزی بەلای منەوە وەکوو کۆنەپەرستی مانا دەدات کە شتێکە جیاواز لەگەڵ کانسێرڤاتیسم، جا ئەگەر وا بێژین ئەو وشەی تۆ دات ناوە باشترە، بەڵام لە ویکیپیدیا ئێمە ئەشێ بۆ قسەیێک یان ناوێک کە دای ئەنین بەڵگەمان ھەبێت جا لە نێوان بەڵگەی جەنابت و بەڵگەی بەڕێز چالاک ئەوی بەھێزتر و پێگەی باشتری ھەیە دەبێت بکرێتە ناوی سەرەکی وتار و ئەو ناوانەی دیکە ببن بە ڕەوانکەر. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٢)</font> ٢٠:١٨, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
:من سەیری سێ وشەنامەی زانستگای کوردستان (فارسی بە کوردی)، فەرھەنگی ھەژیر (فارسی بە کوردی) و فەرھەنگی زاراوە فەلسەفی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان (ئینگلیزی-فارسی-کوردی)م کرد ھەر کۆنپارێزی ھاتبوو. منیش ھەر پێم وایە کۆنەپارێزی و تەنانەت کۆنەوارەتیش زیاتر مانای کۆنەپەرستی دەدا. وشەی خۆپارێزیش ھاتبوو کە ئەویش ھەر مانایەکی تری ھەیە. بە لای منەوە ھیچ یەک لە وشانە زۆر جوان نین. جا نازنم چی لێ بکەین باشە.--[[بەکارھێنەر:Calak|چالاک]]<sup>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|<span style="font-size:111%; color:navy; font-variant:Lucinda-caps;text-shadow:black -5px 5px 15px;">Wьтуwеж</span>]]</sup> <font size="0.5px">(٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣)</font> ٢٠:٥٤, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)