خواردنەوەی کھوولی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەیەک دروست کرا بە 'مێژووی‌ مەی‌ خواردنەوە و ئاکامە خراپەکانی خواردنەوەی ئەلکول زۆر لە مێژە‌ لە ناو گەلا...'
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٢٢، ١٠ی ئازاری ٢٠١٠

مێژووی‌ مەی‌ خواردنەوە و ئاکامە خراپەکانی خواردنەوەی ئەلکول زۆر لە مێژە‌ لە ناو گەلانی گۆی زەوی باوبووە و تەنیا جیاوازی لەوەدا بووە کەسانێک بە ئازادی و کەسانێکی دیکە بە دزیەوە خواردوویانەتەوە و بە پێی کولتور و ئایین و داب و نەریتی کۆمەڵگا خواردنەوەی مەی‌ باو بووە. لە ھەندێک لە ئایینەکاندا خواردنەوەی مەی‌ یاخود شەراب جێگای تایبەتی ھەیە. بۆ مەسیحیەکان شەراب نیشانەی خوێنی عیسایە و بۆ جولەکەکانیش خواردنەوەی شەراب لە زۆربەی کۆبوونەوە ئایینیەکاندا فەرز و پێویستە. لە ئیسلامیش دا خواردنەوەی شەراب لە سەرەتادا حەڵاڵ بووە و لە پاشدا حەرام کراوە‌.


مێژووی ئەلکول

سەبارەت بە مێژووی دۆزینەوە و ناسینی ئەلکول، ڕوون نییە لە چ شوێنێکدا و لە چ کاتێکدا بۆ یەکەم جارئەلکول ئاشکرا کراوە، بەڵام شوێنەوارناسەکان نوسخەی دروست کردنی ئابجو و پاشماوەی ئابجویان لە کووپەی سواڵەت دا لە ئێران و مێزۆپۆتامیا دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٣٥٠٠ - ٥٤٠٠ پێش زایین. بە باوەڕی زۆربەی مێژووناسان ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و مێزۆپۆتامیا ناوەندی سەرەکی ناسین و دۆزینەنەوەی ئەلکول بووە کە بەڕێکەوت دۆزراوەتەوە. بە تایبەت ٤٠٠٠ تا ٦٠٠٠ ساڵ پێش زایین لە ناوچەی نێوان دەریای ڕەش و خەزەر واتە ئەرمەنستانی ئەمڕۆ، بۆ‌ وەدەستھێنانی شەراب کشتوکاڵی ترێ کراوە. چیرۆک و ئەفسانە سەبارت بە مێژووی‌ شەراب و مەی‌ خواردنەوە کەم نییە. ٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە کاتی پاشایەتی جەمشید شادا، بۆ یەکەم جار شەراب بھڕێکەوت لە ئێراندا دروست کراوە. بەپێی ئەم ئەفسانەیە جەمشید شا زۆری حەز لە خواردنی ترێ بووە. ڕۆژێک لە ڕۆژان داوا لە پاکارەکانی دەکات ترێیەکی زۆری بۆ لە کووپەدا ئەمبار بکەن تا ھەر کاتێک فەرمانی کرد ترێی‌ بۆ بێنن. پاش چەند مانگێک شا ئاگادار دەکەن کە ترێی نێو کووپەکان بوونەتە خۆشاوێکی لێڵ. ھەر لەم کاتەدا یەکێک لە ژنانی حەرەم کە ساڵانی ساڵ لە دەستی سەرئێشەیەکی بەردەوام وەڕز بووبوو‌ دەیەوێ‌ خۆی بکوژێ. ئەم خاتونە بە دیتنی ئەو کووپانە کە نیشانەی ژەھراویی بوونیان بەسەرەوە بووە، دەست دەکا بە خواردنەوەی ئەم ژەھرە و بەجێی مردن سەرخۆش و مەست دەبێ و سەرئێشەکەشی کۆتایی پێ دێت. ئەم ژنە ھەواڵی دەست کەوتەکەی بۆ شا دەبات و جەمشید شای ئیرانیش دوای خواردنە وەی شەرابەکە ناوی پزیشکی شاھنشاھی لەسەر دادەنێ. یۆنانیەکانیش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین شەرابیان لە ترێ وەدەست ھیناوە، چینیە کانیش بە تێکەڵاوکردنی برنج و ھەرزن ئابجۆیان دروست کردوە و ناوی(kio) کیۆیان لێ‌ ناوە. خواردنی ئابجۆ چوار ھەزار ساڵ لەوەوبەر لە [[[میسر]]یش باو بووە و فەقیر و دەوڵَەمەند ئابجۆیان خواردۆتەوە. ھەر لەم کاتەشدا نووسەرانی میسر باسی کارتێکردنی خراپی ئابجۆ و شەراویان لە سەر بیر و لەشی مرۆڤ ھیناوتە سەر کاغەز. سەبارەت بە شەراب و مەی‌ لە شاری کۆن و بە نێوبانگی بابلیشدا کە ئێستا لە ناوەڕاستی ئێراقی ئەمڕۆدایە ٤٠٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوپێش، خواردنی شەراب لەبەر کارتێکردنی خراپی لە نێو کۆمەڵگادا قەدەغە کراوە.


