دیموکراسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
{{خاوێن کردن}}
{{زۆر درێژە}}
دەستەواژەی '''دیموکراسی''' بۆ وێنەکردنی شێوازێکی حوکمکردن بەکاردێت کە تیایاندا بڕیارەکان بە پێی رێنماییەکانی زۆرینەی ھاوڵاتیان بەھۆی پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد وەردەگیرێن<ref>http://www.whatisdemocracy.net/</ref><ref>http://www.stanford.edu/~ldiamond/iraq/WhaIsDemocracy012004.htm</ref><ref>http://dictionary.reference.com/browse/democracy</ref>. ئەم دەستەواژەیە دەکرێ بۆ کۆمەڵێک سیستەمی حوکمکردن بەکار بێ، نەخاسمە کە چەمکەکانی جاری وا ھەیە لەشێوەکانی تر تیدەپەڕێنی و زۆر جاریش لەگەڵیان روو دەدات. وشەی دیموکراسی لە وشەی [[یۆنانی]] (دیموکراتیا= demokratia) وەرگیراوە. وشەی یۆنانیەکە لە دوو بەش پێکھاتووە(demos) کەواتە گەل و (kratein) کەواتە حوکم لەگەڵ پاشگری (ia). کەواتە وشەکە مانای "حوکمی گەلە"<ref>http://www.whatisdemocracy.net/</ref><ref>http://www.rightsandwrong.com.au/DEMOCRAC2.pdf</ref>.
 
== میژووی دیموکراسی<ref>http://en.wikipedia.org/wiki/Athenian_democracy</ref><ref>http://en.wikipedia.org/wiki/History_of_democracy</ref> ==
 
دەستەواژەی "دیموکراسی" – یاخود با بڵێین وشە رەسەنە (یۆنانیە کۆنەکە)- لە ئەسینای کۆن<ref>http://en.wikipedia.org/wiki/Athenian_democracy</ref> لە سەدەی پێنجەمی پێش زایندا داتاشراوە. ئەو دەوڵەتەی ئەسیناش بە کۆنترین نمونەی سیستەمی حوکم دادەنرێت کە لەگەڵ ھەندێ لە ھزرەکانی حوکمی دیموکراسیی ئێستا دەگونجێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر کەس ھەن کە ئەسینای کۆن بە دیموکراسی ناژمێرن چونکە تەنھا کەمینەیەکی دانیشتوانەکەی مافی دەنگدانیان ھەبوو و ئافرەت و کۆیلە و بێگانەکان لەو مافە بێبەش کرابوونو، تەنھا ١٦% دانیشتنوانانی مافی دەنگدانیان ھەبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوە دەنگدان لە ئەسینای کۆن لەگەڵ بیرۆکەی دروستکردنی راستەوخۆی بڕیار دەگونجێ لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەران وەک ئێستا لە سیستەمی دیموکراسیدا پیادە دەکرێ.
بە تێپەڕبوونی کات واتای "دیموکراسی" گۆڕانی بەسەردا ھات، و پێناسە نوێکەی لە سەدەی ١٨ ھەمەوە تا ئێستا لە لەگەڵ ھاتنە کایەوەی سیستەمی "دیموکراسی" لە چەندین وڵات پەرەسەندندایە.
لیکۆڵینەوەکانی دەزگای Freedom House باس لەو دەکەن کە لە ساڵی ١٩٠٠ دا تەنھا یەک سیستەمێکی دیموکراسی لیبراڵی خاوەن مافی دەنگدانی گشتگیر لە جیھان نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ ١٢٠ (٦٢.٥%) لە ١٩٢ وڵاتەکەی جیھان دیموکراسی لیبراڵن. لەساڵی ١٩٠٠ دا ٢٥ دەوڵەت (١٩.٢%) خاوەنی نەریتێکی سنورداری دیموکراسی بوون و ئێستا ژمارەیان ١٦ دەوڵتە (٨.٣%). ھەر لەو ساڵەدا ١٩ یاخود (١٤.٦%) دەوڵەتان خاوەن سیستەمی پادشایەتی دەستوری بوون کە تیایاندا دەستور دەسەڵاتەکانی پاشا کەم دەکاتەوە و دەیدا بە پەرلەمان، بەڵام ئیمڕۆ دەوڵەتی لەمجۆرە نییە. دەوڵەتانی تر شێوەی جۆراوجۆری حوکمی نادیموکراسیان ھەبوو و ھەیە. ئیمڕۆ چەندین پۆڵینکردنی پوختەی تایبەت بە دەستەواژەی "دیموکراسی" ھەن، ھەندێکیان وەک تێۆر و ھەندێکیشیان جێبەجێ کراون.
ھێڵی ٢٠:
'''دیموکراسی لیبراڵ'''
 
