کفری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب 1401kifri64.jpg بۆت: سڕینەوەی پەڕگەیەک کە بوونی نییە
ب Kifri.map.jpg بۆت: سڕینەوەی پەڕگەیەک کە بوونی نییە
ھێڵی ٣٢:
 
==جوگرافیا==
 
[[پەڕگە:kifri.map.jpg|چەپ|وێنۆک|٢٥٠px|نەخشەی شاری کفری]]
کفری شارێکی بچوکە دەکەوێتە لای رۆژئاوای لوتکەی [[ باوەشاسوار]]وە، درێژبوونەوەی ئەو زنجیرە چیایەیە کە لە کەرکوکەوە دەست پێ دەکات. کفری دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٤ – ٣٥) پلەو ھێڵی درێژی (٤٥) پلە، لەدەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی [[کەرکووک]] و ١٢٠ کم دوورە لێیەوە، باشورەکەی جیا دەبێتەوە لە پارێزگای دیالە بەھۆی زنجیرە چیای حەمرین وە ناحیەی قەرەتەپە دەکەوێتە ناو سنورەکەیەوە کە بەکشتوکاڵ دەوڵەمەندە ،لە باکورەوە تاکو ناحیەی سەنگاو دەڕوات ،لە باشورەوە چیای حەمرینە، لە رۆژئاواوە ناحیەی قادر کەرەم و( ئاوە سپی ) جیای دەکاتەوە لە قەزای[[دووزخورماتوو]]ە. لە رۆژھەڵاتەوە زێی سیروان رووبەرەکەی ( ٥٢٧٥ ) کم٢
کفری کۆن لەشوێنی ئێستایدا نەبووە شوێنی یەکەمی شارەکە ( ئاسکی کفری) گردێکی گەورە بوو کە(‌ ١٠-١٢ )م لە سەر رووی زەویەکەوە بەرز بوو. وە (٨)کم لە شوێنی ئیستای کفری دوورە. تاکو ئێستا ئەو گردە ماوە و وەکو شوێن و ئاسەوارێکی مێژووی تەماشا دەکرێت، دوای خاپور بوونی کبرو یان کیماش شوێنی دووەمی شارەکە لە قەرە ئۆغڵان بنیات نرا کە کەوتووتە رۆژئاوای شوێنە کۆنەکەیەوە. بوونی شاری کفری لە شوێنی ئێستایدا دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دووسەد ساڵێک لەمەوپێش.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/کفری»