کهول: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب robot guhêrandin: an:Alcohol
ڕەوانە کرا بۆ ئەلکول
ھێڵی ١:
#REDIRECT [[ئەلکول]]
مێژووی‌ مەی‌ خواردنەوە و ئاکامە خراپەکانی خواردنەوەی کھول زۆر لە مێژە‌ لە ناو گەلانی گۆی زەوی باوبووە و تەنیا جیاوازی لەوەدا بووە کەسانێک بە ئازادی و کەسانێکی دیکە بە دزیەوە خواردوویانەتەوە و بە پێی [[کولتور]] و [[ئایین]] و [[داب و نەریت]]ی [[کۆمەڵگا]] خواردنەوەی [[مەی‌]] باو بووە.
لە ھەندێک لە ئایینەکاندا خواردنەوەی مەی‌ یاخود شەراب جێگای تایبەتی ھەیە. بۆ [[مەسیحی]]ەکان شەراب نیشانەی خوێنی [[عیسا]]یە و بۆ [[جولەکە]]کانیش خواردنەوەی شەراب لە زۆربەی کۆبوونەوە ئایینیەکاندا فەرز و پێویستە. لە [[ئیسلام]]یش دا خواردنەوەی شەراب لە سەرەتادا [[حەڵاڵ]] بووە و لە پاشدا [[حەرام]] کراوە‌.
 
 
== مێژووی کھول ==
 
سەبارەت بە مێژووی دۆزینەوە و ناسینی کھول، ڕوون نییە لە چ شوێنێکدا و لە چ کاتێکدا بۆ یەکەم جارکھول ئاشکرا کراوە، بەڵام [[شوێنەوارناس]]ەکان نوسخەی دروست کردنی [[ئابجو]] و پاشماوەی ئابجویان لە کووپەی سواڵەت دا لە [[ئێران]] و [[مێزۆپۆتامیا]] دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٣٥٠٠ - ٥٤٠٠ [[پێش زایین]]. بە باوەڕی زۆربەی [[مێژووناس]]ان ناوچەکانی [[ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست]] و [[مێزۆپۆتامیا]] ناوەندی سەرەکی ناسین و دۆزینەنەوەی کھول بووە کە بەڕێکەوت دۆزراوەتەوە. بە تایبەت ٤٠٠٠ تا ٦٠٠٠ ساڵ [[پێش زایین]] لە ناوچەی نێوان [[دەریای ڕەش]] و [[خەزەر]] واتە [[ئەرمەنستان]]ی ئەمڕۆ، بۆ‌ وەدەستھێنانی شەراب [[کشتوکاڵ]]ی ترێ کراوە.
چیرۆک و ئەفسانە سەبارت بە مێژووی‌ شەراب و مەی‌ خواردنەوە کەم نییە. ٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە کاتی پاشایەتی [[جەمشید شا]]دا، بۆ یەکەم جار شەراب بھڕێکەوت لە [[ئێران]]دا دروست کراوە. بەپێی ئەم ئەفسانەیە [[جەمشید شا]] زۆری حەز لە خواردنی ترێ بووە. ڕۆژێک لە ڕۆژان داوا لە پاکارەکانی دەکات ترێیەکی زۆری بۆ لە کووپەدا ئەمبار بکەن تا ھەر کاتێک فەرمانی کرد ترێی‌ بۆ بێنن. پاش چەند مانگێک شا ئاگادار دەکەن کە ترێی نێو کووپەکان بوونەتە [[خۆشاو]]ێکی لێڵ. ھەر لەم کاتەدا یەکێک لە ژنانی حەرەم کە ساڵانی ساڵ لە دەستی [[سەرئێشە]]یەکی بەردەوام وەڕز بووبوو‌ دەیەوێ‌ خۆی بکوژێ. ئەم خاتونە بە دیتنی ئەو کووپانە کە نیشانەی [[ژەھر]]اویی بوونیان بەسەرەوە بووە، دەست دەکا بە خواردنەوەی ئەم ژەھرە و بەجێی مردن سەرخۆش و مەست دەبێ و سەرئێشەکەشی کۆتایی پێ دێت. ئەم ژنە ھەواڵی دەست کەوتەکەی بۆ [[شا]] دەبات و [[جەمشید شا]]ی ئیرانیش دوای خواردنە وەی شەرابەکە ناوی پزیشکی شاھنشاھی لەسەر دادەنێ.
یۆنانیەکانیش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین شەرابیان لە ترێ وەدەست ھیناوە، چینیە کانیش بە تێکەڵاوکردنی برنج و ھەرزن ئابجۆیان دروست کردوە و ناوی(kio) کیۆیان لێ‌ ناوە. خواردنی ئابجۆ چوار ھەزار ساڵ لەوەوبەر لە [[[میسر]]یش باو بووە و فەقیر و دەوڵَەمەند ئابجۆیان خواردۆتەوە. ھەر لەم کاتەشدا نووسەرانی [[میسر]] باسی کارتێکردنی خراپی ئابجۆ و شەراویان لە سەر بیر و لەشی مرۆڤ ھیناوتە سەر کاغەز.
سەبارەت بە شەراب و مەی‌ لە شاری کۆن و بە نێوبانگی بابلیشدا کە ئێستا لە ناوەڕاستی ئێراقی ئەمڕۆدایە ٤٠٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوپێش، خواردنی شەراب لەبەر کارتێکردنی خراپی لە نێو کۆمەڵگادا قەدەغە کراوە.
 
