عومەر کوڕی خەتتاب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 109.127.80.194 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی CalakBot
ھێڵی ٩٨:
عومەر ڕۆیشتە دەرەوە بۆ نوێژی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی زی لحەجەی ساڵی ٢٣ی کۆچی، ئەبولوئلوئەی فارسی کە مەجوسی (ئاگر پەرست) بوو، سێ جار بە شمشێرێکی ژەھراوی لە عومەری دا کاتێک سوجدەی برد، و عومەر وتی: (کوشتمی –یان خواردمی- سەگ)، و پاشان ئەبولوئلوئە ھەر کەسێک ئەھاتە ڕێی لێی ئەدا ھەتا سیانزە کەسی بریندار کرد، کە حەوتیان مردن، تا پیاوێک پاڵتۆیەکی دا بە سەریا، کە زانی گرتیان، ئەبولوئلوئە خۆی کوشت بە شمشێرەکەی.
 
پاشان عومەر دەستی عەبدول ڕەحمانی کوڕی عەوفی گرت و ھێنایە پێشەوە تا نوێژەکە بە خەڵکەکە تەواو بکات، و دوای نوێژەکە موسڵمانان عومەریان گەڕاندەوە بۆ ماڵی خۆی، و کاتێک عومەر پرسیاری کرد کێ لێیدا وتیان ئەبولوئلوئە، وتی: (سوپاس بۆ خوا کە مردنم لەسەر دەستی کەسێک نەبوو کە لافی موسڵمانێتی لێبدا)، پاشان بە کوڕەکەی وت: (بزانە ششششچەندچەند قەرزم لەسەرە)، حسابیان کرد ھەشتا و شەش ھەزار دەرھەم بوو، وتی: (لە پارەی ھۆزی عومەر بیدەنەوە، ئەگەر نا لە ھۆزی عدی کوڕی کەعب بیدەنەوە ئەگەر بەشی نەکرد، داوا لە قوڕەیش بکە، بەس لەوان تێپەڕ مەکە)، پاشان وتی: (بڕۆ بۆ لای عائیشەی دایکی باوەڕداران، بڵی مۆڵەت ئەدەیت عومەر لە تەنیشتی دوو ھاوەڵەکەی بنێژرێت)، کە چوون بۆ لای: عائیشە وتی: -ئەو شوێنەم بۆ خۆم دانابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پێش خۆم ئەخەم-. گەڕانەوە و ھەواڵیان دا بە عومەر و وتی: (سوپاس بۆ خوا)، بەم شێوەیە ناشتیان لە تەنیشتی پێغەمبەر [[محەمەد]] و [[ئەبوبەکر]]دا بەو شێوەیەی کە ئەیویست، وخەلافەتەکەی دە ساڵ و شەش مانگ بوو، و پێش مردنی شەش ھاوەڵی ھەڵبژارد تا یەکێکیان ببنە خەلیفە لە پاش ئەو.
 
{{خەلافەتی ڕاشدین}}