نەجیبزادەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
No edit summary
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن}}
'''پیاوماقووڵان''' ئەو [[چینی کۆمەڵایەتی|چینە کۆمەڵایەتییەن]] کە لەچاو چینەکانی تری ناو کۆمەڵگا خاوەن سەرپشکایەتی و [[تاکەماف]]ی دانپێدانراوی زۆرترێکن. ئەندامەتی لەو چینەدا زۆرتر پشتاوپشتە، واتە لە دایک و باوکەوە ئەگەیێ بە منداڵان. تاکەمافەکانی پیاوماقووڵان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر جیاوازییان ھەیە. لەوانەیە لە وڵاتێکدا یا لە سەردەمێکی مێژوودا ئەو مافانە توانیبێتیان باڵادەستیگەلێکی بنەڕەتی بۆ خاوەنەکانیان پێک بێنن، بەڵام لە وڵاتێکی تردا یا لە سەردەمێکی تردا تەنھا بۆ شانازیپێکردن بووبێتن.
 
لە باری مێژوویییەوە ئەندامەتی لە کۆمەڵەی پیاوماقووڵاندا بە دەستی حکوومەتەوە بووە. حکوومەت یاسا و ڕێسای بۆ دیاری ئەکا و ئەندامەتیی ئەندامان پشتڕاست ئەکاتەوە. ئەمەیە کە کەرتی پیاوماقووڵ لە کەرتەکانی تری چینی سەرەوەی نەتەوە جیا ئەکاتەوە. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، پیاوماقووڵی خۆی لە خۆیدا بەدەگمەن توانیویە کۆمەڵەیەکی داخراو پێک بێنێ. بەدەستھێنانی دەسەڵات یان دارایی و سامانی زۆر، سەرکەوتن و خۆنواندن لە سوپا، یان لایەنگریی بنەماڵەی شایی، جاروبارە توانایییان بە خەڵکی ئاسایی داوە بۆ ئەوەی خۆیان ھەڵبکشێنە ناو ڕیزی پیاوماقووڵانەوە.
 
لەناو چینی پیاوماقووڵدا پلەوپایەی جیاجیا بوونی ھەیە و گشت پیاوماقووڵان لە یەک ئاستدا نین. بۆ نموونە، لە ناو پیاوماقووڵانی ئایینی لە کوردستاندا [[شێخ]] پلەوپایەی لە [[خەڵیفە]] بەرزترە وخەڵیفەش لە [[دەروێش]]؛ یا لە ئەورووپا کە [[ئیمپراتۆر]]ەکان و [[شا]]کان لە بانترین ئاستدان و، [[کۆنت]]ەکان لە ناوەڕاستن، و [[بارۆن]]ەکان لە خوارەوە.
 
== وشەکە ==