٥٤٤
دەستکاری
[[File:Maidstone 018.jpg|thumb|280px|[[سوارەپەیکەری]] سەدەی 19 لە سوارباشی ئەفسانەی گۆدیڤا، کاری جان تامەس، مۆزەخانەی مەیدستەون، کێنت، ئێنگلیس]]
ئەو کاتێ کە دەبینێت شووەکەی باجی زۆر قورس لە خەڵک دەسێنێت و ئەمە بووەتە ھۆی ھەژاری و نەداری ئەوان، لە شووەکەی داوا دەکات کە [[باج]] کەم بکاتەوە، بەڵام شووەکەی ناچێتە ژێر بار و مل نادات. پاش ماوەیەک داواکردن ئاخری شووەکەی مەرجێکی بۆ دادەنێت و پێی دەڵێت ئەگەر تۆ بە ڕووتی بە نێو شار دا بسووڕیتەوە ئەوا من باجی سەر خەڵک کەم دەکەمەوە.
گۆدیڤا بە لەشی ڕووت سواری [[ئەسپ]] دەبێت و بە نێو شار دا دەخولێتەوە، بەڵام خەڵک کە پێشتر ئاگادار کراونەتەوە بۆ ڕێزگرتن لەم خانمە ئەو ڕۆژە لە ماڵ نایەنە دەرەوە و درگا و پەنجەرەکان دادەخەن. دواتر لە مێژووی ئینگلیس و کاڤێنتری دا خاتوو گۆدیڤا وەکوو ژنێکی بەڕێز و پاک پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرز پەیدا دەکات و پەیکەرەکەی لە کاڤێنتری دروست دەکرێت.
|
دەستکاری