زرێبار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ناو و ئەفسانەی زرێبار
ھێڵی ١:
{{نامەی ڕوونکردنەوە|گۆلی زرێبار|زرێبار (ڕوونکردنەوە)}}
 
'''زرێبار''' یان '''زرێوار''' لە درێژایی جوگرافیایی ٤٦ دەرەجە و ٦ دەققە و پانایی جوگرافیایی ٣٥ دەرەجە و ٣١ دەقە و بەرزایی ١٢٥٠ مەتر لە ئاستی زەریـا ئازادەکان و لە [[پارێزگای کوردستان]]ی ئێران و لـە سێ کیلۆمێتریی رۆژئاوای شاری [[مەریوان]]دا ھەڵکەوتووە. ئاڕاستەی ھەڵکەوتنەکەشی باشووری-باکوورییە. درێژایی ناونجیی زرێبار ٦/٥ کیلۆمەترە. پانتاییەکەی ١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. زۆرترین قووڵاییەکەی ٦ مەترە. نزیکەی ٣٠ ملـیۆن مەتری شەش‌گۆشە ئـاوی تێدایە. ڕادەی ناونجیی بارینی ساڵانە لـە زرێباردا ٧٨٦ میلیمەترە. سەرچاوەی ئاوی زرێبار بریتییە لە [[کانی]]یەکانی بنی زرێبار و بارین. لە بڕێک لە زستانە سەردەکاندا زرێبار بە تەواوی دەڕچێت. شوێنی کانییەکان نەختێک دێرتر دەڕچن.
 
== ناو و ئەفسانەی زرێبار ==
 
[[ئەنوەر ڕەوشەن]] لێکۆڵینەر و نووسەری مەریوانی، لە ساڵی [[٢٠٠٨]] دا، فیلمێکی بەڵگەیی بەناوی [[زرێبار، شوناسێکی دێرینی ئەم ھەرێمە]] ئامادە کرد. لە بەشی یەکەمی فیلمەکەدا پسپۆڕان و لێکۆڵینەرانی شاری مەریوان لەسەر ناو و مێژووی زرێبار لێدوانێکی زۆر دەکەن و چەند پیرەوەپیاوی ناوچەکە ئەفسانەی دروست بوونی گۆلەکە دەگێڕنەوە. ئەفسانەکە وایە کە لە جێگەی گۆلەکەدا شارێک بووە کە حاکمەکەی ناوی '''فەیلەقووس''' بووە. دەروێشێک لەگەڵ ژنە دووگیانەکەی بە سواریی کەرێکەوە دەگەنە شارەکە و پیاوانی فەیلەقووس کلکی کەرەکە دەقرتێنن و ژنەکە دادەکەوێت و مناڵەکەی لەباردەچێ. دەروێشەکە سكاڵا دەکا لە حاکم. فەیلەقووس بە خراپتر وەڵامی دەداتەوە و دەروێشەکە دەچێتە سەر کێوێک و سەری لە سەر زەوی دادەنێت و دەپاڕێتەوە لە خوا. کە سەر بەرز دەکاتەوە شارەکە بووە بە ژێر ئاوەوە و گۆلی زرێبار بەم شێوە دروست دەبێ. لە بەرزایییەکانی باکووری زرێباردا قەبرێک ھەیە کە دەوترێ قەبری ئەو دەروێشەیە.
 
== گالەری ==