پەیژەی پێویستی-ی ماسلۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە ««پەیژەی پێویستی» - ی ماسلۆ Maslow سازمانگەری بۆ پەی بردن بە ڕەفتاری مرۆڤ لە سازماند...»ەوە |
No edit summary |
||
ھێڵی ١:
«پەیژەی پێویستی» - ی ماسلۆ Maslow's hierarchy of needs
سازمانگەری بۆ پەی بردن بە ڕەفتاری مرۆڤ لە سازماندا و بۆ دۆزینەوەی شێوازی کاریگەری تاودان و هاندان، تۆژینەوە لە «پێویستیی مرۆڤ» دەکات. لەم بوارەدا دەروونناسی ئەمەریکایی، ماسلۆ (Abraham Harold Maslow (1908–1970، لە گۆشەنیگای دەروونناسانەوە لە پێویستییەکانی مرۆڤ ورد دەبێتەوە و لە پەیژەیەکی پێنج پلەدا پێشانیان دەدات. ماسلۆ بەم تیۆرییەی خۆی ڕێچکەیەکی نوێی لە بواری ڕەفتارناسیدا دامەزراند و بە کتێبی (Motivation and Personality (1954 بنەماکانی ئەم ڕێچکەیە ڕوون دەکاتەوە. ماسلۆ دەڵێ مرۆڤ هەر ئەوە نییە بەرانبەر دەوروبەر بەرتەک (کاردانەوە) ی هەبێت، مرۆڤ ویستێکی بەهێزی هەیە بۆ «خۆڕاستاندن» و ئەم ویستەیە دەبێتە هۆکاری هەرە گرینگی فراژووتن. ئەم «خۆڕاستاندن» Self-Actualizationـەش بەشی هەرە باڵای پێویستییەکانی مرۆڤە. هەتا دەگاتە ئەو ئاستە دەبێ پێویستیی دیکە دابین بکات.
|