مرۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 272947 لە لایەن Jonblan (وتووێژ)
ھێڵی ١:
<gallery>
پەڕگە:نموونە.jpg|شرۆڤەی ١
پەڕگە:نموونە.jpg|شرۆڤەی ٢
</gallery>
[[پەڕگە:Akha cropped hires.JPG|230px|وێنۆک|چەپ|وێنەی مرۆڤ: لە ڕاستەوە ١. ژن ٢. پیاو]]
'''مرۆڤ''' یان '''مرۆ''' کەلە سەرەتادا شێوەی لە مەیمونی ئێستا چووە،بۆیە چەندین بیرۆکە بڵاوکراونەتەوە کە بنەڕەتی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ [[مەیمون]]،بەناوبانگترینیان بیرۆکەی [[چارڵز داروین|داروین]]ە،بوونەوەرێکە کە قامەتی راستە. یەکەم مرۆڤ بە پێێ لێکۆڵێنەوەی دێرین ناسان دەگەڕێتەوە بۆ ٢.٣ تا ٢.٤ملیۆن ساڵ پێش ئەمڕٶ. دێڕین ناسان مرۆڤ لە ژێر چەندین ناوی جیاوازدا پێناسە دەکەن، یەکەم مرۆڤ ھۆمۆ ھابیلیس، ھۆمۆ ئێرێکتووس(٩٥٠تا٩٠٠ھەزار ساڵ پ.ئ)، ھۆمۆ نێئاندێرتال(٦٠٠تا٣٥٠ھەزار ساڵ پ.ئ) و ھۆمۆ ساپیەنە (٤٠ھەزار ساڵ پ.ئ). ھۆمۆ ساپیەن کە لە ٤٠ھەزار ساڵ لەمەوپێشەوە سەری ھەڵداوە بە مرۆڤی مۆدێرن ناسراوە. مێژووی یەکەم جیلی مرۆڤ کە لە درەخت دا بەزیوە. لە سەر دوو قاچ راوەستاوە، واتە قامەتێکی راستی ھەبووە دەگەڕێتەوە بۆ یەک ملیۆن ساڵ پێش ئەمڕٶ واتە یەکەم شەپۆلی ھۆمۆ ئێرێکتووس. ھۆمۆ ئێرێکتووس یەکەم مرۆڤێکە کە لە یەک ملیۆن ساڵ لەمەو پێشدا ئەفریقا بە جێ دەھێڵێت و بە رەوە فەرانسە کۆچ دەکات. یەکەم شەپۆلی ھۆمۆ ئێرێکتووس کە دەگەرێتەوە بۆ ٩٥٠ھەزار ساڵ لەمەوبەر ھێشتا گۆشتیان بە کاڵی دەخوارد وە لەگەڵ شەپۆلی دووھەمدایە، واتە ٤٥٠ھەزار ساڵ لەمەوبەر کە ئەم مرۆڤە دەتوانێت ئاگر بە باشی کۆنترۆڵ بکات و دەست بکات بە برژاندنی گۆشت. ئەمڕۆ دێرین ناسان دەڵێن بەڵگەگەلێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووی کەشفی ئاگر و کۆنترۆڵ کردنی دەگەڕێتەوە بۆ یەک ملیۆن ساڵ لەمەو بەر، بەلام ھێشتا دڵنیای تەواو لە نێوان دێرین ناسان نەھاتەوەت ئاراوە سەبارەت بەم رێکەوتە*. پێش ھۆمۆ ئێرێکتووس بە سەردەمی ئۆسترالۆپیتێکووس (٣.٧ تا ٢.٥ ملیۆن ساڵ پ.ئ. رۆژئاوای ئەفریقا) ناسراوە کە زیاتر بە شامپانزە نزیکە تا مرۆڤ، بۆیە لە دەستەی شامپانزەکان پێناسە دەکرێت. "[http://en.wikipedia.org/wiki/Lucy_(Australopithecus) لووسی]" کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە ئێتیۆپی دۆزراوەتەوە نموونەیەکە لە ئۆسترالۆپیتێکووس. ھەموو ئەم مرۆڤانە بێجگە لە ھۆمۆ ساپیەن لە ناو چوونە. لە نێوان ھۆمۆ ساپیەن و نێئاندێرتالدا پێوەندیەک ھەبووە. ئەم دوو مرۆڤە نزیکەی ٤٠ھەزار ساڵ پ.ئ لە فەرانسە رووبەڕووی یەک دەبنەوە، ھیچ بەڵگەیەک نییە کە باس لە ھەبوونی توند و تیژی لە نێوان ئەم دوو مرۆڤەدا بکات. بە دوای جیابوونەی ئەم دوو مرۆڤە مووتاسیۆنێکی ژێنێتیکی روو دەدات و نێئاندێرتال بە تەواوی لە ناو دەچێت.
مرۆڤ چەندین جار لە ئەفریقاوە بە رەو شوێنەکانی تری جیھان کۆچی کردوە. یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم ھەموو کۆچ کردنە نەبوونی کەش و ھەوایەکی سەقامگیرانە بووە. سارد و گەرم بوونی کتوپڕی کەش و ھەوا مرۆڤی ناچار کردوە کە بەردەوام جێگای ژیانی بگۆڕێت. بەڵگەکانی ئەم کۆچە لە، ئاسیا، ئۆقیانووسیە و ئەمریکاش دۆزراوەتەوە. ئێمەی مرۆڤ هێندە سەرکەوتووبووین لە بڵاوبوونەوە بەجیهان و گۆڕینی ژینگەی چواردەورماندا بۆ ئەوەی بۆسودی خۆمان بەکاری بهێنین، هەندێكجار بە ئاسانی ئەوەمان لەیاد دەچێتەوە کە ئێمەش ئاژەڵین. بەڵام ئایا ئێمە چۆن لە باوانمان جیابووینەوە و لەکوێ یەکەم مرۆڤەکان پەرەیانسەند؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە ئەم زانیاریانەی خوارەوە بخوێنەرەوە کە لە پێگەی فەرمی مۆزەخانەی جیهانی سروشتی بەریتیانیەوە ئامادەکراوە.
 
