نیشانەی پزیشکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''ھێماکانی پزیشکی'''، ھێماکانی نەخۆشی، (بە [[ئینگلیسی]]: ''Sign'') دیاردەیەکی دیتنی و پێواندنییە، کە لە لایەن [[پزیشک]] یان تیمی دەرمانکەرەوە دوابەدوای پشکنینی پزیشکی دێته‌ ناسین. ھێماکان لە ناسینەوەی نەخۆشیدا دەورێکی گرنگ دەبینێ؛ ئەم ھێمایانە لەوانەیە نەخۆش سەری لێ دەرنەکا، بەڵام بۆ پزیشکی دەرمانکەر ھەڵگری واتا و چەمکی تایبەتە.
 
ھێماکانی نەخۆشی لە گەڵ نیشانەکانی نەخۆشیدا جیاوازە؛ نیشانەکانی نەخۆشی لەوانەیە بۆ ھەموو کەس ئاسان بێ و لێی تێ بگەن، بەڵام ئەو کۆمەڵە نیشانانە کە نەخۆش درکی پێ ناکا و تەنیا پزیشک یا تیمی دەرمانی لێی تێدەگا بە ھێماکانی پزیشکی دەناسرێ، بۆ وێنە: [[زک ئێشە]] تەنیا نەخۆش درکی پێ دەکا و ھەموو کەسێک بە ئاسانی لێی تێ دەگا ، بەڵام کۆ بوونەوەی شلە لە بۆشایی زکدا، تەنیا پزیشک بەرەو ناسینەوەی ئاسیت دەبا. یا ھەستی [[دڵەتەپە]] لە دڵدا نیشانەیەکی نەخۆشییە کە تەنیا نەخۆش ھەستی پێدەکا، بەڵام لێکدانەوەی کێشەکانی سەر شریتەی دڵ،دڵ (هێڵکاری دڵ )، کە ھەڵگری ھێماکانی نەخۆشییە، تەنیا کاری پزیشکە.