پەز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
|||
ھێڵی ٢٠:
بە [[زمانی کوردی|کوردی]] بە بەچکەکەی '''بەرخ''' و کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە '''کاوڕ''' و کاتێک دوو بەھار تێپەڕدەکات '''شەک''' و ئەگەر بۆ یەکەم جار بزێ '''شەکمەڕ'''ی پێ دەوترێ. کاتێک کە بە تەواوی پێدەگات بە نێرەکەی '''بەران''' و بە مێکەی '''پەز''' دەڵێن.<ref>فەرھەنگی [[ھەنبانە بۆرینە]]</ref>
==ناوی==
مه‌ڕیش وه‌ک زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کانی تر له سه‌ره‌تای پایز به‌به‌ران دێت (جووت ده‌بێت) ، دوای 5 مانگی ده‌زێت واته له کۆتایی شوبات یان سه‌ره‌تای ئادار ده‌زێ ، ئه‌و بێچووه‌ی ده‌یبی پێی ده‌ڵێن به‌رخ .
1- له ته‌مه‌نی 1 رۆژی تا 6 مانگی پێی ده‌ڵێن به‌رخ ئه‌و خوریه‌ی پێی وهیتی پێی ده‌ڵێن ( لوا ) که له‌ته‌مه‌نی 6 مانگی لێی ده‌بڕێته‌وه ئه‌وکاته هیچی تر پێی ناڵێن به‌رخ
2- له 6مانگی تاکوو یه‌ک ساڵ ، پێی ده‌ڵێن کاوڕ ، ئه‌گه‌ر نێر بوو کاوڕه نێری پێده‌ڵێن ، ئه‌گه‌ر مێ بوو کاوڕه مێی پێ ده‌ڵێن .
3- شه‌ک و به‌ردیل : له یه‌ک ساڵی تا دوو ساڵێ .
کاوڕ ئه‌گه‌رمێ بوو ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دارۆیشت پێی ده‌ڵێن (به‌ردیل) ، ئه‌گه‌ر به‌ردیل له‌پایز به‌رانی خوارد و دویا زا پێی ده‌ڵێن (به‌ردیله زا )، ئه‌گه‌ر نه‌زا پێی ده‌ڵێن (به‌ربوارد ) ، به‌ڵام جاریش هه‌یه کاوڕه‌مێ به کاوڕی به‌رانی ده‌خوا و پێی ده‌ڵێن (کاوڕه‌زا ) .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاوڕ نێر بوو ئه‌وه پێی ده‌ڵێن (شهك).
4- شه‌ک ئه‌گه‌ر ساڵێکی به‌سه‌رداسووڕایه‌وه واته له ته‌مه‌نی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی ده‌ڵێن (خرت).
5- مه‌ڕ دوای ته‌مه‌نی 2 ساڵی به به‌ردیله زا یان به‌ربواری ده‌گوترێ مه‌ڕ .
6- قه‌یره : له‌دوای ته‌مه‌نی 3 ساڵی به‌سه‌ر خرتدا ده‌گوترێ قه‌یره و به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ر له‌دوای 2 ساڵی به شه‌ک ده‌گوترێ به‌ران ، به‌ڵام شوان و پسپۆڕانی ئه‌و بواره باش لێکیان ده‌که‌نه‌وه ، به‌ناوی تایبه‌تی خۆیان بانگیان ده‌که‌ن ، وه مه‌ڕ چیند بزێ به‌وه ده‌ژمێردرێ بۆ نموونه ده‌ڵێن مه‌ڕی یه‌ک به‌رخه زا و دووبه‌رخه و ..... .
به‌رانیش که‌بووه قه‌یره بۆنموونه ده‌ڵێن به‌ران یه‌ک قه‌یره و دووقه‌یره ، واته ئه‌وه‌نده ساڵه به‌سه‌رقه‌یراتیه‌که‌ی داڕۆیشتووه.
==سەرچاوەکان==
{{reflist}}
|