خوڕەم سوڵتان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤:
[[پەڕگە:Letter of Roxelane to Sigismond Auguste complementing him for his accession to the throne 1549.jpg|thumb|نامەی خوڕەم بۆ پاشای پۆڵەندا]]
 
'''خوڕڕەمخوڕەم خاسەگی سوڵتان''' (١٥٠٠ - ١٥٥٨) بە ناوی ڕاستەقینەی ''ڕۆکسێنێلا'' یان ''ئەلێکساندرا لیسۆفسکا'' ژنی تاقانەی [[سوڵتان سولەیمان قانونی]] و دایکی [[سەلیمی دووەم]].<ref>http://web.archive.org/web/20060615093437/www.4dw.net/royalark/Turkey/turkey4.htm</ref> خوڕڕەمخوڕەم سوڵتان یەکێک بوو لە بەھێزترین ژنانی دەرباری [[عوسمانی]]، ئەو ڕۆڵێکی گرینگی ھەبوو لە سیاسەت و بەڕێوەبەرایەتی ئیمپراتۆری و ئەم دەسەڵاتەی لە لایەن شووەکەیەوە بە دەست ھێنا بوو. بە ھۆی ئەوە کە دایکی وەلیعەھدی (جێنشینی پاوشا) دەرباری عوسمانی بوو، پێیان دەگوت ''[[خاسەگی سوڵتان]]''. ئەو بە ڕەگەز خەڵکی وڵاتی [[ئۆکرانیا]] و ناوچەی رۆھتانیا بووە.
 
 
== ناو ==
لە زمانە ئەورووپاییەکاندا لە خوڕڕەمخوڕەم سەڵتان بە ''ڕۆکسێلانا'' (Roxelana) ناو براوە، لە دەرباری عوسمانی پێی وتراوە ''خوڕڕەمخوڕەم''(لە ڕیشەی [[فارسی]] و بە واتای کەسێکی شۆخ و شەنگ). لە [[عەرەبی]]دا پێی وتراوە ''کەریمە'' (بە عەرەبی: كريمة) کە بە واتای خانمی خاون ڕێزە.
 
== سەرەتای ژیان ==
سەبارەت بە ڕۆژانی سەرەتایی ژیانی خوڕڕەمخوڕەم سوڵتان سەرچاوەگەلێکی باش لە بەردەستدا نییە. بەڵام ھەر ئەوەندە زانراوە کە بە پێی نووسراوەکانی شاعرێکی [[پۆڵەندا|پۆڵەندایی]] بە ناوی "ساموێل تواردۆوسکی"، خوڕڕەمخوڕەم دەبێ کچی [[کەشە|کەشەیەکی]] ئۆرتۆدۆکسی ئۆکرانییایی بێت.<ref>The Speech of Ibrahim at the Coronation of Maximilian II, Thomas Conley, Rhetorica: A Journal of the History of Rhetoric, Vol. 20, No. 3 (Summer 2002), 266.</ref><ref>Kemal H. Karpat, Studies on Ottoman Social and Political History: Selected Articles and Essays, (Brill, 2002), 756.</ref><ref>http://books.google.com/books?id=_BXNakNnZ7AC&pg=PT39&dq=Mistresses:+A+History+of+the+Other+Woman+Roxelana+Orthodox+priest&hl=en&sa=X&ei=nX7gULnrFcy_2QXIu4D4CA&ved=0CDoQ6AEwAA</ref> شوێنی لە دایک بوونی ئەو شارستانی [[ڕۆھاتین]] لە ٦٨ کیلۆمەتری باشووریی-ڕۆژھەڵاتی شاری [[لڤیڤ]] بووە کە ھەر لەم شارەدا و لە یەکێک لە تاڵانکردنەکانی [[تاتارەکانی کریمە]] بۆ سەر ئەم شارستانە بە دیل(ئەسیر) گیرا و بۆ مامەڵەی دیلەکان سەرەتا بردرا بۆ شارێک لە ناوچەی [[کریمە]]ی ئۆکرانیا بە ناوی ''کەففا'' و دواتر بەرەو شاری [[ئیستەنبوڵ]]، پایتەختی ئیمپراتۆری عوسمانی، بردرا و ھەر لەوێ بوو کە بۆ حەرەمخانەی سوڵتان ھەڵبژێردرا.<ref>http://books.google.com/books?id=_BXNakNnZ7AC&pg=PT39&dq=Mistresses:+A+History+of+the+Other+Woman+Roxelana+Orthodox+priest&hl=en&sa=X&ei=nX7gULnrFcy_2QXIu4D4CA&ved=0CDoQ6AEwAA</ref><ref>The Speech of Ibrahim at the Coronation of Maximilian II, Thomas Conley, Rhetorica: A Journal of the History of Rhetoric, 266.</ref>
 
