میتافیزیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 85 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q35277
پشتەوەی سروشت
ھێڵی ١:
'''مێتافیزیک''' ئەو لقە لە [[فەلسەفە|فەلسەفەیە]] کە گرنگی بە سروشتی [[بوون]] و [[جیھان]] دەدا. بە کەسێک کە لە تایبەتمەنییە بنەڕەتییەکانی پێکھاتەی جیھان دەکۆڵێتەوە دەوترێ ''مێتافیزیکزان'' یان ''زانای مێتافیزیک''.
 
وشەی مێتافیزیک لە دوو وشەی [[زمانی یۆنانی|یۆنانی]] پێک ھاتووە کە لکێنراون بە یەکەوە: مێتا (μετά- بە واتای "ئەوپەڕ" یان "بانتر" یان "دواتر"پشتەوەی) و فیسیکا مانای(φυσικά- بە واتایسروشت "فیزیکی"). لێرەدا، "فیزیکی" ئاماژەیە بە کارەکانی [[ئەرەستوو]] لەسەر [[ماددە]]. پێشگری مێتا پاش مردنی ئەرەستوو و لە کاتی کۆکردنەوە و پێداچوونەوە و ڕێکوپێککردنی بەرھەمەکانی لەلایەن کەسانی ترەوە خرایە سەرەتای ناوی ئەو بابەتانەی کە لەدوای بابەتەکانی سەبارەت بە سروشت و فیزیکەوە دانرابوون. ئەرەستوو بۆخۆی بەو بابەتانە نەیوتبوو مێتافیزیک، بەڵام ھەندێ جار وەکوو "فەلسەفەی یەکەم" ناویانی بردبوو.
 
مێتافیزیک خۆی چەند لقێکی تری لێ دەبێتەوە کە لە ھوموویان ئاشناتر ئانتۆلۆژی یان [[بوونناسی]]‌یە. بوونناسی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکا کە شتەکان لە جیھاندا چەند جۆرن و چ پێوەندییەک ھەیە لەنێوان جۆرەکاندا. ھەروەھا مێتافیزیکزانان ھەوڵ بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بیروڕایانە دەدەن کە بەھۆیانەوە مرۆڤەکان لە جیھان و ئەوەی تێدایە (وەکوو [[بوون]]، [[سامان (فەلسەفە)|سامان]]، [[جێ]]، [[کات]]، [[ھۆیەتی]] و ھتد) تێ دەگەن.