تیۆری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب روبوت: تغييرات تجميلية
No edit summary
ھێڵی ١:
'''بیردۆز''' یان '''تیۆریھزردۆز''' زاراوەیەکە خاوەنی دوو کۆمەڵە واتای بەرینە، یەکیان لە [[زانستە ئەزموونییەکان]]دا بەکاردەچێت (ھەم [[زانستی سروشتی|سروشتی]] و ھەم [[زانستی کۆمەڵایەتی|کۆمەڵایەتی]]) و ئەوی تریان لە [[فەلسەفە]]، [[بیرکاری]]، [[لۆژیک]] و لە نێوان لقەکانی تری [[زانستە مرۆڤییەکان]]دا. جیاوازی و تەنانەت دەمەقـڕەیەکی بەرچاو ھەیە لە نێوان [[گۆڕەپانەکانی زانست|لقە زانستگایییەکان]]دا سەبارەت بە بەکارھێنانی دروستی زاراوەکە. ئەوەی لە خوارەوە دێت تێدەکۆشێ چۆنیەنیی بەکارچوونی ئەو زاراوەیە وەسف بکات نەک ئەوەی کە دەبێ چۆن بەکار بچێت.
 
ئەگەرچی لە باسە زانستگایییەکاندا واتا زانستییەکەی زۆرتر کەڵکی لێ وەردەگیردرێت، بەڵام ئەوە تەنیا واتای نیە و تووشی ھەڵەمان دەکات ئەگەر لە سەرەتاوە وای دابنێین کە زاراوەی ''بیردۆز'' لە وێژە یان باسی زانستگاییدا ئاماژەیەکە بە بیردۆزێکی زانستی یان لەسەر بناغەی [[ئەزموونی]].