بەرایی سەرەتاکانی مرۆڤی مۆدێرن
 
پێشتر لەیەککاتدا چەند جۆرێك لە مرۆڤ لەسەر زەوی ژیاون (هەمان گروپی هۆمۆ). تۆماری پەرەسەندنی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ ٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بۆ ئەو خاڵەی کاتێك لقی ئێمە لە شیمپانزیەکان (نزیکترین خزمی زیندوومان) جیادەبێتەوە. هەرچەندە هۆمۆ سەیپیەنەکان (مرۆڤی مۆدێرن) تاکە جۆری زیندووی مرۆڤە، ئێمە بەشێکین لە درەختێکی خێزانیی گەورەی مرۆڤ. تائێتسا زیاتر لە ٢٠ بەڵگەی ئێسکی بەبەردبووی جۆری جیاوازی خزمانی مرۆڤی دێرینی دۆزراوەتەوە.
ئێسکی نێژراوی نیاندێرساڵەکان لە ئەشکەوتی کیبارا لە ئیسرائیل.
 
ئێسکی نێژراوی نیاندێرساڵەکان لە ئەشکەوتی کیبارا لە ئیسرائیل.
 
مرۆڤی مۆدێرن ژمارەیەك لە سیفاتی جەستەیی تایبەت بەخۆی هەیە:
 
١- گەورەیی قەبارەی مۆخی مێشك، ٢- ئێسکێکی لەشی تاڕادەیەك سوك تاوەکو بتوانێت لەسەر دوو پێ بڕوات، ٣- ئێسکێکی سەر کە خاوەنی بنێکی کورت و قەپاغێکی بەرزە. کاتێك کە لە پشتەوە تەماشای کەللەسەر دەکرێت، لەبەشی خوارەوە باریکە و لەسەرەوە پانتر دەبێت، ٤-نەبوون یان هەبوونی بەرزبونەوەیەکی بچوکی ناوچەوان (هێڵێ برۆکان)، ٥- هەبوونی چەناگە لە بەشی خوارەوەی شەویلگەی خوارەوەدا.
 