چەشنەکانی مەشروباتی ئەلکولی و شێوەی سازکردنیان

خواردنەوەی ئەلکولی بە پێی شێوەی وەدەستھێنانیان بۆ ٣ دەستەی ئابجو، شەراو و لیکور (وەک : ڤۆدکا، ویسکی، جین، براندی و چەند جۆرێکی‌ دیکەش) دابەش دەکرێن. ئابجۆ و شەراب لە ڕێگای ھەوێنبوون تەخمیر و ترشاندن و لیکورەکان لە ڕێگای دڵۆپاندنەوە دروست دەکرێن. لە پرۆسەی ترشاندندا، کارگ (yeast spors) دەبنە ھۆی گۆڕانی شەکری‌ نێو دانەوێڵە، میوە و بەشێک لە سەوزییەکان بۆ ئەلکول و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن (CO٢). زۆربەی گەلانی دونیا بە پێی کشتوکاڵی ناوچەکەیان لە یەکێک لە شتەکانی ناوبراو کەڵک وەردەگرەن، بۆ نموونە لە چین لە ھەرزن و برنج، لە ئەفریقا لە مۆز و ھەنگوین و گەنمەشامی و ھەرزن و لە ئەمریکای باکوور سور پێستەکان لە کاکتوس. لە یۆنان و گورجستان و ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان و زۆربەی وڵاتانی دیکە بۆ دروستکردنی شەراب، لە ترێ کەڵک وەردەگرن. لە پرۆسەی دڵۆپاندندا بە دوای کوڵاندنی دانەوێڵە و میوەی ھەوین کراو ھەڵمی پێکھاتو سارد دەکرەێ و خۆشاوێک وەدەست دێ کە لیکوری پێدەڵین. بۆ دروست کردنی لیکورەکانیش بۆ وێنە لەڕوسیا‌ لە (پەتاتھ) و جۆ و گەنم، لە چین لە برینج ولە مکسیک لە کاکتوس کەڵک وەردەگرن. ئەندازەی ئەلئەلکولی تەواوی مەشروبەکان بێ لە بەر چاوگرتنی چەشنی ئەوان بە یەک ئەندازەیە و تەنیا جیاوازیان لە ئەندازەی ئاوی تێکەڵاو کراوە. مەشروباتی ئەلئەلکولی شەکرو و کالۆری زۆریان تێدایەو‌ ئە وانەی کە بە شێوەیەکی‌ بەڕدەوام دەیخۆنەوە، دەتوانێ ببیتە ھۆی زیاد کردنی‌ کێشیان. بۆ وێنە : ١٢ اونس ئابجۆ ١٧٠ کالۆری و ٥ ئۆنس شەراب ١٥٠ کالوری و لیکوری تیکەڵاو کراو لەگەڵ خۆشاوی میوە کان پتر لە ٣٠٠ کالوریان ھە یە


