شۆڕشی زانستی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەیەک دروست کرا بە 'لە مێژووی زانستدا، '''شۆڕشی زانستی''' ئەو ڕۆژگارە بوو کە تێیدا بیرۆکە نوێکان لە [[فیزیک]...'
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٢٠، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠

لە مێژووی زانستدا، شۆڕشی زانستی ئەو ڕۆژگارە بوو کە تێیدا بیرۆکە نوێکان لە فیزیک، ئەستێرەناسی، زیندەوەرناسی، لەشناسیی مرۆڤ، کیمیا و دیکەی زانستەکاندا بناغەی زانستی نوێیان دانا و بوون بە ھۆی بەدواوەدانی ڕێبازەکانی زاڵی سەردەم کە لە یۆنانی کۆنەوە دەستیانپێکردبوو و لە سەدەکانی ناوینیشدا درێژەیان پەیداکردبوو. وەکوو ئەوەی زۆرینەی لێکۆڵەران دەبێژن، شۆڕشی زانستی ساڵی ١٥٤٣ بە بڵاوبوونەوەی دوو پەرتووکەوە دەستیپێکرد و ھەتا سەدەی ١٧ھەم بەردەوامبوو. ئەو دوو پەرتووکە کە ڕێی زانستیان گۆڕی ئەمانە بوون: لەسەر شۆڕشی تەنە ئاسمانییەکان نووسینی نیکۆلاس کۆپێرنیک و لەسەر پێکھاتی لەشی مرۆڤ نووسینی ئاندریاس ڤێسالیوس.

زاراوەی شۆڕشی زانستی، بۆ جاری یەکەم، ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن فەیلەسووف و مێژووناس ئالکساندر کۆیرەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو سەردەمە بەکارھێنرا.