خزمە نزیکەکانمان کێ بوون؟
 
لەبەر هەبوونی بەڵگەی ئێسکی بەبەردبوو، ئێمە تەنها سەبارەت بە هەندێك لە خزمە بەراییەکانمان زانیاریمان هەیە. هەروەها، لەگەڵ دۆزینەوەی ئێسکی نوێ و پێشکەوتنی تەکنیکی نوێی زانستیدا زانیاریەکانمان روو لەزیادبوونن. بەپێی ئەم بەڵگە بەبەردووانە، مرۆڤی مۆدێرن بەشێکە لە خێزانێکی گەورەی مرۆڤەکان.
 
ئەمانەش هەندێکن لە خزمە بەراییەکانمان:
 
ئەسترالۆپیسێکەس ئافارینسیس (Australopithecus afarensis)
ئێسکی لەشی ئەسترالۆپیسێکەس ئافارینسیس ناسراو بە لوسی. شێوەی ئێسکی رانەکان و سمت ئەوەمان پیشان دەدەن کە بەرێکی لەسەر دوو قاچ بەرێدا رۆشتوون.
 
ئێسکی لەشی ئەسترالۆپیسێکەس ئافارینسیس ناسراو بە لوسی. شێوەی ئێسکی رانەکان و سمت ئەوەمان پیشان دەدەن کە بەرێکی لەسەر دوو قاچ بەرێدا رۆشتوون.
 
لەنێوان ٣.٨ و ٣.٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە خۆرهەڵاتی ئەفەریقا ژیاون. ئەسترالۆپیسێکەس یەکێکە لە بەناوبانگرتین جۆری هۆمۆنۆیدی بەرایی دۆزراوە. سوپاس بۆ دۆزینەوەی ئەو ئێسکە بەبەردبووە نزیک-کامڵەی کە ناسراوە بو لوسی. لوسی یەکێکە لە کۆنترین خزمە بەراییەکانی مرۆڤ کە شارەزاکان لەسەر ئەوە رێکن کە بەشێوەیەکی رێك لەسەر دوو قاچ بەرێدا رۆشتووە. هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە کە هەندێك جۆری کۆنتریش (٤.٣-٤.٥ ملیۆن ساڵ) بەهەمان شێوە لەسەر دوو قاچ بەرێدا رۆشتوون.
 
قەبارەی مۆخی مێشکی ئەسترالۆپیسێکەس لە مرۆڤی مۆدێرن بچوکتربووە و تائێستا هیچ بەڵگەیەك لە ئارادا نیە کە ئامێریان بەکارهێنابێت. جیاوازیەکی گەورەی جەستەیی لە رەگەزەکانی ئەم جۆرەدا هەبووە (واتە لەشی نێرەکان لە مێیەکان گەورەتربوون) و لە رووی خۆراك و گەشەکردنەوە نزیکتربوون لە خێزانی مەیمونەکانەوە.
 
هۆمۆ ئیرێکتەس Homo erectus
 
بەراییترین نمونەیان پێش ١.٨ ملیۆن ساڵ لە ئەفریقا و خۆرئاوای ئاسیا ژیاون و ئەگەری ئەوە هەیە کە تاوەکو ٢٠٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئەندەنوسیا لەژیاندا مابووبن. هۆمۆ ئیرێکتەس کۆنترین جۆری زانراوە کە لەشیان هاوشێوەی مرۆڤ بووبێت، بەڵام قاچەکانیان کەمێك درێژتربووە و قۆڵەکانیشیان کورتتربووە لەچاو قەبارەی سنگیاندا. هۆمۆ ئیرێکتەس یەکەم جۆری زانراوی مرۆڤ بووە کە بەرەو دەرەوەی ئەفەریقا رۆشتبێت و بڵاوبوبێتەوە.
لە چەپەوە بۆ راست دروستکردنەوەی وێنەی: ئەسترالۆپیسێکەس رامیدەس، هۆمۆ ئیرێکتەسی کۆن و ونوێ، هۆمۆ هایدیلبێرجینێسس، نیاندێرساڵێك و مۆرڤێکی مۆدێن (هۆمۆ سەیپیەن).
 
