خوڕەم سوڵتان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 232021 لە لایەن Min.neel (وتووێژ)
ھێڵی ٦٠:
 
== ژیان لەگەڵ سوڵتان ==
خوڕەم دوای ئەوە کە چووە نێو حەرەمخانە، زۆر زوو کەوتە بەر چاوی سوڵتان و ھەر ئەمەش بوو بە ھۆی بەخێڵی کردنی دیکەی ژنانی حەرەمخانە. خوڕەم ببوو بە گرینگترین حەریفی [[ماھیدەوران سوڵتان]] و دواتریس ببو بە خۆشەویسترین ھاوسەری سوڵتان سولەیمان و ژنی فەرمی و قانوونی ئەو. خوڕەم لە ساڵی ١٥٢١ دا یەکەمین کوڕی خۆی بە ناوی "محەممەد" (کە لە ساڵی ١٥٣٤١٥٤٣ کۆچی دوایی کرد) ھاوردە دنیا، دوای محەممەد، لە ساڵی ١٥٢٤ سەلیمی بوو کە دواتر بە ناوی ''[[سەلیمی دووەم]]'' بوو بە سوڵتانی عوسمانی. کاتێک کە سەلیم لە دایک بوو، ماھیدەوران زۆر نیگەران بوو، بە ھۆی ئەوە کە ئیتر تەنھا کەسێک لە حەرەمخانە کوڕی لە سوڵتان بووە نەما.<ref>http://www.practicalturkish.com/encyclopedia-h.html</ref> ئەم ڕکابەرییەی نێوان ئەم دوو ژنە لە دەرباری عوسمانیدا لە لایەن ''[[ئایشێ حەفسە سوڵتان]]'' کە دایکی سوڵتان سولەیمان بوو، بەرگری لێ دەکرا،<ref>Selçuk Aksin Somel: Historical Dictionary of the Ottoman Empire, Oxford, 2003, ISBN 0-8108-4332-3, p. 123</ref> بەڵام لە ساڵی ١٥٣٤ و دوای کۆچی دوایی ئەو ململانێی نێوان ئەو دوو ژنە ئاگری گرت و زۆرجار بۆ یەکتریان تێ وەشان، کار کێشای بەو جێگەی کە ماھیدەوران چەپۆکی وەشان لە خوڕەم (وا دەردەکەوێت کە ویستوویەتی دەموچاوی خوڕەم بسووتینێت) و سوڵتان سولەیمان بەم کارەی زانی و ماھیدەورانی لە کۆشکی حکوومەت دەر کرد و ڕەوانە بوو بۆ ناوەندی ویلایەتی "مانیسا"، لای کوڕەکەی شازادە موستەفا.
 
دوای ئەم ڕووداوانە، ئیتر خوڕەم ببوو بە خاتوونی یەکەمی دەربار و کەس پێی نەدەوێرا. بە ھۆی ئەوە کە سەردەمی حکوومەتی سوڵتان سولەیمان زۆر درێژخایین ببوو، ململانێ لە نێوان کوڕەکانی ئەودا بۆ جێگری ئەو تەواو زۆر ببوو، یەکێک لە بەھێزترین ئەم کوڕانە، موستەفا(کوڕی ماھیدەوران) بوو. لە بەر ئەوە کە خوڕەم بتوانیت کوڕەکەی خۆی بکات بە جێگری سوڵتان لەگەڵ [[ڕوستەم پاشا]](سەرۆک وەزیرانی دەربار) ببوو بە ھەڤاڵ و تێدەکۆشان بۆ لەناوبردنی موستەفا. خوڕەم و ڕوستەم، موستەفایان بە ھەوڵدان بۆ بنیاد دانانی شۆڕش تاوانبار کرد و کاتێک لە ساڵی ١٥٥٣ کە سوڵتان سولەیمان دەیویست ھیرش بکاتە سەر [[دەوڵەتی سەفەوی]]، موستەفای لە بەر ترس لە سەرھەڵدان لە کاتی شەڕی ئێران، کوشت.<ref>Lord Kinross: The Ottoman Centuries, (Trans. by Nilifer Epçeli) Altın Kitaplar, İstanbul, 2008, ISBN 978-975-21-0955-1 p. 233.</ref>