 
== چەشنەکانی مەشروباتی کھولی و شێوەی سازکردنیان ==
 
خواردنەوەی کھولی بە پێی شێوەی وەدەستھێنانیان بۆ ٣ دەستەی ئابجو، شەراو و لیکور (وەک : [[ڤۆدکا]]، [[ویسکی]]، [[جین]]، [[براندی]] و چەند جۆرێکی‌ دیکەش) دابەش دەکرێن. ئابجۆ و شەراب لە ڕێگای [[ھەوێن]]بوون تەخمیر و [[ترشاندن]] و لیکورەکان لە ڕێگای [[دڵۆپاندن]]ەوە دروست دەکرێن. لە پرۆسەی [[ترشاندن]]دا، کارگ (yeast spors) دەبنە ھۆی گۆڕانی شەکری‌ نێو دانەوێڵە، [[شەکری میوە|میوە]] و بەشێک لە سەوزییەکان بۆ کھول و [[دوانە ئۆکسیدی کاربۆن]] (CO٢). زۆربەی گەلانی دونیا بە پێی کشتوکاڵی ناوچەکەیان لە یەکێک لە شتەکانی ناوبراو کەڵک وەردەگرەن، بۆ نموونە لە چین لە [[ھەرزن]] و [[برنج]]، لە [[ئەفریقا]] لە [[مۆز]] و [[ھەنگوین]] و [[گەنمەشامی]] و [[ھەرزن]] و لە [[ئەمریکای باکوور]] سور پێستەکان لە [[کاکتوس]]. لە [[یۆنان]] و [[گورجستان]] و [[ئەرمەنستان]] و [[کۆماری ئازەربایجان]] و زۆربەی وڵاتانی دیکە بۆ دروستکردنی شەراب، لە [[ترێ]] کەڵک وەردەگرن.
لە پرۆسەی دڵۆپاندندا بە دوای کوڵاندنی دانەوێڵە و میوەی ھەوین کراو ھەڵمی پێکھاتو سارد دەکرەێ و خۆشاوێک وەدەست دێ کە لیکوری پێدەڵین. بۆ دروست کردنی لیکورەکانیش بۆ وێنە لەڕوسیا‌ لە (پەتاتھ) و جۆ و گەنم، لە چین لە برینج ولە مکسیک لە کاکتوس کەڵک وەردەگرن.
ئەندازەی ئەلکھولی تەواوی مەشروبەکان بێ لە بەر چاوگرتنی چەشنی ئەوان بە یەک ئەندازەیە و تەنیا جیاوازیان لە ئەندازەی ئاوی تێکەڵاو کراوە.
مەشروباتی ئەلکھولی شەکرو و کالۆری زۆریان تێدایەو‌ ئە وانەی کە بە شێوەیەکی‌ بەڕدەوام دەیخۆنەوە، دەتوانێ ببیتە ھۆی زیاد کردنی‌ کێشیان. بۆ وێنە : ١٢ اونس ئابجۆ ١٧٠ کالۆری و ٥ ئۆنس شەراب ١٥٠ کالوری و لیکوری تیکەڵاو کراو لەگەڵ خۆشاوی میوە کان پتر لە ٣٠٠ کالوریان ھە یە
 
