ئۆژێن پۆتیێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «بۆتێه له 4 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1816 له پاریس له فه‌ڕه‌نسا له خێزانێكی هه‌ژار ل...»ەوە |
No edit summary |
||
ھێڵی ١:
[[File:Eugène Pottier.jpg|thumb|ئۆجین بۆتێ]]
بۆتێه له 4 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1816 له پاریس له فه‌ڕه‌نسا له خێزانێكی هه‌ژار له‌دايكبووه ، هه‌موو ژيانی وه‌ك پرۆليتايه‌كی هه‌ژاری به‌سه‌ربردووه، هه‌موو بژێوی ژيانی له باركردن و پڕكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كان و وينه‌كردن له‌سه‌ر چنين په‌يدا ئه‌كرد ، له ته‌مه‌نی 14 ساڵيدا يه‌كه‌م شيعری نوسی به‌ناونيشانی ((بژی ئازاد)) ، له‌ساڵی 1848 به‌ژداری شه‌ڕه مه‌زنه‌كه‌ی كرد له سه‌نگه‌رگرتن دژ به برجوازييه‌ت.▼
[[File:Perelachaise-Pottier-p1000388.jpg|thumb|left|گۆڕه‌كه‌ی ئۆجین پۆتیه له گۆڕستانی [[بیر لاشیز]]]]
▲ئۆجین بۆتێه (به [[فه‌ڕه‌نسی]] : Eugène Pottier) بۆتێه له 4 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1816 له پاریس له فه‌ڕه‌نسا له خێزانێكی هه‌ژار له‌دايكبووه ، هه‌موو ژيانی وه‌ك پرۆليتايه‌كی هه‌ژاری به‌سه‌ربردووه، هه‌موو بژێوی ژيانی له باركردن و پڕكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كان و وينه‌كردن له‌سه‌ر چنين په‌يدا ئه‌كرد ، له ته‌مه‌نی 14 ساڵيدا يه‌كه‌م شيعری نوسی به‌ناونيشانی ((بژی ئازاد)) ، له‌ساڵی 1848 به‌ژداری شه‌ڕه مه‌زنه‌كه‌ی كرد له سه‌نگه‌رگرتن دژ به برجوازييه‌ت.
له ساڵی 1840 به‌ده‌نگه‌وه‌ی ڕوداوه گه‌وره‌كانی فه‌ڕه‌نساوه هات، گۆرانی خه‌باتگێرانه ئامرازی بوو بۆ وشاری كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی دواكه‌وتوو ، داوای له كرێكاران ئه‌كرد كه يه‌ك ڕيزبن بۆ گورز هاويشتن له برجوازيه‌ت و ڕژێمه بورجوازييه‌كانی فه‌ڕه‌نسا.
له كۆموونه‌ی پاريسی مه‌زندا به ئه‌ندام هه‌ڵبژێردرا 3352 ده‌نگی هێنا له‌كۆی 3600 ده‌نگ. پاشان به‌شداريكرد له جێبه‌جێكردنی هه‌موو كاره‌كانی كۆموونه ، كه يه‌كه‌م ڕژێمی پرۆليتاريا بوو .
ڕوخانی كۆموونه ناچاری كرد هه‌ڵبێت بۆ ئه‌مريكا و ئنگڵته‌را ،له حوزه‌يراني ساڵی 1871 دواي يه‌ك ڕۆژ له ئاياری خوێناوی سرووده به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ئينته‌رناسیۆنال) ی نووسی ، كۆموونه تێكشكا ، به‌ڵام سرووده‌كه‌ي بۆتێه (ئينته‌رناسيۆنال) بير و باوه‌ڕێكێ هه‌ڵگرت بۆ هه‌موو جيهان ، ئه‌م سرووده ئێستا له هه‌موو كاتێك زيندووتره.
له ساڵی 1879 كه له مه‌نفا بوو ، هه‌ڵبه‌سته‌یه‌كی (له‌كرێكارانی ئه‌مریكا بۆ كرێكارانی فه‌ره‌نسا) نووسی ، له توێی ئه‌و شیعره‌دا وێنه‌ی ژیانی كرێكارانی ژێر سته‌می سه‌رمایه‌داری به‌رجه‌سته كردبوو له هه‌ژارییان و كاری دژواریان و چه‌وساندنه‌وه‌یان و باوه‌ری پته‌ویان به سه‌ركه‌وتنێكی نزیك بۆ باسه‌كه‌یان.
پاش تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ به‌سه‌ر كۆموونه‌دا ، ئۆجین بۆتێه گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا ، یه‌كسه‌ر چووه ڕیزی (پارتی كرێكاران)وه ، یه‌كه‌م دیوانی له ساڵی 1847 بلاوكرده‌وه و له ساڵی 1887 دیوانی دووه‌می به‌ناونیشانی (گۆرانیه شۆڕشگێڕه‌كان)بڵاو كرده‌وه .
به‌ڵام گۆرانییه‌كانی تری ئه‌م شاعیره كرێكارییه دوای مردنی بڵاوكرایه‌وه.
كرێكارانی پاریس له 8 دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1887 ته‌رمی ئۆجین بۆتێه یان به‌رێكرد بۆ گۆڕستانی بیر لاشیز، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كۆموونه له سێداره‌دران له‌وێ نێژراون.
پیاوانی پۆلیس قه‌صابخانه‌یه‌كیان ڕیكخست له دڕاندنی ئاڵا سووره‌كه ، جه‌ماوه‌ر له ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به‌شداربوون ، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌نگ به‌رز ئه‌بووه‌وه بژی بۆتێه"!""(.٠
بۆتێه به هه‌ژاری مرد ، به‌ڵام نه‌مره یه‌كێكبوو له هه‌ره مه‌زنه‌كان ، به گۆرانی خه‌ڵكی ئه‌وروژاند، ئه‌وكاته‌ی یه‌كه‌م سرووده‌كه‌ی نووسی كرێكارانی سۆسیالیست له ده‌كه‌س زیاتر مه‌زه‌نده نه ده‌كرا ، به‌ڵام ئێستا ده‌یان ملیۆن له پرۆلیتاریا ، گۆرانیه مێژوویه‌كه‌ی ئۆجین بۆتێه ئه‌زانن.
|