دەرھەستکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''دەرھەستکاری''' یان '''ڕازبەرکاری''' بریتییە لە ڕەوت یان ئاکامی ''بەگشتیکردن''. ئەمە لەڕێگەی کەمکردنەوەی ناوەرۆکی زانیاریدەری چەمک یان دیاردەیەکی شیاوی لێڕوانینەوە بەدەستدێت و زیاتر مەبەست ئەوەیە کە تەنیا ئەو [[زانیاری|زانیارییانەی]] کە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکەڵک و گونجاون بمێننەوە. بۆ نموونە، دەرھەستکردنی تۆپێکی فووتباڵی لە چەرم دروستکراو بۆ بیرۆکەی گشتیتری ''[[تۆپ]]''، تەنھا زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکان و ئاکاری تۆپە گشتییەکە دەھێڵێتەوە و ئەو نیشانی و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو تۆپە چەرمییە، ھەمووی دەسڕێتەوە.
 
دەرھەستکاری ڕێکاری سادەکردنەوە بە کار دەبات، کە تێیدا واز لە وردەکارییە بەرھەستەکانی پێشوو دەھێندرێت و [وردەکارییەکان] تاریک، لێڵ یان بەبێ پێناسە بەرەڵا دەکرێن.
 
== چەند نموونەیەک ==
 
[[پەڕگە:JerryFelix.JPG|thumb|125px|پشیلە لەسەر دۆشەکە ''(وێنەی A)'']]
* زۆر شتی جیاواز دەکرێت [[سوور]] بن. ھەروەھا، زۆر شت لەسەر تەختایییەکەوە دانیشتوون (وەک ئەوەی وێنەی A). تایبەتمەندیی [[سوور|سووری]] و پەیوەندیی [[دانیشتن|لەسەر-دانیشتن]]، ھەر کامەیان، جۆرێک لە دەرھەستکارین بۆ ئەو شتانە.
 
* دەرھەستکاری دەتوانرێت لە چەندین ئاستدا بکرێت؛ وەکوو ئەمەی خوارەوە:
 
<blockquote>
:(١) [[بڵاڤۆک|بڵاڤۆکێک]]
::(٢) [[ڕۆژنامە|ڕۆژنامەیەک]]
:::(٣) ''ڕۆژنامەی کوردستان''
::::(٤) ژمارەی ئەمڕۆی ''ڕۆژنامەی کوردستان''
:::::(٥) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ''ڕۆژنامەی کوردستان''
::::::(٦) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ''ڕۆژنامەی کوردستان'' ئەو جۆرەی کە کاتێت تازە کڕیبووم وا بوو (بۆ ئەوەی چەند ڕۆژ دواتر ئاگرم دا، وا ئاماژەی پێ دەکەم).
</blockquote>
 
== وتاری گرێدراو ==