خوڕەم سوڵتان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٢:
| شوێنی گۆڕ =مزگەوتی سولەیمانییە، [[ئەستەمبوڵ]]
}}
 
[[پەڕگە:Roxelana Rohatyn Jul 2008151.JPG|thumb|پەیکەری خوڕەم سوڵتان لە [[ئۆکرانیا]].]]
[[پەڕگە:Bath of Roxelane Istanbul 2007 006.jpg|thumb|حەمامی تورکی بنیادنراوە لەلایەن خوڕەم سوڵتان]]
[[پەڕگە:Letter of Roxelane to Sigismond Auguste complementing him for his accession to the throne 1549.jpg|thumb|نامەی خوڕەم بۆ پاشای پۆڵەندا]]
 
'''خوڕەم خاسەگی سوڵتان''' (١٥٠٠ - ١٥٥٨) بە ناوی ڕاستەقینەی ''ڕۆکسێنێلا'' یان ''ئەلێکساندرا لیسۆفسکا'' ژنی تاقانەی [[سوڵتان سولەیمان قانونی]] و دایکی [[سەلیمی دووەم]].<ref>http://web.archive.org/web/20060615093437/www.4dw.net/royalark/Turkey/turkey4.htm</ref> خوڕەم سوڵتان یەکێک بوو لە بەھێزترین ژنانی دەرباری [[عوسمانی]]، ئەو ڕۆڵێکی گرینگی ھەبوو لە سیاسەت و بەڕێوەبەرایەتی ئیمپراتۆری و ئەم دەسەڵاتەی لە لایەن شووەکەیەوە بە دەست ھێنا بوو. بە ھۆی ئەوە کە دایکی وەلیعەھدی (جێنشینی پاوشا) دەرباری عوسمانی بوو، پێیان دەگوت ''[[خاسەگی سوڵتان]]''. ئەو بە ڕەگەز خەڵکی وڵاتی [[ئۆکرانیا]] و ناوچەی رۆھتانیا بووە.
Line ٢٤ ⟶ ٢٠:
 
== سەرەتای ژیان ==
[[پەڕگە:Roxelana Rohatyn Jul 2008151.JPG|thumb|150px|پەیکەری خوڕەم سوڵتان لە [[ئۆکرانیا]].]]
 
سەبارەت بە ڕۆژانی سەرەتایی ژیانی خوڕەم سوڵتان سەرچاوەگەلێکی باش لە بەردەستدا نییە. بەڵام ھەر ئەوەندە زانراوە کە بە پێی نووسراوەکانی شاعرێکی [[پۆڵەندا|پۆڵەندایی]] بە ناوی "ساموێل تواردۆوسکی"، خوڕەم دەبێ کچی [[کەشە|کەشەیەکی]] ئۆرتۆدۆکسی ئۆکرانییایی بێت.<ref>The Speech of Ibrahim at the Coronation of Maximilian II, Thomas Conley, Rhetorica: A Journal of the History of Rhetoric, Vol. 20, No. 3 (Summer 2002), 266.</ref><ref>Kemal H. Karpat, Studies on Ottoman Social and Political History: Selected Articles and Essays, (Brill, 2002), 756.</ref><ref>http://books.google.com/books?id=_BXNakNnZ7AC&pg=PT39&dq=Mistresses:+A+History+of+the+Other+Woman+Roxelana+Orthodox+priest&hl=en&sa=X&ei=nX7gULnrFcy_2QXIu4D4CA&ved=0CDoQ6AEwAA</ref> شوێنی لە دایک بوونی ئەو شارستانی [[ڕۆھاتین]] لە ٦٨ کیلۆمەتری باشووریی-ڕۆژھەڵاتی شاری [[لڤیڤ]] بووە کە ھەر لەم شارەدا و لە یەکێک لە تاڵانکردنەکانی [[تاتارەکانی کریمە]] بۆ سەر ئەم شارستانە بە دیل(ئەسیر) گیرا و بۆ مامەڵەی دیلەکان سەرەتا بردرا بۆ شارێک لە ناوچەی [[کریمە]]ی ئۆکرانیا بە ناوی ''کەففا'' و دواتر بەرەو شاری [[ئیستەنبوڵ]]، پایتەختی ئیمپراتۆری عوسمانی، بردرا و ھەر لەوێ بوو کە بۆ حەرەمخانەی سوڵتان ھەڵبژێردرا.<ref>http://books.google.com/books?id=_BXNakNnZ7AC&pg=PT39&dq=Mistresses:+A+History+of+the+Other+Woman+Roxelana+Orthodox+priest&hl=en&sa=X&ei=nX7gULnrFcy_2QXIu4D4CA&ved=0CDoQ6AEwAA</ref><ref>The Speech of Ibrahim at the Coronation of Maximilian II, Thomas Conley, Rhetorica: A Journal of the History of Rhetoric, 266.</ref>
 