== مژین و فڕێدانی‌ کھول لە ئەندامەکانی‌ لەشدا ==
 
%٢٠ ـی‌ کھول لە [[گەدە]] و %٧٥ ـی لە [[ڕیخۆڵە بچکۆلە]]دا دەچێتە ناو‌ [[خوێن]]ەوە و %٥ ـی کھول بێ ھیچ گۆڕانێک لەگەڵ میزی مرۆڤدا دەچێتە دەرەوە.کھول لە ڕێگای [[خوێن]]ەوە دەگاتە [[مێشک]] و ئەندامەکانی تری لەش و ھەر بە گەیشتنی‌ بە‌ [[مێشک]]، دەبێتە ھۆی خاوبوونەی ئیشی [[مێشک]] و [[دەمار]]ەکان و پیاو دەکەوێتە ژێر کارتێکردنی کھولەوە. کھول ڕۆڵی ژەھری بۆ ئەندامەکان ھەیە و ھەر لە بەرئەوەش لەش ھەوڵی خۆی دەدا تا ھەرچی زووتر ئەم ژەھرە بکاتە دەرەوە. ھەر لەبەر ئەوەیە کە [[سووڕی‌ خوێن]] و [[پەستان خوێن]] و کاری دڵ دەچێتە سییەکان. لەشی مرۆڤ پێویستی بە کاژێرێکە تا بتوانێ دوویەک تا سێیەکی ئونس ئەلکھول [[زیندەکارلێک]] بکات بکاو لە لەش دەری بکات. %٩٠ ـی ئەم پڕۆسەیە لە [[جگەر]]دا و %١٠ ـی لە ڕێگای میزکردن و [[ھەناسەدان]] و [[عارەقەکردن]] ڕوو دەدات. کەسانێکی زۆر لەو باوەڕەدا‌ن ‌خواردنی [[قاوە]] و [[چا]] و خۆشتن بە ئاوی سارد و وەرزشکردن دەتوانێ [[شوێنکار]]ی کھول لەناو ببات و ھەر ئەم بابەتە دەتوانێ ھۆی وەرگەڕانی ئوتومبیل و مردنی لەناکاوی‌ ئھو کەسانە بێت. خوارنی [[قاوە]] نەت ەنیا [[شوێنکار]]ی ئەلکھول ناھێنێتە خوارەوە بەڵَکو خواردنی [[قاوە]] دوای یەک پێک تا دووپێک کھول توانای‌ لێخورینی ئوتومبیل بە ڕێژەی‌ ٢-٣ جار دەھێنێتە خوارەوە.
 
== کاریگەرییە کۆمەڵایەتیەکانی‌ مەی‌ خواردنەوە ==
خواردنەوەی لە ڕادە بەدەری کھول کارتێکردنێکی خراپی لە سەر ژیانی دەیان ملیۆن کەس لە دونیادا ھەیە. ھۆی ڕووخانی بنەرەتی ژیانی ھاوبەشی،
کەم بوونەوەی ژیانی ئەو کەسانە بە‌ ١٥ ساڵ، چوونە سەری خەرجی چارەسەری پزشکی و خەرجی گرانی بیمە، ھاتنە خواری بەرھەمی کار، چوونە سەری ڕادەی ڕووداوەکانی‌ [[ھاتوچۆ]] و و زیادبوونی‌ نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ کھول و ھەروەھا زۆربەی تاوان و دەستدرێژیکردن بۆ سەر منداڵ و ژنان، ئاکامی خواردنەوەی لە ڕادە بەدری کھولە.
بەکارھینانی کھول لە ساڵانی ڕابردوودا نە تەنیا کەم نەبووە بەڵکو دەیان جار (بەتایبەتی‌ لە وڵاتانی ‌دواکوتوودا) چووەتە سەرێ، بۆ نموونە لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا خواردنەوەی کھول لە ھیند %١٧١ و لە ئیندۆنیزیا تا %٥٠٠ چووەتە سەرێ.
کھول ساڵانە دەبێتە ھۆی مردنی پتر لە ٢ ملێیۆ کەس لە دونیادا، کە نزیکەی‌ لە %١٠ ـی تەواوی نەخۆشییەکان و ئازارەکان پەیوەندیان بە کھولەوە ھەیە.
تەنیا لە ئەمریکا ساڵانە ٢٠٠٠٠٠ کەس بەو نەخۆشیانە دەمرن کە کھول زیانی‌ لێداون. ٢٥٠٠٠ کەسیش ساڵانە لەبەر خواردنەوەی لە ڕادە بەدەری کھول تووشی چەپبوون
و ڕووداوی‌ ھاتوچۆ دەبن.
تەنھا لە [[ئەمریکا]] ساڵانە ٥٠٠٠٠ کەس بە ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە گیانی خۆیان لەدەست دەدەن. پێویستە بوترێ خەرجی ساڵانەی ئەو کێشانەی بە ھۆی [[سەرخۆشی]]یەوە ڕوو دەدەن لە وڵاتی [[ئەمریکا]] زیاتر لە ٣٠٠ بلیۆن دۆلارە
 
