بۆشایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
::''ئەم وتارە لەبارەی چوارچێوەی گشتیی بارئاراستە و دوورییەوە نووسراوە. بۆ واڵاییی ئەوپەڕی کەشی زەوی، [[واڵاییی دەرەکی]] ببینە. بۆ گشت بەکارچوونەکانی تر، [[واڵایی (ڕوونکردنەوە)]] ببینە.''
 
'''واڵایی''' یان '''بۆشایی''' یان '''جێ''' ئەو بەرفرەیییە بێسنوور و سێ-ڕەھەندییەیە کە شتەکان و پێشھاتەکان تێیدا ڕوو دەدەن و بارئاراستە و شوێنیان ڕێژەیییەبەگوێرەیییە.
 
واڵایی لە [[فیزیک]]‌دا زۆربەی جارەکان لە سێ [[ڕەھەند]] ([[پانایی|پانی]]، [[درێژی]]، [[بەرزی]]) دا دەھێنرێتە پێش چاو، ھەرچەند کە فیزیکزانەکانی ئەم سەردەمە زیاتر ئەو (=واڵایی) وێڕای [[کات]]، بە بەشێک لە پەیوەستاری بێسنووری چوار-ڕەھەندیی ناسراو بە [[کاتجێ]] دەزانن.
ھێڵی ٩:
دەوترێت کە چەمکی واڵایی گرنگی و بایەخی بنەڕەتیی ھەیە بۆ تێگەیشتنێک لە گەردوونی فیزیکی. ئەمە لەگەڵ ئەوەدایە کە نایەکدەنگیی نێوان [[فەیلەسووف|فەیلەسووفەکان]] لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ واڵایی خۆی بوونێکە، یان پێوەندییەکە لە نێوان بوونەکاندا، یان بەشێکە لە چوارچێوەیەکی تێگەیشتەیی، ھەر بەردەوامە.
 
زۆرێک لە پرسە فەلسەفییەکان لە سەدەی ھەڤدەھەم و لە سەرەتای گەشەی [[میکانیکی کلاسیک]]دا سەریان ھەڵدا. لە ڕوانگەی [[ئیساک نیوتن]]‌ەوە، واڵایی ڕەھا بوو - بە واتای ئەوە کە ئازاد و سەربەخۆ لە بوونی ماددە تێیدا، ھەردەم ھەبووە. دیکەی [[فەلسەفەی سروشتی|فەیلەسووفە سروشتییەکان]]، وەکوو [[گۆتفرید لایبنیتز]]، وا بیریان دەکردەوە کە واڵایی کۆمەڵێک پێوەندییی لە نێوان شتەکان بێت کە بارئاراستە و دوورییان لە یەکتر داویە بەدەستەوە. لە سەدەی ١٨ھەمدا، [[ئیمانوێل کانت]] واڵایی و کاتی وەکوو توخمەکانی چوارچێوەیەکی ڕێکخراو وەسف کرد کە مرۆڤەکان بۆ شێوەدان بە ئەزموونەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن.
 
لە سەدەکانی نۆزدەھەم و بیستەمدا، بیرکاران دەستیان کرد بە تاوتوێکردنی [[ئەندازەزانیی نائوقلیدوسی]] کە تێیدا واڵایی بۆی ھەیە ''چەماوە'' بێت، نەک ''تەخت''.
ھێڵی ١٩:
لە سەدەی حەڤدەھەمدا [[فەلسەفەی واڵایی و کات]] وەکوو مژارێکی ناوەندی لە [[مەعریفەتناسی]] و [[مێتافیزیک]]‌دا خۆی نواند. لە ناودڵیدا، [[گۆتفرید لایبنیتز]]، فەیلەسووف و بیرکاری ئاڵمانی، وە [[ئیساک نیوتن]]، فیزیکزان و بیرکاری ئینگلیزی، دوو بیردۆزی دژبەیەکیان سەبارەتی گەوھەری واڵایی شرۆڤە کرد. لایبنیتز واڵاییی بە بوونەوەرێک کە سەربەخۆیانە لە سەرووی ماددەوە بوونی ھەیە نەدەزانی؛ بە لای ئەوەوە، واڵایی، زیاتر لە کۆمەڵێک پێوەندیی نێوان تەنەکانی ناو جیھاندا ھیچی تر نەبوو. ئەو دەیگوت: "واڵایی ئەوەیە کە لە دانانی جێگاکان لە پاڵ یەکتردا بەرھەم دێت". بۆ لایبنیتز، واڵایی دەرھەستکارییەکی ئارمانی بوو لە پێوەندییەکانی نێوان بوونەوەرە تاکەکان یان شوێنەکانیان (کە بۆیان ھەیە بیانبێت) و بەو بۆنەوە نەیدەتوانی بێناوبڕ بێت و پێویست بوو ناوبەناو و پچڕ پچڕ بێت. لەم ڕوانگەیەوە، واڵایی وەکوو پێوەندیی نێوان ئەندامانی بنەماڵە وایە. ئەگەرچی ئەندامان لەگەڵ یەکتردا پێوەندییان ھەیە، بەڵام پێوەندییەکان سەربەخۆ و بەبێ ئەندامان بوونیان نییە.
 
نیوتن بە چەشنێک واڵاییی لێکدەدایەوە کە لە پێوەندییەکانی نێوان شتە ماددییەکان زیاتر بێت و ھەڵوێستی خۆی لەسەر [[ڕوانین]] و [[تاقیکردنەوە|تاقیکاری]]‌یەوە ڕۆدەنا. بۆ کەسێکی [[پێوەندیخواز]] ناکرێت ھیچ جیاوازییەکی ڕاستەقینە ھەبێت لە نێوان [[جووڵەی سرەوت (خاو)]]، کە تێیدا شتەکە بە خێرایییەکی نەگۆڕەوە ڕێگە دەبڕێت، و [[جووڵەی نەسرەوت]]، کە تێیدا خێرایی لەگەڵ کاتدا دەگۆڕێت.
 
==== کانت ====