سووڕی مانگانە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٢١:
==دۆخی فیزیکی ==
لەماوەی سووڕی مانگانەدا، بە ھۆی گۆڕانی سروشتی ئاستی ھورموونەکانی زایەندی، ژنان تووشی دۆخێکی تایبەتی فیزیکی دێن کە وێڕای گیرانی ماسوولکەکانی مناڵدان (کرامپی مانگانە) سەر ھەڵ دەدا.
لەوانەیە ژنان تووشی گۆڕانی چالاکی سێکسی، ماندوویی، گیرانی ئاو، بەژان کەوتنی مەمکەکان و ھێڵنج ببن. بەم گۆڕانکارییانە، [[کۆنیشان|کۆنیشانی پۆن]] دەڵێن. ھەڵبەتە ئەم نیشانانە لە زۆربەی ژناندا زۆر بە کەمی و ھێواشی دەردەکەوێت و بە ئاسانی تێپەڕی دەبێ. [[ڕێژیمی خۆراکی]] تەندروست، کەم خواردنی خوێ و ئەلکول و کافەیین، جووڵە و وەرزشی ڕۆژانە لە ڕاگرتنی ئازارەکانی سووڕی مانگانەدا زۆر کاریگەرە.
 
==ژانەکانی سووڕی مانگانە==
زۆربەی ژنان لە ماوەی سووڕی مانگانەدا تووشی کرامپەکانی سک دەبن، ئەمە بە ھۆی کرژ بوونەوەی ماسوولکەکانی مناڵدان و دەوری مناڵدانە بۆ وەدەرنانی تراوەکای پۆن؛ ئەم کرامپانە بە [[سووڕی ژاناوی]] سەرەتایی دەناسرێن، سووڕی ژاناوی زۆرتر لە دوو ساڵی یەکەمدا بەدی دەکرێت، لەوانەیە تا ئاوەسوییش درێژە بستێنێ، بەڵام لە زۆربەی ژناندا پاش تەمەنی ٢٠ساڵ، شوێنەوارێکی ئەوتۆی لێ نامێنێ.