== ئەنجامە پزشکییەکانی‌ خواردنەوەی لەڕادەبەدەری کھول ==
 
ھەرچەندە ‌خواردنەوەی ڕۆژانە پێکێک کھول بۆ ژنان و یەک تا دوو پێک بۆ پیاوان دەتوانێ کارتێکردنێکی باشی لەسەر کاری دڵ ھەبێ و ئاستی‌ نەخۆشیی دەمارەکانی [[دڵ]] بھێنێتە خوارێ، بەڵام خواردنەوەی لەڕادەبەدەر و بە بەردەوامی کھول دەبێتە ھۆی‌‌ سەرچاوەی گەلێک لە نەخۆشییە جۆرەبەجۆرەکانی لەش و بیری مرۆڤ لەوانەش:
* ئپانۆل بە لەناو بردنی بەشێک لە سلولەکانی مێشک دەبیتە ھۆی ھاتنە خواری کاری مێشک وەکو لە بیرچونەوەو،دیپریسیۆن و توڕەبوونی لە
رادەبەدەرو خەیاڵی بوون ( واتە وەھم و گومان).
* ئپانۆل ئەرکی ڕاکێشانی ڤیتامینەکان لە [[ڕیخۆڵە بچکۆلە]]دا و ھەروەھا ئەمباربوونیان لە جەرگدا کەم دەکاتەوە.
* ئپانول دەبێتە ھۆی ھاتنەخواری [[پۆتاسیۆم]]، [[کالیسیۆم]]، [[فۆسفۆڕ]]، [[مەگنسیۆم]] و [[ترشی فۆلیک]]ی ناو [[خوێن]] و ھەر ئەم پڕۆسەیە دەبێتە سەرچاوەی [[کەمخوێنی]] و وەرینی‌ مووی‌ سەر و نارەحەتی پێست و نەخۆشی (ئێسک) و [[ماسولکە]]‌کان و لێدانی‌ ناڕێکوپێکی [[دڵ]] و زۆر نەخۆشی‌ دیکەش
* زۆر خواردنی ئپانۆل بە [[سک]]ی خاڵی دەبێتە ھۆی ھاتنە خواری [[شەکر]]ی‌ ناو خوێن بۆ ماوەی ٦-٣٦ کاژێر.
* خواردنەوەی ٣-٤ پێک مەی‌ لە ڕۆژدا ئاستی‌ [[شێرپەنجە]]ی [[دەم]] و [[گەروو]] و [[قورگ]] تا ٣ ھێندە زیاتر دەکات.
 
