پەیژەی پێویستی-ی ماسلۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
No edit summary |
||
ھێڵی ١:
=«پەیژەی پێویستی» - ی ماسلۆ Maslow's hierarchy of needs=
سازمانگەری بۆ پەی بردن بە ڕەفتاری مرۆڤ لە سازماندا و بۆ دۆزینەوەی شێوازی کاریگەری تاودان و هاندان، تۆژینەوە لە «پێویستیی مرۆڤ» دەکات. لەم بوارەدا دەروونناسی ئەمەریکایی، ماسلۆ (Abraham Harold Maslow (1908–1970، لە گۆشەنیگای دەروونناسانەوە لە پێویستییەکانی مرۆڤ ورد دەبێتەوە و لە پەیژەیەکی پێنج پلەدا پێشانیان دەدات. ماسلۆ بەم تیۆرییەی خۆی ڕێچکەیەکی نوێی لە بواری ڕەفتارناسیدا دامەزراند و بە کتێبی (Motivation and Personality (1954 بنەماکانی ئەم ڕێچکەیە ڕوون دەکاتەوە. ماسلۆ دەڵێ مرۆڤ هەر ئەوە نییە بەرانبەر دەوروبەر بەرتەک (کاردانەوە) ی هەبێت، مرۆڤ ویستێکی بەهێزی هەیە بۆ «خۆڕاستاندن» و ئەم ویستەیە دەبێتە هۆکاری هەرە گرینگی فراژووتن. ئەم «خۆڕاستاندن» Self-Actualizationـەش بەشی هەرە باڵای پێویستییەکانی مرۆڤە. هەتا دەگاتە ئەو ئاستە دەبێ پێویستیی دیکە دابین بکات.
ھێڵی ٧:
پێنج ئاستی «پەیژەی پێویستیی ماسلۆ» بریتین لە:
==«پێویستیی فیزیۆلۆژی» Physiological Needs ==
گەر سەرنج بگریت لێت ئاشکرا دەبێ چۆن دەسەڵاتی ژیر و دڵسۆز پەرۆشی ژینگە و دابین کردنی خۆراکە، چۆن زەمینە بۆ هاوژینی دەڕەخسێنێت. دەسەڵاتی بێباک و نەیاریش چۆن ژینگە ژەهرباران دەکات، دەست بەسەر بازاڕی خۆراک و سێکسدا دەگرێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی میللەت.
- «پێویستیی ئاسوودەیی» Safety Needs بریتییە لەوەی مرۆڤ پێویستی بە ئاسوودەیی هەیە، بۆ خۆی و کەسانی نێزیک خۆی. ئاژاوە و پەشێوەی دەبنە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ. مرۆڤ پێویستی بە ڕزگاربوونە لە ترس و لە ئاژاوە، پێویستی بە ئارامی و ئەمانە، دەنا ناتوانێ بەرەو هەورازتر هەڵکشێ و ڕوو لە دابین کردنی پێویستیی باڵاتر بنێت. ▼
==«پێویستیی ئاسوودەیی» Safety Needs ==
▲
لە بارودۆخی ئارامدا، ئاسوودەیی دابینە و ئەوجا دەرفەت هەیە بۆ گەشە و سەرکەوتن. جڤاتێک لە ژێر چەپۆکی ترس و هەڕەشەدا بێ گەشە ناکات. دەسەڵاتی توانا و دڵسۆز هەرگیز خۆی ناکاتە دێوزمەی ترسناک و ستەمکار، چونکە دەزانێت کۆمەڵگە لە ژینگەی ترس و هەڕەشەدا دەپووکێتەوە. ئەوە ویست و کاری دەسەڵاتێکە دەستچێنی دوژمن نەک خۆماڵی و خۆفەرمان.
==«پێویستیی پەیوەندی» Belonging Needs ==
کەواتە ڕێبەرایەتیی کارا دەبێ زەمینە بۆ دابین کردنی پێویستیی جڤاکی بڕەخسێنێ، دەنا بەهرەی ئەندامانی سازمان - لێرەدا دەکاتەوە هاوزێدان - لە بازنەی ئەم پێویستییەدا پەنگ دەخوات و سەرلەبەری میللەت لە کاروانی مێژوو دادەبڕێت. دەمێنێتەوە میللەتێکی ژیاربەدەر.
==«پێویستیی پێزانین» Esteem Needs==
بڕوانە سیستەمی خوێندن و ڕێسای گەشە کردن لە بواری کار و پێگەی فەرمانبەری و فەرمانداریدا. بەراوردی دوو وەڵات بکە یەکیان سیستەمی ڕوون، ڕێسای ئاشکرا و پێوەری دادپەروەری هەیە، مرۆڤ بەگوێرەی بەهرە، هەوڵ و کۆشەش تێیدا گەشە دەکات. وەڵاتێکی دیکەش تاکە پێوەر تێیدا خزمایەتی و خزمەتکارییە بۆ سەرۆک و دەسەڵاتداران، هۆگریی و لایەنگریی حیزبییە. دەرهاویشتەی ئەو دوو سیستەمە تەواو ئاشکرایە.
==«پێویستیی خۆڕاستاندن» Self-Actualization Needs==
بۆچوونەکانی ماسلۆ و «پەیژەی پێویستی» هەم یاوەریان زۆر بوو، هەم نەیار و ڕەخنەگر. تۆژینەوەی (Motivationsteori som verktyg för styrning och kontroll (2007 دەڵێ دیدی ماسلۆ جەختی تەنها لەسەر فەرهەنگی ڕۆژاوا و تەنها لەسەر پیاوە، نە میللەتانی دیکە ڕەچاو دەگرێ نە خواست و خولیای ژنانە. وێڕای ڕەخنە و دیدی جیاواز، بەگشتی مۆدێلی ماسلۆ و دەرکی پێویستییەکانی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ڕەفتاری هەرە باش لە سازماندا، بەردەوام جێی سەرنج و دیڤچوونن.
==سەرچاوە
سازمانگەری، ئاسۆس شەفیق - کوردستان ٢٠١١ |