ھ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤:
پیتی «ھ»ی کوردی چوار حاڵەتی ھەیە کە ھێمای حاڵەتە دروستەکانی لە وێنەکەدا ھاتووە. لە [[فۆنتەکانی عەلی]]شدا کە تا ئێستا زۆربەی کتێب و گۆڤارە کوردییەکانی پێ نووسراوە پیتی ھ بەم شێوە دروست کراوە.
 
پیتی «ھ» لە ئەلفوبێی عەرەبیی کوردیدا لەگەڵ پیتی «ه» کە لە [[عەرەبی]] و [[فارسی]]دا بەکاردێت جیاوازە. حاڵەتی جودا و سەرەتایی لە «ه»ی عەرەبیدا لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا یەکێکن بەڵام ئەو دوو حاڵەتەی کە لە کۆتایی وشەکاندا دێت، لە کوردیدا ھێمای پیتی «[[ە]]»ی کوردییان (E) ھەیە. پیتێک کە [[یونیکۆد]] بۆ زمانی [[ئوردوو]]ی داناوە بە ناوی Heh Doachashmee و بە ژمارەی 06BE نزیکترین پیتە بە پیتی «ھ» لە کوردیدا.<ref>http://unicode.org/charts/PDF/UFB50.pdf</ref> بەڵام حاڵەتی نێوان‌وشەی (Medial) ئەم یونیکۆدە بەو جۆرە کە ستانداردی ٥.٢ی یونیکۆد پێناسەکراوە لەگەڵ «ھ»ی کوردی جیاوازە. لەسەر ئەم کێشەیە لە ماڵپەڕی یونیکۆددا لێدوانێک کراوە.<ref>http://unicode.org/mail-arch/unicode-ml/y2006-m08/0069.html</ref> لە [[فۆنت]]ێک کە بە تایبەتی بۆ کوردی دروست کراوە ئەکرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین بەڵام لەو فۆنتانە وەک [[تەھۆما]] کە بۆ ھەموو زمانێک بەکاردێت، کێشەکە دەردەکەوێت و دەبێ یونیکۆد، پیتێکی جیاوازی بۆ دابین بکات. بەڵام بەو جۆرە کە لە فۆنتە ئوردووەکانەوە دەردەکەوێت<ref>http://www.urdulife.com/font/download/</ref><ref>http://www.wazu.jp/gallery/Fonts_Urdu.html</ref> حاڵەتی نێوان‌وشە بە شێوازی فۆنتەکان کەوتووە و لە بڕێک لە فۆنتەکاندا بە پێچەوانی پێناسەکەی ستانداردی یونیکۆدە. لە فۆنتی PakType Naskh Basic کە فۆنتێکی ئازاد و پێشکەوتووی ئوردووە حاڵەتەکانی ئەم یونیکۆدە بە تەواوی وەک ئەوەیە کە لە کوردیدا دروستە.<ref>http://sourceforge.net/projects/paktype/</ref> لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی ئاندھۆڤەندا ھاتووە باس لەوەدەکا کە ئەلفوبێی ئوردوودا حاڵەتەکانی ئەم پیتە لە ئوردوودا لە ھەر فۆنتێکدا دەتوانێت جیاواز بێت<ref>http://www.win.tue.nl/~aeb/natlang/urdu/Urdu_alphabet.html</ref>. کە ئەمە نیشان ئەدات ئەو پێناسەیە کە لە ستانداردی یونیکۆدی ٥.٢ دا ھاتووە ئەوەندە گرینگ نییە و دەکرێ ئەم یونیکۆدە بۆ کوردی بەکار ببەین.
 
[[پەڕگە:H InDifferentFonts.PNG|400px|وێنۆک|حاڵەتەکانی یونیکۆدی Heh Doachashmee بە ژمارەی 06BE لە نوێترین وەشانەکانی فۆنتە بەناوبانگەکان.]]
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ھ»