کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: fixing arabic letters; cosmetic changes
ب روبوت: تغييرات تجميلية
ھێڵی ١:
'''کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی''' جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە.
 
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی [[1952١٩٥٢]] لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای [[کۆیە]] لەدایک بووە.
 
ھەر لەسەرەتای لاوێتی و قۆناغە کانی خوێندنەوە تێکەڵ بە کاری سیاسیی و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەبێت و سەرەتای کاری سیاسیشی دەچێتە ڕیزی [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] و لە [[شۆڕشی ئەیلول]]ی ساڵی ١٩٧٤ دا بەشداری بەرچاوی دەبێت.
 
لە کۆتایی ساڵی [[1975١٩٧٥]] دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی [[کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان]]ەوە دەکات ودەبێت بە سەرپەرشتکاری ڕێکخستن و کاروچالاکیەکانی خوێندکاران.
 
لە ساڵی ١٩٧٦ دا کۆسرەت رەسوڵ یەکێک بووە لەو ھەڤاڵانەی [[کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان]]یان لە شاری [[کەرکوک]] دامەزراندووە. جمووجۆڵ و چالاکییەکانی لەو کاتەدا بووەتە ھۆی ئەوەی لەساڵی ١٩٧٧ دا لە لایەن رژێمی [[بەعس]]ەوە زیندانی بکرێت، پاش ماوەیەکی زۆریش لە زیندانی و ئەشکەنجەدان یەکێک بووە لەو پێنج خۆڕاگرە ئازایەی کە ھیچ جۆرە ئیعترافێکی نەکردووە و سەربەرزانە لەزیندان ھاتووەتە دەرەوە.
ھێڵی ١١:
لە ساڵی ١٩٨١ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی رێکخستنەکانی ناوخۆی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان و لەھەمان کاتدا لێپرسراوی ڕێکخستنە نھێنییەکانی ناو شاری [[ھەولێر]] بووە، کە چالاکی و جموجۆڵێکی سیاسی گەورە و بەرفراوانیان لەو شارەدا ئەنجامداوە.
 
لە کۆنفرانسی ٣ی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ساڵی [[1983١٩٨٣]] دا بەئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردرا و دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی [[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]]، لەساڵی [[1988١٩٨٨]] ەوە تاکو ساڵی [[1991١٩٩١]] ئەندامی ناوەندی کۆمەڵە بووە لێپرسراوی رێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.
 
لە ساڵی ١٩٨٤ بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی ٤ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی [[1985١٩٨٥]] بە سەختی برینداربووە، دواتر لە ساڵی ١٩٨٦ دا کە مەڵبەندەکانی ٣ و ٤ دەکرێن بەیەک مەڵبەند کۆسرەت دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندەکە تاکو ساڵی ١٩٨٨، کە یەکێک بووە لە چالاکترین مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 
لە ساڵی ١٩٩١ کە نەخشەی راپەڕین داڕێژرا لەلایەن بەرەی کوردستانی کە پێکھاتبوون لە ھەموو ھێزە سیاسیەکانی ئەو کاتی کوردستان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سەرپەرشتیکردنی ئازادکردنی شاری ھەولێری پێ سپێردرا.
ھێڵی ٢٠:
 
 
لەساڵی ١٩٩١ دا بووە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنوری [[پارێزگای ھەولێر]]، ساڵی [[1992١٩٩٢]] بووە بە ئەندامی [[پەرلەمانی کوردستان]] و لەساڵی ١٩٩٣ تاکو ساڵی ١٩٩٦دەبێتە سەرۆکی دووەم کابینەی ئەنجومەنی وەزیرانی [[حکومەتی ھەرێمی کوردستان]]، دواتریش بووە بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان-ئیدارەی [[سلێمانی]] تاکوو ساڵی ٢٠٠١.
 
لە ساڵی [[2001٢٠٠١]] بووە بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 
لە ٢١/٠٦/[[2006٢٠٠٦]] کۆسرەت وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت، ھاوکات کۆسرەت جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
 
لە ماوەی دەست بەکار بوونیشی وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چەندین سەردانی ڕەسمی وڵاتانیشی کردووە کە دواھەمینیان سەردانی [[وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] و دیداری لەگەڵ [[بوش]].
 
کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی [[1977١٩٧٧]] ھاوسەری گرتووە و دەبێتە خاوەنی شەش کوڕ و یەک کچ، کە دواتر سێ کوڕی شەھید دەبێت.
 
کۆسرەت رەسول زمانەکانی [[کوردی]]، [[عەرەبی]] و [[فارسی]] بە باشی دەزانێت و شارەزایی لە زمانی [[ئینگلیزی]] ھەیە.