ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏سویسرا: بەشی نوێ
ھێڵی ٦٤:
== سویسرا ==
 
کاک بەرھەم لەوکاتەوە کە لە کوردیستانکوردستان قەڵەم کاری کردووە گوتراوە سویس یان سوەیس. بەڵام ئەوەی کە تۆ دەبینی لە ئینترنێت نووسراوە "سویسرا" بە ھۆی ئەوەیە کە کوردەکانی باشوور چاوی خۆیان بەستووە و کوێرکوێرانە لاسایی عەرب دەکەنەوە، ھەرچۆن تا جارێک بڵێن ژاپۆن 200000002000000 جار ئەڵێن یابان. تەنانەت بە پەڕلەمانیش ئەڵێن بەرلەمان. سەیری ژێنووسی کاناڵە وێرانە کوردییەکانیش بکە: تشارلی بەجێگەی چاڕلی، و میلیۆنان لاسایکردنەوەی کوێرانەی دیکە. نەگبەتی لەمەش خراپتر، ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە سەرچاوەی قەڵەمی کورد بووە ئەمڕۆ بەجێگەی ئەوەی کە ڕۆڵە ڕاستکەرەوە بنچینەییەکی پێشووی ببینێت بووە بە لاساییکەری باشوور. بە داخەوە زمانی کوردی لە باشووری کوردستان خەریکە لە لێڵاوی نەخوێندەواریی نووسەران دا دەخنکێت. ئاخەر کوردی ڕەنگە لە فارسی قەرز بگرێت چونکە لە بنچینە دا ھەردووکیان ھێندووئەورۆپین و زۆر شتیان ھاوبەشە، بەڵام پەیوەندیی کوردی و عەرەبی یان کوردی و تورکی پەیوەندیی گەز و گووزە.
 
تکایە چیتر لاسایی عەرەب مەکەنەوە. ناوی وڵاتەکان، شێوازی نووسینی ڕستەکان و وشەسازیی واتایی و ھەزاران نەگبەتی دیکە: ئاخر بۆ کورد ئەبێت بە نەروێژ یان نۆروێژ بڵێت نەرویج. ئاخر بۆ ئەبێت کورد بەجێگەی "دەستمان کرد بە" بڵێت "ھەستاین بە" (قمنا بە)، بۆ بڵێ "دەنگی شەقام" (صوت الشارع)، بۆ بە ھێڵی یارمەتی بڵێ "تەلەفۆنی داخ" بۆ بە فووتباڵ، بڵێ تۆپی پێ (کرة القدم). ئاخر ئەم وشە جیھانیانە بۆ ئەبێت بە لاسایی عەرەب وەربگێڕدرێنەوە. کورد بە درێژایی مێژوو وتوویەتی تۆپان یان فووتباڵ. ئیتر بەسە بۆ ژێردەستی عەرەبی قومقومەخۆر و خۆنەشۆر. تاکەی بە-گەورە-و-سەروەر-زانینی دایگرکەران. بۆ خاتری خودا لە عەرەب نزیک مەبنەوە با لەمە زیاتر زمان و فەرھەنگمان لەناو نەچێت.