جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئاشتی»

بەبێ کورتەی دەستکاری
(ئەندازەیەکی گریمانەی نوێ بۆ پۆل:ئاشتی دانرا " " (خێراپۆل))
[[پەڕگە:Peace button large.png|250px|وێنۆک|چەپ|نیشانەی ئاشتی]]
'''ئاشتی''' دۆخێکی ئارام و ھێمنی دوور لە شەڕ و ئاژاوە و دڵەڕاوکێیە. لە سیاسەتی جیھانیدا[[جیھان]]یدا چەمکی ئاشتی بەکاردێت وەکو پێچەوانەی چەمکی جەنگ و توندوتیژی و ترس. کاتی بوونی ئاشتی و ئارامی ئەوە ناگەیەنێت کە ھیچ کێشەیەک لە نێوان گەل و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا نەماوە و ھەموویان بە تەواوی تێکەڵی یەکتر بوونە و یەکیان گرتووە، بەڵکو ھەبوونی ئاشتی تەنیا واتە نەبوونی ململانێی قورس و چەکداری و توندوتیژی، چونکە لە کاتی ئاشتیشدا کێشمەکێش (ناکۆکی) دروست دەبێت لەسەر ھەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکاندا و ھەروەھا لە کاتی وتووێژە مەدەنییەکاندا لە نێوان دوو لایەن یان چەند لایەنێکەوە، کە ھەر لایەکیان لە ھەوڵی سەپاندی بیروڕای خۆیەتی و تەنیا ڕای خۆی لا دروستە.
 
وتووێژی ئاشتیانە لە ھەموو کاتێک و ھەموو سەردەمێکدا کاریگەری باشتر و ئەرێنی ھەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێجەوانەی تێکھەڵچوونە چەکدراییەکان و ھەوڵدان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە ڕێگەچارەی سەربازی کە لە زۆربەی کاتەکاندا کاریگەری نەرێنی دوای خۆی بەجێ ھێشتووە و جاری واش ھەیە نەک کێشەکەی چارە نەکردووە بەڵکو گەورەتری کردووە.