خوڕەم سوڵتان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٢٥:
جگە لەو کارە سیاسیانە کە خوڕەم بەشداری تێیدا دەکرد، ئەو چەندین پڕۆژەی ھەرە گەورەی بیناسازی لە [[مەککە]]ەوە ھەتا [[ئورشەلیم]] بەڕێوە برد. ئەو مزگەوتێک، دوو دانە خوێندنگەی قورئانی(مەدرەسە)، فەوارەیەک و نەخۆشخانەیەکی ژنانی لە نزیک بازاڕی دیلفرۆشان(بەردەفرۆشان) لە [[ئەستەمبوڵ]] دروست کرد. ئەو مەستەراوێکی لە نزیکی مزگەوتی ھاجیا سۆفیا بۆ خزمەتگوزاری موسوڵمانان دروست کرد. لە ساڵی ١٥٥٢ لە ئورشەلیم چێشخانەیەک دروست کرا بۆ خۆراکدانی ھەژاران و فەقیران کە ناوی ''حەسەکی سوڵتان ئیمرات'' بوو.
 
یەکێک لە بەرھەمەکانی خوڕەم کە ھەتا ئەوڕۆش شوێنەواری ھەر ماوە، گوڵدووریەکانی (بە [[فارسی]]: گلدوزی) ئەوە کە بە دیاری ھەنێردراوە بۆ پاشاکانی وڵاتانی دراوسێ وەکوو ئێران و پەڵەندا.
 
== کۆچی دوایی ==
خوڕەم سوڵتان لە ١٥ی نیسانی ساڵی (ئەیپریل) ١٥٥٨ کۆچی دوایی کرد و لە مزگەوتی سولەیمانییە لە شاری ئەستەمبول بە خاک سپێردرا.<ref> Öztuna, Yılmaz (1978). "Şehzade Mustafa". İstanbul: Ötüken Yayınevi. ISBN 9754371415.</ref>
 
== میرات ==
خوڕەم خاسەگی سوڵتان یان ڕۆکسێنێلا(ئەو ناوەی کە لە ئەورووپا پێی ناسراوە) خانمێکی زۆر بەناوبانگە لە [[تورکیا]] و [[ئەورووپا]] و چیرۆکی ژیانی زۆر جار بووەتە دەسمایە بۆ کاری ھونەری نگارکێشان، موسیقانووسان (سیمفۆنی ژمارە ٦٣ی جۆزێف ھایدن)، ئۆپرانووسان(وەکوو دێنیس سیکینسکی)، شانۆ و چەندین ڕۆمان کە زۆربەیان لە لایەن نووسرانی ئۆکرانیاییەوە نووسراون بەڵام ھەندێک کەس لە سەر زمانگەلی [[ئینگلیزی]] و [[ئاڵمانی]] و [[فەڕانسەوی]]یش لە سەر ئەو چیرۆک و ڕۆمانیان نووسیوە.
 
لە ساڵی ٢٠٠٧دا [[موسڵمانان|موسڵمانانی]] یەکێک لە شارەکانی ناوچەی کریمە بە ناوی "ماریۆپۆل" لە وڵاتی ئۆکرانیا مزگەوتێکیان بە ناوی ڕۆکسێنیلا کردەوە بۆ ڕێز گرتن و مانەوەی ناوی خوڕەم.
 
لە تورکیا دەرھێنەرێک بە ناوی "موحتەشەم یوزیل" زنجیرە درامایەکی لە سەر بەسەرھاتەکانی ژیانی خوڕەم ساز کرد کە تێیدا [[مەریەم سەحرا ئوزەرلی]] ڕۆڵی خوڕەمی ھەبووە.
==گالەری وێنە==
گشت ئەو تابلۆیانەی کە لێرەدا ھێنراون خەیاڵین:
Line ٣٥ ⟶ ٤٧:
پەڕگە:Mathio Pagani 001.jpg|نگارەی بەردینی ڕۆکسێنێلا لە ساڵی ١٥٥٠
</gallery>
 
== ئەمانەش ببینە ==
* [[ئیمپراتۆری عوسمانی]]
* [[لیستی سوڵتانە عوسمانییەکان]]
* [[سوڵتان سولەیمان قانونی]]
* [[تورکیا]]
 
== سەرچاوەکان ==