زمانەوانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گۆڕین بۆ ناوی نوێ
No edit summary
ھێڵی ١:
'''زمانەوانی''' یان '''زمانناسی''' بریتییە لە [[زانست|زانستییانە]] کۆڵینەوە لە [[زمانی سروشتی]]. زمانەوانی زانستێکی کەم تا فرە نوێیە کە نزیکەی سەد ساڵێک مێژووی ھەیە.
 
بە واتایەکی تر زمانەوانی بە دوای دۆزینەوەی ئەم پرسیارانەدایە:
«زمان چیە؟»، «چۆن کار دەکا و لە چی پێکھاتووە؟»، «مرۆڤەکان چۆن پەیوەندی بە یەکەوە دەکەن؟»، «زمانی مرۆڤ لە چیدا لە گەڵ سیستەمە پێوەندیەکانی گیانداران جیاوازە؟ »، «منداڵ چۆن زمان دەگرێ؟»، «زمانی مرۆڤ چۆن گەشەی سەندووە؟»، «خزمایەتی نێوان زمانەکان چۆنە؟»، «تایبەتمەندیه‌ ھاوبەشه‌کانی زمانەکانی دنیا کامانه‌ن؟»، «مرۆڤ چۆن دەنووسێ و چلۆن زمانی نووسین لێک دەداتەوە؟» و ...
 
زمان ناسی بەم واتا تازەوە، زانستێکی نوێیە، بەڵام وەک لێکۆڵینەوە لە سەر زمان بۆ چەند سەدە پێش لە زایین دەگەڕێتەوە، یانی ئەو سەردەمەی [[پانینی]] ڕێزمانی بۆ زمانی [[سانسکریت]] دانا.
 
لە زمانناسیدا، لە چەند ڕوانگەوە سه‌یری زمان دەکه‌ن: [[دەنگناسی]] ، [[شێوەناسی]] ، [[واتاناسی]] ، [[ڕستەناسی]] ، [[وشەناسی]] و ھەروەھا بوارەکانی [[کۆمەڵناسی زمان]] ، [[دەروون ناسی زمان]] ، [[دەمار ناسی زمان]] ، [[زمانناسی داد]] ، [[زمان و ژیری]] و ...
== لقەکانی زمانەوانی ==