خزمگەریەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Abdo36 (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Abdo36 (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ٣:
== '''خزمگه‌ریه‌تى''' ==
خزمگه‌ریه‌تى بریتیه له به‌پیَشخستنى خزم و دۆسته نزیكه‌كان به‌هۆى په‌یوه‌ندیان به تۆوه نه‌وه‌ك به هۆى لیَهاتوویان. زۆربه‌ى كات ئه‌م زاراوه‌یه مانایه‌كى نه‌خوازراو و نیَگه‌تیڤانه ده‌گه‌یه‌نیَت. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر به‌رِیَوه‌به‌ریَك هه‌ڵسا به دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ریَك یان به به‌ه‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كه‌ى به هۆى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى له برى فه‌رمانبه‌ریَكى تر كه له‌و كه‌سه لیَهاتووتر بیَت به‌ڵام په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى له‌گه‌ڵ به‌رِیَوه‌به‌ره‌كه نه‌بیَت ئه‌و كاته به‌رِیَوه‌به‌ره‌كه به خزمگه‌ریه‌تى تاوانبارده‌بیَت. هه‌ندیَك له زانایانى بوارى زینده‌وه‌رزانى ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه بوونى ئاره‌زوو بۆ خزمگه‌ریه‌تى ئاره‌زوویه‌كى زگماكیه له مرۆڤدا و شیَوه‌یه‌كه له شیَوه‌كانى به‌پیَشخستنى خزمایه‌تى.
وشه ئینگلیزیه‌كه‌ى (Nepotism) بنه‌رِه‌ته‌كه‌ى لاتینیه و له وشه‌ى Nepos وه‌رگیراوه كه ماناى منداڵى برا یان خوشك ده‌گه‌یه‌نیَت له چه‌رخه ناوه‌راسته‌كاندا كه هه‌ندیَك له پاپاكان و قه‌شه كاپۆلیكیه‌كان كه په‌یمانى ره‌به‌ن بوونیان له‌سه‌ر خۆیاندابوو منداڵه نا شه‌رعیه‌كانى خۆیان به‌خیَوده‌كرت به‌و پاساوه‌ى كه ئه‌مانه منداڵى خوشك یان برایانان و له ماڵه‌كردنیشدا پیشینه‌یان پیَده‌دان له‌سه‌ر خه‌ڵكانى تر. و هه‌ندیَك له پاپاكان له‌و جۆره منداڵه نا شه‌رعیانه‌ى خۆیان یان منداڵه خزمه‌كانیان گه‌یشتن به پله‌ى كاردینالى. و زۆربه‌ى جار ئه‌م جۆره دامه‌زراندنانه بۆ دامه‌زراندنى شتیَك كه له " خانه‌واده پاشاییه‌كان" ده‌چوو ده‌ستیان به‌سه‌ر كورسى پاشایه‌تیدا ده‌گرت. بۆ نمونه پاپا كلیستۆسى سیَه‌م له خانه‌واده‌ى بۆرجیا دوو له كورِه‌براكانى خۆى وه‌ك كاردینالیه دامه‌زراند یه‌كیَكیان بریتى بوو له رۆدیرگ كه ئه‌ویش پیَگه‌كه‌ى خۆى وه‌ك كاردینال دواتر به‌كارهیَنا بۆ گه‌یشتن به پاپایه‌تى, و بوو به پاپا ئه‌لكسه‌ندر ى شه‌شه‌م. وا ریَكه‌وت كه ئه‌لكسه‌نده‌ر- كه یه‌كیَك له هه‌ره گه‌نده‌ڵترین پاپاكان بوو—پله‌ى كاردیناڵى به‌براى دڵبه‌نده‌كه‌ى خۆیدا كه ئه‌لیساندرۆ فارنیه: كه پله‌وپایه‌ى فارنیه‌ش به‌رزده‌بیَته‌وه دوایى ده‌بیَت به پاپا پۆلى سیَه‌م. پۆلیش به هه‌مان شیَوه خه‌ریكى خزمگه‌ریه‌تى بوو كه بۆنمونه دوو له منداڵه خوشكه‌كانى (كه ته‌مه‌نیان 14 و 16 ساڵان بوو) وه‌ك كاردیناڵ دامه‌زراند. و ئه‌م پیاده‌كردنه له‌وكاته كۆتایى پیَهات كه پاپا ئه‌نوسنت فه‌رمایشتیَكى پاپایى ده‌ركرد به قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌م جۆره كارانه له‌ساڵى 1692. ئه‌م برِیاره پاپاییه بۆ هه‌موو پاپایه‌ك له هه‌موو سه‌رده‌میَك قه‌ده‌غه‌ى كرد كه زه‌وى و خانووبه‌ره و پله‌وپایه و قازانجه داراییه‌كان نابیَت به هیچ له خزمه‌كانى خۆى بدات بیَجگه له یه‌ك خزم نه‌بیَت كه شیاو لیَهاتووى ئه‌وه‌بیَت ئه‌و په‌رِى ببیَته كاردیناڵ.
|