لە چەپەوە بۆ راست دروستکردنەوەی وێنەی: ئەسترالۆپیسێکەس رامیدەس، هۆمۆ ئیرێکتەسی کۆن و ونوێ، هۆمۆ هایدیلبێرجینێسس، نیاندێرساڵێك و مۆرڤێکی مۆدێن (هۆمۆ سەیپیەن).
 
هۆمۆ ئیرێکتەس توانای دروستکردنی ئامێری هەبووە و خۆراکەکەی فرەچەشن بووە (گۆشت و سەوزە) و لەوانەشە یەکەم بووبن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگردا. زاناکان ناکۆکن لەسەر چۆنێتی پەیوەندی نێوان هۆمۆ ئیرێکتەس و هۆمۆسەیپیەن (مرۆڤی مۆدێرن)، بەڵام زۆربەیان لەسەر ئەوە رێکن کە هۆمۆ ئیرێکتەس باوانی مرۆڤی مۆدیرن بووە.
 
هۆمۆ نیاندێرساڵێنیسس (نینادرێرساڵەکان) Homo neanderthalensis، Neanderthals
کەللەسەری هۆمۆ نیاردەرتاڵیس
 
کەللەسەری هۆمۆ نیاردەرتاڵیس
 
لەنێوان ٢٠٠،٠٠٠ بۆ نزیکەی ٣٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە خۆرئاوای ئەروپئاسیا (Europasia) ژیاون. هۆمۆ نیاندێرساڵێنیسس، لەگەڵ خەڵکێکی دیکەی ئاسیادا کە ناسراون بە دێنیسۆڤانس، نزیکترین خزممانن کە ئیستا بنبڕبوون. بە ئاشکرا وا دەردەکەوێت کە ئەمان لەگەڵ مرۆڤی مۆدێرندا جوتبووبن لەنێوان ٥٠-٣٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەردا و ئەگەری ئەوە هەیە کە ململانێی ئابوری هۆکارێك بووبێت بۆ لەناوچوونیان.
 
یەکەم ئێسکی بەبەردبووی هۆمۆنیاندێرساڵێنیسس لە ساڵی ١٨٥٦دا لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە. ئێسکە بەبەردبووەکان و بەڵگەی ئارکیۆلۆجی پێشنیازی ئەوە دەکەن کە نیاندێرساڵەکان و ئێمە خاوەنی چەندین سیفاتی جەستەیی و هەڵسوکەوتی هاوبەش بین. بۆ نمونە، قەبارەی مۆخی مێشکیان هەمان قەبارەی مێشکی مرۆڤی مۆدێرنە و هەروەها بەڵگەی ئەوەش لەئارادایە کە ئەوانیش مردووەکانیان ناشتبێت و کەلوپەلی جوانکاری سادەی وەك ملوانکەی مورویان بەکارهێنابێت.
 
بەڵام، ئێسکی لەشیان لە ئیسکی لەشی ئێمە کورتتر و قورستربووە و بەشی ناوەڕاستی دەموچاویان دەرپەڕیوتر بووە و خاوەنی لوتێکی زۆر گەورە و دوو هێڵێ ناوچەوانی ئەستور بوون. سەرچاوە: مۆزەخانەی جیهانی سروشتی، لەندەن، بەریتانیا.
 
 
 
 
 
 
 
 
== سەرچاوەکان ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/مرۆڤ»