ئیبراھیم ئەحمەد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب روبوت: تغييرات تجميلية
ب روبوت: تغييرات تجميلية
ھێڵی ٥٢:
ھەر زوو، ئیبراھیم ئە‌حمەد لەشاری [[سلێمانی]] گوێبیستی [[سروود]] و ھۆنراوەی [[نیشتمانپەروەر|نیشتمانپەروەران]] و ھەواڵی شۆڕشگێڕ، [[شێخ مەحموود]] بووە. ھەروەھا [[بۆردومان]]ی شاری [[سلێمانی]] لەلایەن [[فڕۆکە]]کانی [[ئینگلیز]]ەوە کاریتێکردووە. جگە لەوە ھەلوومەرجە تایبەتیی ئەوکاتەی [[سلێمانی]]، «مامە ڕەمزیشی» ڕێنوێنی کردووە بۆ ئاشناکردنی بە [[خەباتی ڕزگاریی]] و [[نەتەوایەتی]]. لە [[ساڵانی ١٩٣٠|ساڵانی سییەکاندا]] و لەگەڵ کۆمەڵێک [[خوێندکار]]ی [[کورد]]ی لەبەغدا [[گرووپ]]ێکی پێکھێناوە بەناوی «لاوانی کورد» و [[گۆڤار]]ێکیشی بەناوی "[[دیاری لاوان (گۆڤار)]]" بڵاوکردۆتەوە.
 
ئیبراھیم ئەحمەد بەدامەزرێنەر و لێپرسراوی «[[ژ - ک]]» لە [[کوردستانی باشوور]] دەناسرێت، کە سەربە مەڵبەندی [[کۆمەڵەی ژیانەوە]]ی [[کوردستانی ڕۆژھەڵات]] بووە. کە سەروەری دامەزراندنی [[کۆماری مەھاباد]] ([[مەھاباد]] [[1946١٩٤٦]])ی ھەیە لەگەڵ‌ ھەڤاڵەکانیدا توانیبووی لەزۆر ناوچەی [[کوردستان]] لق بۆ [[کۆمەڵەی ژ - ک]] و پاشان بۆ [[حیزبی دیموکراتی کوردستان|حدک]] بکاتەوە.
پاش ڕووخانی [[کۆماری مەھاباد]] لەساڵی [[١٩٤٧]]دا، ئیبراھیم ئەحمەد و لقی [[کۆمەڵەی ژ - ک|ژ - ک]]، لەپاش کۆبوونەوەیەک بڕیاریاندا بچنەناو [[پارتی دیموکراتی کوردستان]]. ئیبراھیم ئەحمەد بە سەرۆکی لقی [[سلێمانی]]ی [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] ھەڵبژێرا.