ئۆژێن پۆتیێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
مەزنەمراز |
No edit summary |
||
ھێڵی ٢:
[[File:Perelachaise-Pottier-p1000388.jpg|thumb|left|گۆڕەكهی ئۆجین پۆتیه لە گۆڕستانی [[بیر لاشیز]]]]
ئۆجین بۆتێە (بە [[زمانی فەڕەنسی|فەڕەنسی]]: Eugène Pottier) بۆتێە لە ٤ نۆڤەمبەری ساڵی ١٨١٦ لە پاریس لە فەڕەنسا لە خێزانێکی ھەژار لەدایکبووە، ھەموو ژیانی وەک پرۆلیتایەکی ھەژاری بەسەربردووە، ھەموو بژێوی ژیانی لە بارکردن و پڕکردنەوەی سندوقەکان و وینەکردن لەسەر چنین پەیدا ئەکرد، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەم شیعری نوسی بەناونیشانی ((بژی ئازاد))، لەساڵی ١٨٤٨ بەژداری شەڕە مەزنەکەی کرد لە سەنگەرگرتن دژ بە برجوازییەت.
لە ساڵی ١٨٤٠ بەدەنگەوەی ڕوداوە گەورەکانی فەڕەنساوە ھات، گۆرانی خەباتگێرانە ئامرازی بوو بۆ وشاری کردنەوەی خەڵکی دواکەوتوو، داوای لە کرێکاران ئەکرد کە یەک ڕیزبن بۆ گورز ھاویشتن لە برجوازیەت و ڕژێمە بورجوازییەکانی فەڕەنسا.
ھێڵی ٨:
لە کۆموونەی پاریسی مەزندا بە ئەندام ھەڵبژێردرا ٣٣٥٢ دەنگی ھێنا لەکۆی ٣٦٠٠ دەنگ. پاشان بەشداریکرد لە جێبەجێکردنی ھەموو کارەکانی کۆموونە، کە یەکەم ڕژێمی پرۆلیتاریا بوو.
لە ساڵی ١٨٧٩ کە لە مەنفا بوو، ھەڵبەستەیەکی (لەکرێکارانی ئەمریکا بۆ کرێکارانی فەرەنسا) نووسی، لە توێی ئەو شیعرەدا وێنەی ژیانی کرێکارانی ژێر ستەمی سەرمایەداری بەرجەستە کردبوو لە ھەژارییان و کاری دژواریان و چەوساندنەوەیان و باوەری پتەویان بە سەرکەوتنێکی نزیک بۆ باسەکەیان.
|