لادانی سوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
This article is translated from the the English article Redshift
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٠٩، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣

لە فیزیا و ئەستێرەناسیدا لادانی سووری کاتێک ڕوودەدات کە ڕووناکی یان تیشکدانەوە کارۆموگناتیسیەکانی تر لە تەنێکەوە کە لەو کەسەی چاودێری دەکات دوور دەکەوێتەوە درێژی شەپۆلەکەی زیاد بکات، یان بگۆڕێت بۆ کۆتاییە سوورەکەی شەبەنگی تیشک.

لادانی سوور یان کاریگەری دۆبلەر بریتیە لە دیاردەی زیادبوونی درێژی ئەو شەپۆلی کارۆموگناتیسیەی کە لە تەنێکی گەردوونەوە بەرەو ڕوومان دێت بەهۆی خێرابوونی دووری لێمانەوە ڕوودەدات. ئەمە دیاردەیەکی زۆر گرنگە لە زانستی ئەستێرەناسیدا و نمونە لەسەر ئەمە: ئەگەر ئەستێرەیەک یان گالاکسیەک دووریەکەی لە زەویەوە بەهۆی دورکەوتنەوەیەوە لێمان زیادبکات و تیشکی دەرچوو لەم ئەستێرەیەوە ئەگەر بۆ نمونە ڕەنگی شین بێت ئەوا ئەم تیشکە بەهۆی زیادبوونی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەکەوە بە ئاراستەی ڕەنگی سووری شەبەنگەکە لادەدات. ئەم دیاردەیە ڕوودەدات بەهۆی ئەوەی کە شەپۆلی ئەو تیشکەی کە بەرەو ڕوومان دێت بەشێوەیەکی نیسبی درێژ دەبێتەوە بەهۆی دوورکەوتنەوەی زیاتری ئەستێرەکە لێمانەوە. ئەم زیادبوونە لە درێژی شەپۆلی ئەو تیشکەی کە پێمان دەگات وای لێدەکات کە بە ڕەنگێکی تر بە ئاراستەی لا سوورەکەی شەبەنگەکە دەربکەوێت. وە بەتایبەتی بەهۆی دیاردەی دۆبلەرەوە ئەگەر ئەستێرەکە بەرەو زەوی بجوڵێت ئەوا پێچەوانەی ئەمە ڕوودەدات. ئیتر بەهۆی جووڵەکەیەوە درێژی شەپۆلی ئەو تیشکەی کە بەرەو ڕوومان دێت بەشێوەیەکی نیسبی کەم دەبێتەوە و وا لەو شەبەنگە دەکات کە بۆ ئەستێرەکە تۆماری دەکەین لابدات بەرەو لای وەنەوشەیی شەبەنگەکە. بەشێوەیەکی گشتی لادانی سووری ئەو تیشکەی کە لە قوڵایی گەردوونەوە بەرەو زەوی دێت سێ هۆکاری هەیە: 1. لادانی سوور بەهۆی دیاردەی دۆبلەرەوە. 2. لادانی سوور بەهۆی جیاوازی هێزی کێشکردن لەسەر زەوی لەگەڵ هێزی کێشکردن لەسەر ئەستێرەکە. ئەمە پەیڕەوی بیردۆزی ڕێژەیی ئەنیشتاین دەکات. 3. لادانی سوور بەهۆی کشانی گەردوون و فراوانبوونی بەردەوامیدا و ئیتر هەموو ئەستێرە و گالاکسیەکان لێمان دوور دەکەونەوە.

en Redshift