Line ٣٢ ⟶ ٣٠:
 
وا بڕوا کراوە کە خوڕەم ئەو کاتەی کە دەیویست شوو بکات بە سوڵتان سولەیمان دەبوایە بھاتایەتە سەر ئایینی [[ئیسلام]]، کە بەم کارە دڵی سوڵتانی زۆر خۆشحاڵ کرد و ئەویش لەبەر ئەم کارە، خوڕەمی لە دیلی ڕزگار کرد و کردی بە خاتوونێکی ئازاد. دوای ئەمە خوڕەم لەگەڵ سوڵتان ھاوجێیی نەدەکرد و دەیوت کە لە ئایینە تازەکەی دا ھاوجێیی کردن لەگەڵ پیاوی نامەحرەم ڕێگەی پێ نەدراوە، سوڵتانیش بۆ سێ شەو خۆی ڕاگرت و نەچووە لای خوڕەم، بەڵام دوای ئەم ماوەیە، زەماوەندی لەگەڵ کرد و بە شەرعی بوون بە ھاوسەری یەک.{{ژێدەر پێویستە}}
 
[[پەڕگە:Letter of Roxelane to Sigismond Auguste complementing him for his accession to the throne 1549.jpg|thumbوێنۆک|ڕاست|نامەی خوڕەم بۆ پاشای پۆڵەندا]]
 
خوڕەم کاریگەریێکی ئەفسووناوی لە سەر سوڵتان بوو. ئەو دایکی پێنج کەس لە چواردە کەس منداڵی سوڵتان بوو و دواتر لە دیلی ڕزگار کرا و بە شەرعی بوو بە ژنی سوڵتان کە ئەمە لە سەردەمی [[ئۆرھان غازی]]ەوە بۆ یەکەمین جار بوو کە سوڵتانێکی عوسمانی بە شەرعی ژنی دەھێنا. ئەم پێشکەوتنەی خوڕەم لە دەربار ئەوەندە بەر دەوام بوو ھەتاکوو یەکێک لە کوڕەکانی خوڕەم بە ناوی سەلیم بوو بە جێگری سوڵتان سولەیمان. ھەروەھا خوڕەم ببوو بە ڕاوێژکاری سوڵتان سولەیمان و لە زۆر کاروباری دەرەوەی وڵات و سیاسەتەکانی ناوخۆدا ڕاوێژکاری سوڵتانی دەکرد.<ref>http://www.iudergi.com/tr/index.php/tarih/article/download/3733/3385</ref> لە سەردەمی ژیانی خوڕەم، ئیمپراتۆری عوسمانی لەگەڵ ناوچە پۆڵەندایینشینەکاندا لە ئاسایشدا بوو.
 
== خێرخوازی ==
[[پەڕگە:Bath of Roxelane Istanbul 2007 006.jpg|thumb|حەمامی تورکی بنیادنراوە لەلایەن خوڕەم سوڵتان]]
[[پەڕگە:Istanbul - Süleymaniye camii - Türbe di Roxellana - Foto G. Dall'Orto 28-5-2006.jpg|وێنۆک|مستەراوەکەی خوڕەم سوڵتان لە تەنیشتی مزگەوتی سولەیمانییە]]
 
جگە لەو کارە سیاسیانە کە خوڕەم بەشداری تێیدا دەکرد، ئەو چەندین پڕۆژەی ھەرە گەورەی بیناسازی لە [[مەککە]]ەوە ھەتا [[ئورشەلیم]] بەڕێوە برد. ئەو مزگەوتێک، دوو دانە خوێندنگەی قورئانی(مەدرەسە)، فەوارەیەک و نەخۆشخانەیەکی ژنانی لە نزیک بازاڕی دیلفرۆشان(بەردەفرۆشان) لە [[ئەستەمبوڵ]] دروست کرد. ئەو مەستەراوێکی لە نزیکی مزگەوتی ھاجیا سۆفیا بۆ خزمەتگوزاری موسوڵمانان دروست کرد. لە ساڵی ١٥٥٢ لە ئورشەلیم چێشخانەیەک دروست کرا بۆ خۆراکدانی ھەژاران و فەقیران کە ناوی ''حەسەکی سوڵتان ئیمرات'' بوو.