وەک باوە دیموکراسی زۆر بەمە لێک دەدرێتەوە کە وەک دیموکراسی لیبراڵە.<ref>http://www.historylearningsite.co.uk/liberal_democracy.htm</ref> کەچی لە راستیدا دیموکراسی بەخۆی سیستەمیکی حوکمکردنە و بەھۆی ھەڵبژاردنەوە پێناسەکراوە وشەرعیەتی پێ بەخشراوەَ، لە کاتێکدا دیموکراسی لیبراڵ بریتیە لەخۆگرتنەوەی لیبرالیزمی دەستوری، یاخود پاراستنی ژمارەیەک مافی تاکە کەسی لە دەنگدانی زۆرینەوە و، پێچەوانەی ئەمەش لە دیموکراسی نالیبراڵدا دەبینرێ کە ھیچ کۆت و بەندێکی لەمجۆرەدا تیا نییە. خەسڵەتەکانی زۆربەی سیستەمە دیموکراتە لیبراڵەکان بریتین لە:
• بوونی دەستورێک کە دەسەڵاتی حکومەت سنوردار دەکات و زۆر لە مافە سڤیلیەکان دەپارێزێ
• مافی دەنگدانی جیھانی، کە ھەموو ھاوڵاتیان مافی دەنگدانیان ھەبێ بێ ئەوەی رەچاوی رەگەز یا توخم یا بڕ سەروەت و سامان بکرێ
ھێڵی ٤٤:
پێناسە مۆدێرنەکانی زاراوەی "کۆماری" ئاماژە بۆ ھەر وڵاتێک دەکەن کە سەرۆکەکەی ھەڵبژێردراو بێ و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو حوکم بکات و، بە پێچەوانەی زۆربەی پادشایەتییە بۆماوەییەکان کە خاوەن سیستەمی دیموکراسی نوێنەرایەتین و پادشایەتی دەستوری کە پابەندی سیستەمی پەرلەمانین. (سیستەمە کۆنترەکانی پادشایەتی ھەڵبژێردراو بە سیستەمی کۆماری ناژمێردرێن).
 
== دیموکراسی سۆسیالیستی<ref>http://www.britannica.com/EBchecked/topic/551073/social-democracy</ref> ==
 
بێ دەوڵەتی ئارناکی و کۆمۆنیزم (وەک قۆناغی کۆتایی پەرەسەندنی کۆمەڵایەوتی بە پێی تیۆری مارکسی) تیۆری سیاسین کە (لە تیۆردا) شێوەیەکی دیموکراسی راستەوخۆ بەکاردێنێ و دەوڵەتی نییە کە پشت بە گەل ببەستێ. لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی دەوڵەتان کە لە لایەن پارتی کۆمۆنیست حوکم دەکران بوونە دەوڵەتی دیکتاتۆری و ئاوھاش مانەوە ھەتا پارتەکە لەسەر حوکم مابێتەوە. تیۆردانەرانی سۆشیالیستی وەک Tony Cliff دەیانگوت کە زۆربەی دەوڵەتە کۆمۆنیستەکان بوونە دەوڵەتی دیکتاتۆری چونکە ئەو وڵاتانە کۆمۆنیستەکان تیایاندا ھاتنە سەر کورسی دەسەڵات بەگشتی ئەو وڵاتانە بوون کە ھێشتا ھێزە بەرھەمھێنەرەکانی پەرەسەندن نەگەیشتبوونە ئەو ئاستەی کە تیایدا پشتیوانی لە سۆشیالیزم بکەن.
ھێڵی ١٠٧:
 
ھەندێ جار سیستەمە دیموکراسیەکان وەڵامدانەوەیان بۆ بارودۆخی شەڕ زیرەکانە نییە. ھۆیە ئەمەش بۆ بیۆرۆکراسی و دەسەڵاتی پەرلەمان بۆ بڕیاروەرگرتن دەگەڕێتەوە، چونکە لە سیستەمی دیموکراسی پەرلەمان دەسەڵاتی جاڕدانی شەڕی ھەیە، ھەرچەندە جار وا ھەیە حکومەت کرداری شەڕ دەستپێدەکات و لە ھەمان کاتیش ئاگاداری پەرلەمانیش دەکات. ئەگەر بەسەربازکرنی زۆرەمیلی یاسایی بێت ئەوە بۆ ھاوڵاتیان ھەیە پرۆتیستۆی ئەو بەسەربازکردنە بۆ شەڕ بکەن.لە تیۆردا سیستەمەکانی پادشایەتی و دیکتاتۆری دەتوانن یەکەوسەر جاڕ شەڕ بدەن بەڵام زۆرجار وا ناکەن. بەگشتی و بە پێی بەڵگە مێژووییەکانیش سیستەمە دیموکراسیەکان لە بەاری پاراستین ئاسایشی خۆیاندا لە سیستەمەکانی تردا بە تواناتر بوونە.
 
 
 
==سەرچاوە==
<references />