تورکمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 92.50.38.65 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Sadfsdgadvajshfbmjsdr
ھێڵی ٩:
==تورکمان ئەمڕۆ==
بێجگە لە کۆماری [[تورکمانستان]] کە لە سەر بەشێکی زێدی جارانیان دامەزراوە، بەشێکی گرینگی خوراسان و ساوە تورکمانن. ھەروەھا ھۆزە گەورەکانی [[ئازەربایجان]] (شاھسەوەنی) و [[ئەسفەھان]] (قەشقایی) و بەیات و ئەفشار ھەر لەسەر داب و نەریتی جارانیانن. لە عێراق تورکمانەکان لە رۆژھەڵاتی بەغدا و باکووری [[مووسڵ]] دەژین. لە کوردستانیش لە [[کەرکووک]]، [[ھەولێر]]، [[خانەقین]]، [[خورماتو]] ، [[داقوق]] ، [[کفری]] و [[مەندەلی]] تورکمانن. لە [[سووریا]] زۆربەی تورکمانەکان لە باکووری حەلەب و شاری سرووج دا دەژین. ھۆزی یوروکی تورکمانی ئەنادۆڵ لە ناو خاکی [[تورکیا]]ی ئێستا ھەر بە تەرزی کۆچەری دەژین.
 
==تورکمان و کورد==
لە دوایی پەیداببونی سەلجووقیەکان لە خوراسان و پەرەسەندنی دەسەڵاتیان بەسەر خەلافەتی عەبباسی لە بەغدا و وەدەرنانی دەیلەمە شیعەمەزەبەکان. [[کورد]] بۆ یەک جار ڕووبەڕووی ھیزێکی خێلەکی بووەوە کە توانای شەڕکردنی بێ وچان بوو. لە یەکەم شەڕی کورد لەگەڵ ئۆغوزە تورکمانەکان لە دەوری شاری مەراغەی ئازەربێجان بوو. خاکی ئازەربێجان کە سارد و پڕ پاوانە ببووە جێگەی تەماحی ئەو ھۆزە ئۆغوزانەی لە ولاتی خۆیان لە ترسی فەرمانی تورکە سەلجووقوکان ڕایانکرد بوو. شەڕی مەراغە ساڵی ١٠٢٩ زایینی ڕوویدا و ڕەوەندانی ھەدبانی بە توندی بەرگریان لە شارەکەیان کرد و ھێرشی ئۆغوزەکانیان تێکشکاند. بەلام ئۆغوزەکان ناچار پەلامارەکانیان درێژە پێ بدەن و ئەوجارە ھێرشیان کردە سەر ئاواییەکانی ھەکاری. لە دیوی مووسڵ و ماردینیش ھێرشیان کردە سەر ئاواییە کوردەکان و ویستیان پێگەیەک بدۆزنەوە بۆ لەوەڕاندنی مالاتەکانیان کە بیایانی مووسڵ و جزیرە گەرم بوو بۆیان.
رکابەری کورد و تورکمان لەوساوە درێژەی ھەبووە. تەنانەت لە ناو لەشکری [[سەلاحەدینی ئەییووبی|سەلاحەدینی ئەییووبیشدا]] جۆرێک لە رکابەری و تیرەگەری ھەبووە. زاوای سەلاحەدین لە تورکمانەکان و فەرمانداری سەر بە سەلجووقیەکان بوو، کە ئەتابەگی ھەولێری پێ سپێررابوو.
 
==سه‌رچاوه==