کاراتێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: fixing arabic letters; cosmetic changes
ب روبوت: تغييرات تجميلية
ھێڵی ١٩:
ھەر لەوێوەش بەرەو دوڕگەی ئۆکیناوا-ی ژاپۆنی ھاتووھ.‌ لەسەردەستی چەندین مامۆستاو راھێنەرو پسپۆڕانی ئەم بوارھ، لەوسەردەمەدا‌ گرنگی پێدراوە.
 
لە ساڵی [[1900١٩٠٠]]ی زایینی لە دوڕگەی ئۆکیناوا یاری کراوە لەجۆری (ناھا-تێ، شوری-تێ و تۆماری-تێ ) کە مامۆستا [[جیگۆڕۆ کانۆ]] (١٨٦٠-١٩٣٨) (داھێنەری یاری جو- دۆ) باشترین و بەھێزترین کەسایەتی ئۆکیناوا بووە لەوسەردەم وبوارەدا‌، کە خاوەنی قوتابخانەی کۆ-دۆ-کان بوو. خۆی ئامادە کردبوو کە ئەم یاریە بگوازێتەوە بۆ ژاپۆن.
 
بەڵام لەناکاوێکدا زۆرچاڵاکانە مامۆستایەکی ئۆکیناوایی، ھونەری جەنگی و کوشتاری و مامۆستای قوتابخانە [[گیچن فوناکۆشی]]‌، لەساڵی [[1922١٩٢٢]] بە خۆیی و ڕشتە جوانەکەی بەناوی شوری- تێ گەیشتە تۆکیۆ- ژاپۆن. زۆر خێرای توانی جێگەی خۆی لەنێو دڵی ژاپۆنییەکاندا بکاتەوە، تاوەکو لە ساڵی ١٩٣٠ بەرەسمی-فەرمی دانیان پێداناو لە گشت دامودەزگاکانی میری و مەدەنی کاریان بۆ دەکرد. بەتایبەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی فێرکردن زۆر گرنگی پێدرا. لەدوای [[جەنگی جیھانی دووەم]]ەوە ئەم یارییە بەرەو زۆربەی وڵاتانی جیھان گوازرایەوە.
 
ئەوەبوو لە کاتی مامۆستا (سەنسەی) گیچن فوناکۆشی ئەم یارییە بەتەواوی گۆڕانی بەسەرداھاتوو بە فۆرمێکی زانستییانە ھا‌تە مەیدان، تێکەڵ بە بواری خوێندن و زانکۆکان کرا، بۆیە تاکو ئێستا ئەم پیاوە بە دامەزرێنەری یاری کاراتێ- دۆ ([[شۆتۆکان]]) دادەنرێت لەجیھاندا کە بە خۆیی و کوڕەکەی (یۆشی-تاکا) زۆر لە ھەوڵ و خەمی ئەم ھونەرەبوون. یۆشی-تاکا لە کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم کوژرا و یانەکەشیان بۆردومان کراو سوتێنرا لەلایەن دوژمنانی ژاپۆنەوە، کە ئەمە بووە ھۆی لێکەوتنی زیانێکی زۆرگەورە لە سەنسەی فوناکۆشی (١٨٦٨-١٩٥٧) وموریدانی ئەوڕێبازە لەسەرتاسەری جیھان.