بۆشایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) ب +en:Space |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
::''ئەم وتارە لەبارەی چوارچێوەی گشتیی بار و دوورییەوە نووسراوە. بۆ واڵاییی ئەوپەڕی کەشی زەوی، [[واڵاییی دەرەکی]] ببینە. بۆ گشت بەکارچوونەکانی تر، [[واڵایی (ڕوونکردنەوە)]] ببینە.''
'''واڵایی''' یان '''بۆشایی''' یان '''جێ''' ئەو بەرفرەیییە بێسنوور و سێ-ڕەھەندییەیە کە شتەکان و پێشھاتەکان تێیدا ڕوو دەدەن و بار و شوێنیان ڕێژەیییە.
واڵایی لە [[فیزیک]]دا زۆربەی جارەکان لە سێ [[ڕەھەند]] ([[پانایی|پانی]]، [[درێژی]]، [[بەرزی]]) دا دەھێنرێتە پێش چاو، ھەرچەند کە فیزیکزانەکانی ئەم سەردەمە زیاتر ئەو (=واڵایی) وێڕای [[کات]]، بە بەشێک لە پەیوەستاری بێسنووری چوار-ڕەھەندیی ناسراو بە [[کاتجێ]] دەزانن.
ھێڵی ١٠:
زۆرێک لە پرسە فەلسەفییەکان لە سەدەی ھەڤدەھەم و لە سەرەتای گەشەی [[میکانیکی کلاسیک]]دا سەریان ھەڵدا. لە ڕوانگەی [[ئیساک نیوتن]]ەوە، واڵایی ڕەھا بوو - بە واتای ئەوە کە ئازاد و سەربەخۆ لە بوونی ماددە تێیدا، ھەردەم ھەبووە. دیکەی [[فەلسەفەی سروشتی|فەیلەسووفە سروشتییەکان]]، وەکوو [[گۆتفرید لایبنیتز]]، وا بیریان دەکردەوە کە واڵایی کۆمەڵێک پێوەندییی لە نێوان شتەکان بێت کە بار و دوورییان لە یەکتر داویە بەدەستەوە. لە سەدەی ١٨ھەمدا، [[ئیمانوێل کانت]] واڵایی و کاتی وەکوو توخمەکانی چوارچێوەیەکی ڕێکخراو وەسف کرد کە مرۆڤەکان بۆ شێوەدان بە ئەزموونەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن.
لە سەدەکانی نۆزدەھەم و بیستەمدا، بیرکاران دەستیان کرد بە تاوتوێکردنی [[ئەندازەزانیی نائوقلیدوسی]] کە تێیدا واڵایی بۆی ھەیە ''چەماوە'' بێت، نەک ''تەخت''.
== واڵایی لە فەلسەفەدا ==
|