مژین و فڕێدانی‌ ئەلکول لە ئەندامەکانی‌ لەشدا

%٢٠ ـی‌ ئەلکول لە گەدە و %٧٥ ـی لە ڕیخۆڵە بچکۆلەدا دەچێتە ناو‌ خوێنەوە و %٥ ـی ئەلکول بێ ھیچ گۆڕانێک لەگەڵ میزی مرۆڤدا دەچێتە دەرەوە.ئەلکول لە ڕێگای خوێنەوە دەگاتە مێشک و ئەندامەکانی تری لەش و ھەر بە گەیشتنی‌ بە‌ مێشک، دەبێتە ھۆی خاوبوونەی ئیشی مێشک و دەمارەکان و پیاو دەکەوێتە ژێر کارتێکردنی ئەلکولەوە. ئەلکول ڕۆڵی ژەھری بۆ ئەندامەکان ھەیە و ھەر لە بەرئەوەش لەش ھەوڵی خۆی دەدا تا ھەرچی زووتر ئەم ژەھرە بکاتە دەرەوە. ھەر لەبەر ئەوەیە کە سووڕی‌ خوێن و پەستان خوێن و کاری دڵ دەچێتە سییەکان. لەشی مرۆڤ پێویستی بە کاژێرێکە تا بتوانێ دوویەک تا سێیەکی ئونس ئەلئەلکول زیندەکارلێک بکات بکاو لە لەش دەری بکات. %٩٠ ـی ئەم پڕۆسەیە لە جگەردا و %١٠ ـی لە ڕێگای میزکردن و ھەناسەدان و عارەقەکردن ڕوو دەدات. کەسانێکی زۆر لەو باوەڕەدا‌ن ‌خواردنی قاوە و چا و خۆشتن بە ئاوی سارد و وەرزشکردن دەتوانێ شوێنکاری ئەلکول لەناو ببات و ھەر ئەم بابەتە دەتوانێ ھۆی وەرگەڕانی ئوتومبیل و مردنی لەناکاوی‌ ئھو کەسانە بێت. خوارنی قاوە نەت ەنیا شوێنکاری ئەلئەلکول ناھێنێتە خوارەوە بەڵَکو خواردنی قاوە دوای یەک پێک تا دووپێک ئەلکول توانای‌ لێخورینی ئوتومبیل بە ڕێژەی‌ ٢-٣ جار دەھێنێتە خوارەوە.

کاریگەرییە کۆمەڵایەتیەکانی‌ مەی‌ خواردنەوە

خواردنەوەی لە ڕادە بەدەری ئەلکول کارتێکردنێکی خراپی لە سەر ژیانی دەیان ملیۆن کەس لە دونیادا ھەیە. ھۆی ڕووخانی بنەرەتی ژیانی ھاوبەشی، کەم بوونەوەی ژیانی ئەو کەسانە بە‌ ١٥ ساڵ، چوونە سەری خەرجی چارەسەری پزشکی و خەرجی گرانی بیمە، ھاتنە خواری بەرھەمی کار، چوونە سەری ڕادەی ڕووداوەکانی‌ ھاتوچۆ و و زیادبوونی‌ نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ ئەلکول و ھەروەھا زۆربەی تاوان و دەستدرێژیکردن بۆ سەر منداڵ و ژنان، ئاکامی خواردنەوەی لە ڕادە بەدری ئەلکولە. بەکارھینانی ئەلکول لە ساڵانی ڕابردوودا نە تەنیا کەم نەبووە بەڵکو دەیان جار (بەتایبەتی‌ لە وڵاتانی ‌دواکوتوودا) چووەتە سەرێ، بۆ نموونە لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا خواردنەوەی ئەلکول لە ھیند %١٧١ و لە ئیندۆنیزیا تا %٥٠٠ چووەتە سەرێ. ئەلکول ساڵانە دەبێتە ھۆی مردنی پتر لە ٢ ملێیۆ کەس لە دونیادا، کە نزیکەی‌ لە %١٠ ـی تەواوی نەخۆشییەکان و ئازارەکان پەیوەندیان بە ئەلکولەوە ھەیە. تەنیا لە ئەمریکا ساڵانە ٢٠٠٠٠٠ کەس بەو نەخۆشیانە دەمرن کە ئەلکول زیانی‌ لێداون. ٢٥٠٠٠ کەسیش ساڵانە لەبەر خواردنەوەی لە ڕادە بەدەری ئەلکول تووشی چەپبوون و ڕووداوی‌ ھاتوچۆ دەبن. تەنھا لە ئەمریکا ساڵانە ٥٠٠٠٠ کەس بە ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە گیانی خۆیان لەدەست دەدەن. پێویستە بوترێ خەرجی ساڵانەی ئەو کێشانەی بە ھۆی سەرخۆشییەوە ڕوو دەدەن لە وڵاتی ئەمریکا زیاتر لە ٣٠٠ بلیۆن دۆلارە

