دڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
|||
ھێڵی ٤٥:
[[پۆل:ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ]]
ئایه دڵ کاره‌بای له‌شی مرۆڤ دروست ئه‌کات...؟
چۆنیه‌تی دروستبونی کاره‌با له مێشک
به‌بێ کاره‌با نه‌تده‌توانی ئه‌م بابه‌ته بخوێنیته‌وه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نیه که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کارناکات به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که مێشک بێ کاره‌با کار ناکات . هه‌ر شتێک که ئێمه ده‌یکه‌ین کۆنترۆڵ کراوه به هۆی ئه‌و ئاماژه کاره‌باییانه‌ی که به‌ناو له‌شماندا تێپه‌ڕ ده‌بێت . هه‌ر وه‌ک له فیزیا فێربوین که هه‌مو شتێک له (ئه‌تۆم-گه‌ردیله) پێکدێت وه گه‌ردیله پێکدێت له ( پرۆتۆن،نیوتڕۆن، ئه‌لیکترۆن) ، پرۆتۆن بارگه‌ی موجه‌به ، نیوترۆن بارگه‌ی هاوبه‌شه واته موجه‌ب و سالبه ، ئه‌لکترۆنیش سالبه . کاتێک ئه‌م بارگانه هاوسه‌نگیان تێک ده‌چێت گه‌ردیله‌کان یان به سالب یان به موجه‌ب بارگاوی ده‌بن . ئه‌م گۆڕانکاریه له بارگه‌کان ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌لیکترۆن له گه‌ردیله‌یه‌که‌وه بۆ گه‌ردیله‌یه‌کی تر . گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بارگه سالبانه (ئه‌لیکترۆن)ده‌بێته هۆی دروستبونی کاره‌با ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ له ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له گه‌ردیله پێکدێت ده‌توانێت کاره‌با دروست بکات .
کاتێک باس له کۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌که‌ین که ئاماژه‌ی کاره‌بایی ده‌نێرێت بۆ مێشک ، یان په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ماره خانه‌کان ، یان مێشک به ده‌ست ئه‌ڵێت کارێک بکات ، ئه‌مانه هه‌مویان بریتین له‌و کاره‌بایه‌ی که په‌یامێکی پێیه له خاڵی ا بۆ خاڵی ب که پێکهاتوه له (فه‌رمان – یاسا ) ئه‌مه‌ش جۆرێکه له شێوه‌ی وایه‌ری کاره‌بایی که ئاماژه‌کان له نێوان 1،0 ده‌گوازێته‌وه له له‌شی مرۆڤ له بری ئه‌وه بارگه‌یه‌کی کاره‌بایی له خانه‌یه‌ک ده‌روات بۆ خانه‌یه‌کی تر تا ده‌گاته شوێنی مه‌به‌ست .
ئاماژه کاره‌باییه‌کان هۆکارێکن بۆ مانه‌وه ، زۆر خێران ، ڕێگه ده‌ده‌ن به وه‌ڵامه له‌ناکاوه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی په‌یامه‌کان ، چونکه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی له‌شمان پشت ببه‌ستێت به مادده کیمیاییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به دڵمان بڵێت خیرا کاربکات کاتێک مه‌ترسیه‌کمان له‌سه‌ره ئه‌وه له‌وانه‌یه ده‌مێک بو مردباین .
ئه‌و ئاماژانه‌ی که به دڵمان ده‌ڵێت خێرا لێبدات کاتێک له مه‌ترسیداین له ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و خانانه‌وه دێن که له‌ناو دڵمان هه‌ن و پییان ده‌ڵێن (sinoatrial node) ( گرێیه‌که پێکهاتوه له کۆمه‌ڵێک خانه ده‌که‌ونه دیواری گوێچکه‌ڵه‌ی ڕاستی دڵ و خانه‌ی ماسولکه‌یین ژماره‌یان که‌م ناکات هه‌ڵده‌ستن به ناردنی ئاماژه بۆ هاندانی دڵ بۆ ئه‌وه‌ی لێبدات له‌نێوان 60-120 جار له ده‌قیقه‌یه‌کدا به‌پێی ته‌مه‌ن ) کاری سه‌ره‌کی بریتیه له رێکخستنی لێدانی دڵ و گواستنه‌وه‌ی خوێن له دڵه‌وه بۆ به‌شه‌کانی له‌ش . ئه‌م به‌شه بریتیه له رێکخه‌ری سروشتی له‌ش و ئاماژه کاره‌باییه‌کان به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌م رێکخستنه . لێدانی دڵ تاکه به‌ش نیه که پشت ببه‌ستێت به ئاماژه‌ی کاره‌بایی به‌ڵکو زۆربه‌ی خانه‌کانی له‌ش توانای دروستکردنی کاره‌بایان هه‌یه . له‌م به‌شه‌دا باسی رۆڵی کاره‌با ده‌که‌ین له له‌شدا هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی دروستبونی له یه‌که‌م ناوچه‌ی له‌ش .