== ئامارەکان لەبارەی‌ زیانەکانی‌ مەی‌ خواردنەوە ==
 
* %٤٠ ـی ئەوانەی‌‌ کە نەخۆشی [[ھەوکردنی‌ گەدە]]یان ھەیە (قرحەت المعیدة) لەوانەن کە ‌ڕۆژانە پتر لە ٣ پێک مەی‌ دەخۆنەوە.
* %١٥-٣٠ ئەو کەسانەی‌ کە دو٢چاری‌ نەخۆشییەکانی‌ [[جگەر]] ھاتوەن لە نێوان مەی‌ خۆرەوەکاندان.
* ڕێژەی نەخۆشییەکانی‌ [[شێرپەنجە]] لەناو مەی‌ خۆرەکاندا ١٠ ھێندەی‌ ئەوانەیە‌ کە مەیخۆر نین‌ یان کھول کەم دەخۆن یا نای خۆنەوە.
* خواردنەوەی لەڕادەبەدەری کھول دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی [[پەستانی خوێن]] و تێکچوونی [[لێدانی دڵ]] و گەورەبوونی دڵ (hypertrophy).
* زۆر خواردنی کھول [[توانای سێکسی]] پیاو دێنێتە خوارێ و دەبێتە ھۆی کەمبوونی [[تۆو]]ەکان و [[نەزۆکی]] پیاو.
* زۆر خواردنەوەی‌ مەی‌ دەبێتە ھۆی ژەھراویبوون تا مردن.
بۆ نموونە‌ لە ڕوسیا ساڵانە زیاتر لە ٤٠٠٠٠ کەس بەھۆی‌ ژەھراوی‌بوون بە کھول گیان لەدەست دەدەن.
* ئەوانەی لە کاتی خواردنی کھول [[جگەرە]] دەکێشن دەبێ ئەوەیان لەبەر چاو بێت کە « کھول و تووتن یەکتر بەھێزتر دەکەن، بە شێوەیەک کە لە نەبوونی ھەر کام لەوانە ئەگەری‌ نەخۆشی [[شێرپەنجە]] %٧٥ کەم دەکات.
* ھەروەھا کھول کارتێکردنی خراپی لەسەر [[چاو]]، [[گورچیلە]] و ئەندامەکانی تری لەشیش بە ڕێژەیەکی‌ زۆر ھەیە.
 
 
== سەرچاوە ==
[http://radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=38989&LinkID=144 مەی خواردنەوە]، ڕادیۆ نەوا نەوا
 
[[af:Alkohol]]
[[an:Alcohol]]
[[ar:كحول]]
[[ast:Alcohol]]
[[bat-smg:Alkuoguolis]]
[[be-x-old:Сьпірт]]
[[bg:Алкохол]]
[[bn:অ্যালকোহল]]
[[bs:Alkohol]]
[[ca:Alcohol]]
[[chy:Manestôtse]]
[[cs:Alkoholy]]
[[cy:Alcohol]]
[[da:Alkohol (stofklasse)]]
[[de:Alkohole]]
[[el:Αλκοόλες]]
[[en:Alcohol]]
[[eo:Alkoholo]]
[[es:Alcohol]]
[[et:Alkoholid]]
[[eu:Alkohol]]
[[fa:الکل]]
[[fi:Alkoholi]]
[[fo:Alkohol]]
[[fr:Alcool (chimie)]]
[[gd:Alcol]]
[[gl:Alcohol]]
[[he:כוהל]]
[[hr:Alkoholi]]
[[hu:Alkoholok]]
[[id:Alkohol]]
[[io:Alkoholo]]
[[is:Alkóhól]]
[[it:Alcoli]]
[[ja:アルコール]]
[[jv:Alkohol]]
[[ko:알코올]]
[[ku:Alkol]]
[[la:Alcohol]]
[[lmo:Alcol]]
[[lt:Alkoholis]]
[[lv:Spirti]]
[[mk:Алкохол]]
[[ml:ചാരായം (രസതന്ത്രം)]]
[[ms:Alkohol]]
[[nds:Alkohol]]
[[nl:Alcohol (stofklasse)]]
[[nn:Alkohol]]
[[no:Alkoholer]]
[[oc:Alcòl]]
[[pl:Alkohole]]
[[pnb:الکحل]]
[[pt:Álcool]]
[[qu:Alkul]]
[[ro:Alcooli]]
[[ru:Спирты]]
[[scn:Alcool]]
[[sh:Alkoholi]]
[[simple:Alcohol]]
[[sk:Alkohol (hydroxyderivát)]]
[[sl:Alkohol]]
[[sq:Alkoholet]]
[[sr:Алкохол]]
[[su:Alkohol]]
[[sv:Alkoholer]]
[[ta:ஆல்ககோல்]]
[[te:ఆల్కహాలు]]
[[th:แอลกอฮอล์]]
[[tl:Alkohol]]
[[tr:Alkol]]
[[uk:Спирти]]
[[ur:الکحل]]
[[vi:Ancol]]
[[vls:Alcool]]
[[war:Alkohol]]
[[yi:אלקאהאל]]
[[zh:醇]]
[[zh-yue:酒精]]
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/کهول»