ئەنجامە پزشکییەکانی‌ خواردنەوەی لەڕادەبەدەری ئەلکول

ھەرچەندە ‌خواردنەوەی ڕۆژانە پێکێک ئەلکول بۆ ژنان و یەک تا دوو پێک بۆ پیاوان دەتوانێ کارتێکردنێکی باشی لەسەر کاری دڵ ھەبێ و ئاستی‌ نەخۆشیی دەمارەکانی دڵ بھێنێتە خوارێ، بەڵام خواردنەوەی لەڕادەبەدەر و بە بەردەوامی ئەلکول دەبێتە ھۆی‌‌ سەرچاوەی گەلێک لە نەخۆشییە جۆرەبەجۆرەکانی لەش و بیری مرۆڤ لەوانەش:

  • ئپانۆل بە لەناو بردنی بەشێک لە سلولەکانی مێشک دەبیتە ھۆی ھاتنە خواری کاری مێشک وەکو لە بیرچونەوەو،دیپریسیۆن و توڕەبوونی لە

رادەبەدەرو خەیاڵی بوون ( واتە وەھم و گومان).

ئامارەکان لەبارەی‌ زیانەکانی‌ مەی‌ خواردنەوە

  • %٤٠ ـی ئەوانەی‌‌ کە نەخۆشی ھەوکردنی‌ گەدەیان ھەیە (قرحەت المعیدة) لەوانەن کە ‌ڕۆژانە پتر لە ٣ پێک مەی‌ دەخۆنەوە.
  • %١٥-٣٠ ئەو کەسانەی‌ کە دو٢چاری‌ نەخۆشییەکانی‌ جگەر ھاتوەن لە نێوان مەی‌ خۆرەوەکاندان.
  • ڕێژەی نەخۆشییەکانی‌ شێرپەنجە لەناو مەی‌ خۆرەکاندا ١٠ ھێندەی‌ ئەوانەیە‌ کە مەیخۆر نین‌ یان ئەلکول کەم دەخۆن یا نای خۆنەوە.
  • خواردنەوەی لەڕادەبەدەری ئەلکول دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و تێکچوونی لێدانی دڵ و گەورەبوونی دڵ (hypertrophy).
  • زۆر خواردنی ئەلکول توانای سێکسی پیاو دێنێتە خوارێ و دەبێتە ھۆی کەمبوونی تۆوەکان و نەزۆکی پیاو.
  • زۆر خواردنەوەی‌ مەی‌ دەبێتە ھۆی ژەھراویبوون تا مردن.

بۆ نموونە‌ لە ڕوسیا ساڵانە زیاتر لە ٤٠٠٠٠ کەس بەھۆی‌ ژەھراوی‌بوون بە ئەلکول گیان لەدەست دەدەن.

  • ئەوانەی لە کاتی خواردنی ئەلکول جگەرە دەکێشن دەبێ ئەوەیان لەبەر چاو بێت کە « ئەلکول و تووتن یەکتر بەھێزتر دەکەن، بە شێوەیەک کە لە نەبوونی ھەر کام لەوانە ئەگەری‌ نەخۆشی شێرپەنجە %٧٥ کەم دەکات.
  • ھەروەھا ئەلکول کارتێکردنی خراپی لەسەر چاو، گورچیلە و ئەندامەکانی تری لەشیش بە ڕێژەیەکی‌ زۆر ھەیە.


سەرچاوە

مەی خواردنەوە، ڕادیۆ نەوا نەوا