== ژیان لەگەڵ سوڵتان ==
خوڕڕەمخوڕەم دوای ئەوە کە چووە نێو حەرەمخانە، زۆر زوو کەوتە بەر چاوی سوڵتان و ھەر ئەمەش بوو بە ھۆی بەخێڵی کردنی دیکەی ژنانی حەرەمخانە. خوڕڕەمخوڕەم ببوو بە گرینگترین حەریفی [[ماھیدەوران سوڵتان]] و دواتریس ببو بە خۆشەویسترین ھاوسەری سوڵتان سولەیمان و ژنی فەرمی و قانوونی ئەو. خوڕڕەمخوڕەم لە ساڵی ١٥٢١ دا یەکەمین کوڕی خۆی بە ناوی "محەممەد" (کە لە ساڵی ١٥٤٣ کۆچی دوایی کرد) ھاوردە دنیا، دوای محەممەد، لە ساڵی ١٥٢٤ سەلیمی بوو کە دواتر بە ناوی ''[[سەلیمی دووەم]]'' بوو بە سوڵتانی عوسمانی. کاتێک کە سەلیم لە دایک بوو، ماھیدەوران زۆر نیگەران بوو، بە ھۆی ئەوە کە ئیتر تەنھا کەسێک لە حەرەمخانە کوڕی لە سوڵتان بووە نەما.<ref>http://www.practicalturkish.com/encyclopedia-h.html</ref> ئەم ڕکابەرییەی نێوان ئەم دوو ژنە لە دەرباری عوسمانیدا لە لایەن ''[[ئایشێحەفسە سوڵتان]]'' کە دایکی سوڵتان سولەیمان بوو، بەرگری لێ دەکرا،<ref>Selçuk Aksin Somel: Historical Dictionary of the Ottoman Empire, Oxford, 2003, ISBN 0-8108-4332-3, p. 123</ref> بەڵام لە ساڵی ١٥٣٤ و دوای کۆچی دوایی ئەو ململانێی نێوان ئەو دوو ژنە ئاگری گرت و زۆرجار بۆ یەکتریان تێ وەشان، کار کێشای بەو جێگەی کە ماھیدەوران چەپۆکی وەشان لە خوڕڕەمخوڕەم (وا دەردەکەوێت کە ویستوویەتی دەموچاوی خوڕڕەمخوڕەم بسووتینێت) و سوڵتان سولەیمان بەم کارەی زانی و ماھیدەورانی لە کۆشکی حکوومەت دەر کرد و ڕەوانە بوو بۆ ناوەندی ویلایەتی "مانیسا"، لای کوڕەکەی شازادە موستەفا.
 
دوای ئەم ڕووداوانە، ئیتر خوڕڕەمخوڕەم ببوو بە خاتوونی یەکەمی دەربار و کەس پێی نەدەوێرا. بە ھۆی ئەوە کە سەردەمی حکوومەتی سوڵتان سولەیمان زۆر درێژخایین ببوو، ململانێ لە نێوان کوڕەکانی ئەودا بۆ جێگری ئەو تەواو زۆر ببوو، یەکێک لە بەھێزترین ئەم کوڕانە، موستەفا(کوڕی ماھیدەوران) بوو. لە بەر ئەوە کە خوڕڕەمخوڕەم بتوانیت کوڕەکەی خۆی بکات بە جێگری سوڵتان لەگەڵ [[ڕوستەم پاشا]](سەرۆک وەزیرانی دەربار) ببوو بە ھەڤاڵ و تێدەکۆشان بۆ لەناوبردنی موستەفا. خوڕڕەمخوڕەم و ڕوستەم، موستەفایان بە ھەوڵدان بۆ بنیاد دانانی شۆڕش تاوانبار کرد و کاتێک لە ساڵی ١٥٥٣ کە سوڵتان سولەیمان دەیویست ھیرش بکاتە سەر [[دەوڵەتی سەفەوی]]، موستەفای لە بەر ترس لە سەرھەڵدان لە کاتی شەڕی ئێران، کوشت.<ref>Lord Kinross: The Ottoman Centuries, (Trans. by Nilifer Epçeli) Altın Kitaplar, İstanbul, 2008, ISBN 978-975-21-0955-1 p. 233.</ref>
 
وا بڕوا کراوە کە خوڕەم ئەو کاتەی کە دەیویست شوو بکات بە سوڵتان سولەیمان دەبوایە بھاتایەتە سەر ئایینی [[ئیسلام]]، کە بەم کارە دڵی سوڵتانی زۆر خۆشحاڵ کرد و ئەویش لەبەر ئەم کارە، خوڕەمی لە دیلی ڕزگار کرد و کردی بە خاتوونێکی ئازاد. دوای ئەمە خوڕەم لەگەڵ سوڵتان ھاوجێیی نەدەکرد و دەیوت کە لە ئایینە تازەکەی دا ھاوجێیی کردن لەگەڵ پیاوی نامەحرەم ڕێگەی پێ نەدراوە، سوڵتانیش بۆ سێ شەو خۆی ڕاگرت و نەچووە لای خوڕەم، بەڵام دوای ئەم ماوەیە، زەماوەندی لەگەڵ کرد و بە شەرعی بوون بە ھاوسەری یەک.{{ژێدەر پێویستە}}