خوڕەم سوڵتان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٩:
 
وا بڕوا کراوە کە خوڕەم ئەو کاتەی کە دەیویست شوو بکات بە سوڵتان سولەیمان دەبوایە بھاتایەتە سەر ئایینی [[ئیسلام]]، کە بەم کارە دڵی سوڵتانی زۆر خۆشحاڵ کرد و ئەویش لەبەر ئەم کارە، خوڕەمی لە دیلی ڕزگار کرد و کردی بە خاتوونێکی ئازاد. دوای ئەمە خوڕەم لەگەڵ سوڵتان ھاوجێیی نەدەکرد و دەیوت کە لە ئایینە تازەکەی دا ھاوجێیی کردن لەگەڵ پیاوی نامەحرەم ڕێگەی پێ نەدراوە، سوڵتانیش بۆ سێ شەو خۆی ڕاگرت و نەچووە لای خوڕەم، بەڵام دوای ئەم ماوەیە، زەماوەندی لەگەڵ کرد و بە شەرعی بوون بە ھاوسەری یەک.{{ژێدەر پێویستە}}
 
خوڕەم کاریگەریێکی ئەفسووناوی لە سەر سوڵتان بوو. ئەو دایکی پێنج کەس لە چواردە کەس منداڵی سوڵتان بوو و دواتر لە دیلی ڕزگار کرا و بە شەرعی بوو بە ژنی سوڵتان کە ئەمە لە سەردەمی [[ئۆرھان غازی]]ەوە بۆ یەکەمین جار بوو کە سوڵتانێکی عوسمانی بە شەرعی ژنی دەھێنا. ئەم پێشکەوتنەی خوڕەم لە دەربار ئەوەندە بەر دەوام بوو ھەتاکوو یەکێک لە کوڕەکانی خوڕەم بە ناوی سەلیم بوو بە جێگری سوڵتان سولەیمان. ھەروەھا خوڕەم ببوو بە ڕاوێژکاری سوڵتان سولەیمان و لە زۆر کاروباری دەرەوەی وڵات و سیاسەتەکانی ناوخۆدا ڕاوێژکاری سوڵتانی دەکرد.<ref>http://www.iudergi.com/tr/index.php/tarih/article/download/3733/3385</ref> لە سەردەمی ژیانی خوڕەم، ئیمپراتۆری عوسمانی لەگەڵ ناوچە پۆڵەندایینشینەکاندا لە ئاسایشدا بوو.
 
 
==گالەری وێنە==