پەیژەی پێویستی-ی ماسلۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان، چاکسازیی ژمارەکان
No edit summary
ھێڵی ٦:
مرۆڤ کاتێک پلەیەکی ئەم پەیژەیە دەبڕێ، جۆرە پێویستییەک تێر دەکات و ھێزی دنەدان تێیدا ھانی دەدات بۆ سەرکەوتن بەسەر پلەی دووەمی پەیژەکەدا، بۆ تێر کردنی پێویستیی ئاستی بەرزتر و بۆ گەشە کردن. کەواتە پێویستیی خرۆشاو (دابیننەکراو) و تێرنەکراوە دەبێتە ھێزی ھاندەر لە مرۆڤدا و تاو دەداتە ڕەفتاری. ئەم ھێزی ھاندانەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە و لە ئاستێکەوە بۆ ئاستێکی دیکە، جیاوازە.
 
==«پەیژەی پێویستی»==
پێنج ئاستی «پەیژەی پێویستیی ماسلۆ» بریتین لە:
 
 
===«پێویستیی فیزیۆلۆژی» Physiological Needs ===
بریتییە لە پێویستیی یەکەمی ھەرە بنەڕەتی. ئەمەیان «پێویستیی خۆڕسک» ـە. ئێمەی مرۆڤ بۆ ژیان پێویستمان بە ھەوا، بە خۆراک و خەوە. بۆ زاوزێ پێویستمان بە سێکسە. پێویستیی بنەڕەتی دەبێ دابین بن دەنا مرۆڤ ورەی ھەوڵدانی بەرەو سەرتر نابێ. مرۆڤ لە ژینگەی پیسدا، لە تینوەتی و برسێتیدا نای پەرژێتە گەشەی ژیان. جڤاتێک نەتوانێ پێویستیی زایەند چارە بکات، ناتوانێ ڕوو لە ھەوراز بنێت.
 
Line ١٥ ⟶ ١٦:
 
===«پێویستیی ئاسوودەیی» Safety Needs ===
بریتییە لەوەی مرۆڤ پێویستی بە ئاسوودەیی ھەیە، بۆ خۆی و کەسانی نێزیک خۆی. ئاژاوە و پەشێوەی دەبنە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ. مرۆڤ پێویستی بە ڕزگاربوونە لە ترس و لە ئاژاوە، پێویستی بە ئارامی و ئەمانە، دەنا ناتوانێ بەرەو ھەورازتر ھەڵکشێ و ڕوو لە دابین کردنی پێویستیی باڵاتر بنێت.
لە بارودۆخی ئارامدا، ئاسوودەیی دابینە و ئەوجا دەرفەت ھەیە بۆ گەشە و سەرکەوتن. جڤاتێک لە ژێر چەپۆکی ترس و ھەڕەشەدا بێ گەشە ناکات. دەسەڵاتی توانا و دڵسۆز ھەرگیز خۆی ناکاتە دێوزمەی ترسناک و ستەمکار، چونکە دەزانێت کۆمەڵگە لە ژینگەی ترس و ھەڕەشەدا دەپووکێتەوە. ئەوە ویست و کاری دەسەڵاتێکە دەستچێنی دوژمن نەک خۆماڵی و خۆفەرمان.
 
 
===«پێویستیی پەیوەندی» Belonging Needs ===
ئەمیان «پێویستیی جڤاکی»‌‌ـیە. ئێمەی مرۆڤ پێویستمان بە ھۆگری و پەیوەندیی جڤاکی ھەیە. دەمانەوێت بەشێک بین لە دەستە، لە سازمان و پەیوەست. دەمانەوێ وەک تاکەکەس جێگەمان لە نێو جڤاتدا سەلمێنراو بێت و پەیوەندیی ھەستەکیمان بە دەوروبەرەوە ھەبێت. پێویستمان بە دۆستایەتی، بە سۆز و ئەڤینە. ماسلۆ خۆی ئەم پێویستییە ناو دەنێ «پێویستیی ئەڤین» Love Needs گەر ئەم پێویستییە دابین بوو، ئەوجا چیدی ھەوڵدان بۆ جێ گرتن و ئەندامەتی لە دەستە و گرووپدا گڕی نامێنێ. ئەوسا مرۆڤ بڵندتر دەڕوانێ.