دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Liesel (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Guherandina 211.76.97.230 hat betal kirin, vegerand guhartoya dawî ya Abdo36 |
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
{{
'''دیموکراسیەتى نوێنەرایەتى''' شێوەیەک لە شێوەکانى [[دیموكراسی|دیموکراتى]] پێکدەھێنێت و تیۆرێکى مەدەنیە کە تیایدا دەنگدەران ( بە شێوازێکى نھێنى و ئازاد لە ھەلبژاردنێکى فرەلایەندا) ئەو نوێنەرانەى کە نوێنەرایەتیان دەکەن ھەڵدەبژێرن, ئەمانە نابن بە بریکارى دەنگدەران تەنھا نوێنەریانن – یان بە مانایەکى تر واتە تەنھا لەو کاتە کارناکەن کە دەنگدەران ئاراستەیان بکەن بەڵکو دەسەڵاتێکى ئەوتۆیان ھەیە کە بتوانن دەسپێشخەرى بکەن لە کاتى ھاتنەکایەوەى گۆرانکاریەکان. دیموکراسیەتە لیبرالیە نوێکان بە نمونەى گرنگى دیموکراسیەتى نوێنەرایەتى دادەنرێن. و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا زۆربەى جار ئەم زاراوەیە ھاوتاى ماناى زاراوەى "کۆمارى" دادەنرێت.
دیموکراسیەتى نوێنەرایەتى بەخشینى دەسەڵاتێکى گەورەتر بۆ نوێنەران لە پەرلەمان لەخۆوەدەگرێت وەک لەوەى کە شانشینیەتى دەستورى یان دیموکراتیەتى ھاوبەشیکردن (participatory democracy) دەیبەخشێت لەبەر ئەوە ھەموو دەستورەکان بەدەق لەسەر سەربەخۆیى دادگەرى و رێوشوێنەکانى تر دەنووسێت بۆ ھاوسەنگکردنى دەسەڵاتە نوێنەرایەتیەکان:
*دیموکراسیەت گۆڕینى نوێنەرەکان لە خۆوەدەگرێت کاتێک کە دەنگدەرەکانیان لێیان رازى نەبن.
*و ھەروەھا ھەندێک وردەکارى دیموکراسیانەى تر لە خۆوەدەگرێت ( وەک کۆمیتەى شانشینى کەنەدى بۆ نمونە) یان
*ھەندێک رێوشوێنى دیموکراسیانەى راستەوخۆ (وەک ریفراندۆم بۆ نمونە), بەڵام سەرەڕاى ئەوەش بە رێوشوێنى پەیوەست دانانرێن و زۆربەى جار ئەنجامدانیان پێویستى بە بڕیارێک ھەیە کە لە پەرلەمانەوە دەربچێت - واتە دەسەڵاتى یاسا ھەر بە دەستى نوێنەران لە پەرلەمانەوە دەمێنێتەوە.
*رێگا چارەى ماناوەند لە نێوان ئەو دوو دیموکراسیەتەدا بریتیە لە بوونى " پەرلەمانێکى باڵاتر" کە لە رێگەى دەنگدانى راستەوخۆوە ھەڵنەبژێردرابن نمونەش لەسەر ئەوە وەک ئەنجوومەنى پیرانى کەنەدى کە بە کۆپیەکى ھاوتاى ئەنجومەنى لۆردەکانى بەریتانیا.
نەریتى ھەڵبژاردنى نوێنەرانى ویلایەتەکان لە ئەوروپا لە سەدەى نۆزدەھەم ( و بە شێوەیەکى زیاتر کاریگەرانەتر کە نوێنەرایەتى ھەموو چینێکیان دەکرد بەڵام بە شێوەیەکى جیاواز لەوەى کە ئێمە دەیبینین) بۆ پێشکەشکردنى راوێژکارى ئاراستەکردنى پاشاکان بووە ھۆى دروستکردنى ئاشنایەتیەکى قووڵ لەگەڵ سیستەمى نوێنەرایەتیکردن. و ئیدمۆند بۆرک لە گووتارەکەیدا لەبەردەم دەنگدەراندا لە بریستۆل راڤەکردنێکى تەقلیدى ماف و ئەرکەکانى نوێنەرى ھەڵبژێردراوى پێشکەشکرد.
ئەو جەماوەریەتیە زۆرەى کە دیموکراسیەت وەدەستى ھێنا لە دواى شۆڕشى پیشەسازیەوە بوو لە کاتێکدا کە ژمارەى ھاوڵاتیانى وڵاتە پیشەسازیەکان زۆر بوو یان (لە سەردەمە نوێترەکاندا) ھاوڵاتیان زیاتر گرنگى خۆیان بۆ سیاسەت دەردەخست, بەڵام ئەو ژمارە زۆرەى خەڵک و تەکنەلۆجیا لەو سەردەمە نەگونجاو بوون بۆ دیموکراسیەتى راستەوخۆ.
شانشینى یەکگرتووى [[بەریتانیا]] بە ولاتێکى سیستەم دیموکراسى نوێنەرایەتى دادەنرێت و ئەڵمانیاش بە ھەمان شێوە لەساڵى [[1949]] وابوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و کەندا دوونمونەى ترن بۆ جێبەجێکردنى دیموکراسیەتى نوێنەرایەتى.
لە ساڵى [[2003]] توانرا بۆ یەکەم جار لە مێژووى مرۆڤایەتیدا بوونرێت کە زۆرینەى دانیشتوانى سەر گۆى زەوى لەسایەى سیستەمى دیموکراسیەتى نوێنەرایەتیدا دەژین لە ناویشیاندا ئەو شانشینیەتە دەستوریانەش کە حکومەتێکى نوێنەرایەتى بەھێزیان ھەیە.
{{-Rtl}}
[[Kategorî:ڕامیاری]]
[[Kategorî:سۆرانی]]
|