پێوه‌ری ڤۆڵتیه‌ی مرۆڤ HUMAN VOLTAGE
باری سالب بارێکی ئاسایی خانه‌کانی له‌شی مرۆڤه ، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به نا هاوسه‌نگی نێوان ئایۆنه‌کانی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم هه‌یه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی خانه‌کان . ئه‌م نا هاوسه‌نگیه رێگا خۆشده‌کات بۆ توانای کاره‌بایی ، به‌رگی خانه‌کان جۆرێک له فێڵ ده‌که‌ن که پێی ده‌وترێت (ده‌رگای سۆدیۆم –پۆتاسیۆم ) ، ئه‌مه میکانیزمێکی زۆر ئاڵۆزه ، به‌ڵام لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئاسان بۆ ئه‌م بابه‌ته بریتیه له‌مه‌ی خواره‌وه :
له کاتی پشو(حه‌سانه‌وه ) خانه‌کان له ناوه‌وه رێژه‌یه‌کی زیاتر له ئایۆنی پۆتاسیۆمیان تێدایه له‌چاو سۆدیۆم ، وه هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌کی زۆرتر ئایۆنی سۆدیۆمیان هه‌یه له ده‌ره‌وه . ئایۆنه‌کانی پۆتاسیۆم سالبن له‌به‌ر ئه‌وه ناوه‌وه‌ی خانه‌که به شێوه‌یه‌کی چاوه‌روانکراو ده‌بێته بارگه‌ی سالب . ئایۆنه‌کانی سۆدیۆمیش موجه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ره‌وه‌ی به‌رگی خانه‌که ده‌بن به بارگه‌ی موجه‌ب . له‌به‌رئه‌وه‌ی بارگه‌ی جیاوازی پێویست نیه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌با دروست بێت ، ئه‌وا خانه‌که له حاڵه‌تی پشودان ده‌بێت .
کاتێک له‌ش ده‌یه‌وێت په‌یامێک بنێرێت له خاڵێکه‌وه بۆ خاڵێکی تر ، ئه‌وا رێگایه‌ک ده‌کاته‌وه ، به‌رگی خانه‌کان ده‌رگاکه ده‌که‌نه‌وه که پێشتر باسمان کرد ، ئایۆنه‌کانی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم به سه‌ربه‌ستی هاتوچۆ ده‌که‌ن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی خانه‌کان . بارگه سالبه‌کانی ئایۆنی پۆتاسیۆم خانه‌که به‌جێده‌هێڵن به‌ره‌و ئایۆنه موجه‌به‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌که کێش ده‌کرێن ، وه ئایۆنه موجه‌به‌کانیش به‌ره‌وه ناوه‌وه بۆلای بارگه سالبه‌کان . ده‌رئه‌نجامه‌که بریتیه له گۆڕانکاری له هه‌ردو جۆری ئایۆنه‌کان و گواستنه‌وه‌ی له‌ناکاوی بارگه . ئه‌م گواستنه‌وه‌یه له‌نێوان بارگه‌ی موجه‌ب و سالب ده‌بێته هۆی دروستبونی پرته‌ی کاره‌بایی . ئه‌م پرته کاره‌باییه له ده‌رگای خانه‌ی ته‌نیشت خۆی ده‌دات و ده‌بێته هۆی دروستبونی پرته‌یه‌کی تر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام . به‌م جۆره پرته‌یه‌کی کاره‌بایی له نوکی په‌نجه‌ی پێته‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی مێشک که هه‌ست به ئازار ده‌کات .
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات که چۆن (sinoatrial node) به ماسولکه‌کانی دڵ ده‌ڵێت گرژ بن ، یان چاوه‌کان چۆن به مێشک ده‌ڵێن که ئه‌و شته‌ی بینیویانه بریتیه له وشه‌ی مێشک .
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مو شتێک به‌نده به ئاماژه کاره‌باییه‌کان ، هه‌ر تێکشکانێک له سیستمی کاره‌بایی له‌ش ده‌بێته هۆی کێشه‌ی گه‌وره . کاتیک توشی شۆکی کاره‌بایی ده‌بیت و ده‌بێته هۆی تیکدانی کارکردنی سروشتی ئه‌م سیستمه ، وه‌ک زیادبونی له‌ناکاوی سه‌رچاوه‌یه‌کی کاره‌بایی . شۆکی کاره‌بایی له حاڵه‌تی ((دره‌وشانه‌وه -داگیرسان –Lightening )) ده‌توانێت کارکردنی له‌ش بوه‌ستینێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمه کاره‌باییه‌که کارناکات هیچی تر . هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی چه‌ند کێشه‌یه‌کی تریش بۆنمونه کاتێک (sinoatrial node) به هه‌ڵه کارده‌کات و ده‌بێته هۆی لێدانی خێرا و نا ڕێکوپێکی دڵ ، یان که‌می ڕژانی خوێن بۆ ناو دڵ که ده‌بێته هۆی ماندوکردنی رێکخه‌ری لێدانی دڵ و وا له به‌شه‌کانی تر ده‌کاات که کارده‌نه‌وه‌یان هه‌بێت و گرژ بن . ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌سه‌که گیان له‌ده‌ست بدات به‌هۆی نه‌خۆشیه‌ک که ناسراوه به گیران یان ته‌سکبونه‌وه‌ی لوله‌کانی خوێن . ئه‌گه‌ر دڵ به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام په‌یامی گرژ بونی پێبدرێت ئه‌وا به‌ته‌واوی لێنادات و خوێنی پیویست نادات به به‌شه‌کانی له‌ش و ده‌بێته هۆی که‌می ئۆکسجین و توشبون به جه‌ڵته ، یان دڵه کوتێ . له‌وانه‌یه به‌هۆی زۆری بارگه‌ی کاره‌بایی له‌ش وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره کاربکات به‌ڵام له‌شی مرۆڤ ته‌نها ده‌توانێت له‌نێوان 10-100 میللی ڤۆڵت کاره‌با دروست بکات ، له کاتیکدا تیشکی کاثۆد پێویستی به 25000 ڤۆڵت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن دروست بکات !!
http://health.howstuffworks.com/human-body/cells-tissues/human-body-make-electricity.htm
|