خاڵ (ئەندازە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب روبوت: تغييرات تجميلية
ب روبوت: تغييرات تجميلية
ھێڵی ١:
لە [[ئەندازە]]، [[تۆپۆلۆژی]] و دیکەی لقە پێوەندیدارەکانی [[بیرکاری]]دا، '''خاڵ''' یان '''نوختە'''، شتێکی دیاریکراو لە [[فەزا]]دا دەستنیشاندەکات کە نە [[قەبارە]]ی ھەیە، نە [[پانتایی]]، نە [[درێژایی]] و نە ھەر جۆرە [[ڕەهەندڕەھەند]]ێکی تری لەو چەشنە. کەوابوو، خاڵ شتێکی سیفر-ڕەھەندییە.
خاڵەکان، بەھۆی سروشتیانەوە وەکوو یەکێک لە سادەترین چەمکەکانی زانستی ئەندازە، زۆرتر وەکوو بەشێکی سەرەکی لە ئەندازە، [[فیزیک]]، [[گرافیکی نوانەیی]] و گەلەک مەیدانی دیکە کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت.
 
== خاڵ لە ھەندەسەی ئوقلیدوسیدا ==
خاڵەکان زۆرتر لە چوارچێوەی [[هەندەسەیھەندەسەی ئۆکلیدسیی]]دا جێگەی باسن، چونکە لەو چوارچێوەدا یەکێک لە شتە بنەڕەتییەکانن. [[ئوقلیدوس]] بۆخۆی خاڵی بە شێوەیەکی ناڕوون ناساندووە: "ئەو شتەی ھیچ بەشێکی نیە".
 
لە [[فەزای ئۆکلیدسیی]]ی ٢-ڕەھەندیدا، ھەر خاڵ بە یەک دانە [[دوانەی ڕیزدار]]، <math>\,(x,y)</math>، لە [[ژمارە]]کان، نیشاندەدرێت، کە یەکەم ژمارە، بە [[پێکهاتپێکھات]]، [[ئاسۆیی]] نیشاندەدات و زیاتر بە <math>\,x</math> دیاریدەکرێت و دووھەم ژمارە، بە پێکھات، [[ئەستوونی]] نیشاندەدات و زیاتر بە <math>\,y</math> دیاریدەکرێت. ئەم شێوە بەئاسانی تەعمیم دەدرێت بە فەزای ئوقلیدوسیی ٣-لاییش، کە لەوێدا ھەر خاڵ بە یەک دانە [[سێیانەی ڕیزدار]]، <math>\,(x, y, z)</math>، نیشاندەدرێت کە ژمارەی سێھەم نیشاندەری قووڵایییە (یان بەرزایی) و زیاتر بە <math>\,z</math> دیاریدەکرێت. تەعمیمگەلی زۆرتر بە ''n-دانەیی‌یەکی ڕیزدار'' نیشاندەدرێن، <math>\,(a_1,a_2,...,a_n)</math>، کە n ، [[ڕەهەندڕەھەند]]ی ئەو فەزایەیە کە خاڵەکە تێیدا ھەڵکەوتووە.
 
[[پۆل:بیرکاری]]