زمانەوانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''زمانەوانی''' یان '''زمانناسی''' بریتییە لە [[زانست|زانستییانە]]زانستی کۆڵینەوەلێکۆڵینه‌وه‌ی لەورد [[زمانیو سروشتی]].هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زمان.
 
بە واتایەکی تر زمانەوانی بە دوای دۆزینەوەی ئەم پرسیارانەدایە:
«زمان چیە؟»، «چۆن کار دەکا و لە چی پێکھاتووە؟»، «مرۆڤەکان چۆن پەیوەندی بە یەکەوە دەکەن؟»، «زمانی مرۆڤ لە چیدا لە گەڵ سیستەمە پێوەندیەکانی گیانداران جیاوازە؟ »، «منداڵ چۆن زمان دەگرێ؟»، «زمانی مرۆڤ چۆن گەشەی سەندووە؟»، «خزمایەتی نێوان زمانەکان چۆنە؟»، «تایبەتمەندیه‌ ھاوبەشه‌کانی زمانەکانی دنیا کامانه‌ن؟»، «مرۆڤ چۆن دەنووسێ و چلۆن زمانی نووسین لێک دەداتەوە؟» و ...
Line ١١ ⟶ ١٠:
 
[[زمانەوان]] یان [[زمانناس]] بەو کەسە دەبێژن کە دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی زمان، پێچەوانەی بیری باوی کۆمەڵگا، زمانەوان پێویست نیە بە سەر چەن زماندا زاڵ بێ، گرنگ ئەوەیە بتوانێ دیاردەکانی زمانناسی وەک [[وشە]] ، [[بڕگە]] ، [[ڕستەناسی]] و [[واتا]] بناسێ و بە جوانی لێکی بداتەوە.لە بیرمان بێ کە کاری زمانەوان '''ناساندن'''ە ، نەوەک '''دانان''' .
==کورتە مێژوو==
پانینی لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین، ڕێزمانێکی چڕوپڕی بۆ زمانی سانسکریت نووسی، بەڵام زمانناسی لە واتای ئەمڕۆدا، لە گەڵ نووسینی کتێبی ''' خولی زمانی گشتی''' بەرھەمی فێردینان دێسوسوور [[Ferdinand de Saussure]] دەستی پێکرد. لە دەکانی ١٩٥٠، بیرۆکەکانی [[نوام چامسکی]] شۆڕشێکی لە بوارەدا بەرپاکرد و بووە ھۆی سەرھەڵدانی [[ڕێزمانی زایینی]] یان ( Generative grammar).
چامسکی لە سەر ئەو باوڕەبوو کە بنەما و دانستەکانی زمان لە مرۆڤدا سروشتی و زاتییە، واتە کە فێر بوونی زمان بە شێوەی جێنێتیکی و بۆماوەیی لە مێشکدا داڕێژراوە و ژینگەی منداڵ تەنیا وەک ھاندەرێک لە فێر بوونی زمانی دایکیدا دەوری ھەیە. منداڵ کۆمەڵێک زانیاری لە ژینگەی زمانی خۆی وەردەگرێ و بۆ خۆی دەتوانێ کۆمەڵێک پێکھاتەی تازەی لێ دروست بکات.
 
 
== لقەکانی زمانەوانی ==
 
* [[دەنگناسی]]: بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییانە لە دەنگەکانی زمان لە ڕووی چۆنێتیی درووستبوونیان و پێوەندییان لەگەڵ یەکدا.